هەرێمی کوردستان وەکو باس دەکرێت لەسوەر دەریایەکی نەوت دانیشتووە. لە رۆژانی رابوردوودا شاندێکی کوردی بە سەرۆکایەتی قوباد تالەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەێمی کوردستان و بە یاوەری کەریم شەرنگاڵی وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت و فەلاح موستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە و چەندینی تر لە ئەمەریکادا بوون گوایە بۆ وەکو پێی دەووترێ " دەست پان کردنەوە، یان سواڵکردن" . ئاخۆ بۆ هەرێمێک بەو هەموو سامانەوە بێت لە ئەمەریکا دەست پان بکاتەوە و داوای یارمەتی بکات؟
ئەمیر تیرنا بە هاوکاری چەند لە هاوکار و هاوریەکانی وەکو کارێکی خۆبەخشانە فەرهەنگێکی ئینگلیزیان – کوردیان بۆ سەر ئینترنێت درووستکردوون لە پێناوی کەمکردنەوە ئاستەنگەکان لە پەیوەندی بە زمانی کوردی و ئینگلیزیدا لەسەر ئینترنێت.
بەو پێیەی بەلای کەم لە دوو دەیەی رابوردوودا رۆژنامەگەری کوردی لە هەرێمی کوردستان هەناسەیەکی بە خۆیەوە بینیوە، ئایا رۆژنامەوانی کورد توانیوە ناسنامەیەکی تاێبەت بە خۆ درووست بکات؟
وەکو لێکۆڵەران و چاودێران ئاماژەی پێ دەکەن عێراق هەمیشە لە گێژاوەیەکی رامیاریدا بوە و لە قەیرانێکەوە بۆ قەیرانێکی تر. ئاخۆ حکومەتە تەکنۆکراتەکەی عەبادی چارەیەکە بۆ کۆتایی هێنان بەو قەیرانیانە؟
سالانێکە هەرێمی کوردستان بە پێی ئەو ئامارانەی ئاماژە پێی دەکرێ بوەتە لەوەڕگای راوونان و تیرۆرکردنی بەرهەڵستان، ئۆپۆزسیۆن و ئەو کەسانەی بەرامبەر بە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان دا دەنگیان بەرز کردووەتەوە، لە دوواترین تیرۆرکردنەکاندا ڕفاندن و تیرۆرکردنی دوو لە ئەندامانی پژاک – کۆداری چەند رۆژ لەمەۆ پێشە لە پەنجوین. ئاخۆ بۆ ئەو زەمینە لە هەرێمێکدا لە بارە کە خۆێ بە دەم تیرۆرەوە دەناڵێنێ؟
مونیرە موراد: داستانی داێکێکی کوردی فەیلی کە خاوەن سێ کوری بێ سەر و شوێنە
دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمانی عێراق گرژی و ئالۆزی تێ کەوت و ناخۆشی لە نێوان پەرلەمانتارە کوردەکان و هەندێ لە پەرلەمانتارە عەرەبەکاندا درووست بوو.
وەکو دەبینرێت دەوڵەتی تورکیا بە رێبەرایەتی ئەردوگان و ئاکەپە بە جۆرێک هەڵس و کەوت دەکەن کە دێتە سەر بەرژەوەندیەکانیان یاسا و بەهاکان بە لاوە دەنێن و دەست دەخەنە دەستی ئەمەریکا و بگرە ئیسرائیلیش، بەڵام لەولاشەوە بەو جۆرە لەگەڵ کورد رەفتار دەکەن. ئاخۆ ئەم جۆرە هەڵس و کەوتە تورکیا بەرەو کوێ دەبات؟ ئاخۆ ئەردوگان پاش گەرانەوەی لە ئەمەریکا گۆڕانێک بەسەر هەڵویستەکانیدا هاتووە وە یاخود زۆر لە خۆباییە؟ ئایا شیانی هەیە لە دەرئەنجامی ئەو رەفتارانە " بەهاری عەرەبی" بگاتە تورکیا؟
کورد لە درێژایی مێژووێ هەوراز و نشێوێدا تووشی جۆرەها شکەست بوە و سەرکەوتنێکی کەمتری بە دەستهێناوە، ئاخۆ کورد تا چەند لەو شکەستانە وەکو وانە کەڵکی لێ وەرگرتووە، ئاخۆ وڵاتێک بە بێ پەرلەمانێکی کارا دەتوانێ روبەرووی ئەو هەموو تەنگەژانە ببێتەوە کە بەرۆکی هەریمەکەی گرتووە؟
وەکو میدیاکانی تورکی باس دەکەن لە دەمی سەردانەکەی هەفتەی رابوردووی ئەردوگاندا بۆ واشنتن پێشنیاری ئەوەی کردبوو ئەمەریکا واز لە PYD بهێنی و پشت بە تورکمان و عەرەبەکان ببەستێت، بەڵام دیارە ئەمەریکا ئەو پێشنیارەی بە دڵ نەبوو و پەسەند نەکرد.
تەنگەژەکە لە هەرێمی کوردستاندا بەو ئاسە گەیشتووە ئیتر نەک هەر هاووڵاتیان بەڵکو ئەندام پەرلەمانەکانیش بەو باوەرە گەیشتوون کە " دونیای ئەمرو دونیایەکی جیاوزە لەو نەخشەییەی بۆێ کێشرابوو وە یاخود ئەو بانگەشانەی بۆێ دەکرا"
بە پێی ئەو راگەیندراوەی کە لە لایەن کۆمەڵێک لە چالاکوانانی ژنانەوە لە هەرێمی کوردستان بڵاوە بوەتەوە شەمەزاری رفاندن و دەستگیرکردنی " بیرڤان زین" دەکەن لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە. هێشتا هۆێ " رفاندن و دەستگیرکردنەکەی" روون نییە.
لەم مانگانەی دوایەدا بە هۆێ قەیرانە جۆراو جۆرەکان ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان هەرێمی کوردستانیان بە جێ هێشت، بەڵام گرتنە بەری رێگایەکی زۆر مەترسیدار و سەرنوشتێکی نادیار ئەوە دێنێ؟
هەر وەکو باس دەکرێت ئەوە بۆ ماوەی چەندین مانگە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە کار کەوتووە و حکومەتیش بە بێ چەندین لە وەزیرەکانی کارەکانی بە روونی دیار نیین. ئاخۆ وڵات بەم شێوە بەریوە دەچێت؟
ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ووتارێکیدا کە لە لڤین پریس بڵاوبوەتەوە دەنووسێت" PKK ی شەعبیش پەیدا بوو" و هەر لەو ووتارەدا باس گوایە " لە کاسە لیسی و جاشایەتی پەکەکە لە شەنگاڵ دەکات بۆ حەشدی شەعبی".
هەر وەکو دەبینین لە هەموو لایەکەوە باس لەوە دەکرێت گوایە هەریمی کوردستان لە لێواری رووخاندایە، ئاخۆ ئەم بارە هەرێمەکە بەرەو کوێ دەبات و هیچ هیوایەک لە ئاسۆدا هەیە بۆ چاکردنەوەی؟
هەرێمی کوردستان وەک ئەوەی پێی دەووترا عێراقی تر و نموونەیەک بۆ پێشکەوتن لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا و گوایە ببێتە دوبیەکی تر، بە گەواهی پسپۆرانی ناووخۆ و دەرەوە، نەک هەر نەبوە عێراقی تر بەڵکو لە عێراق، عێراقی تر مایەوە وە بوە نموونەیەک لە سیستمێکی شکەست خواردوو و گەندەڵ و نەگەیشتە چارەکێکی دوبەیش و بگرە هاووڵاتیانی بە دەم جۆرەها گرفتەوە دەناڵێنن. ئا لەم هەلومەرجەدا کەسایەتیەک وەکو کاک نوشیروان موستەفا، کەسێک کە خاوەن ئەزموون، سەرکردە، نووسەر، بیرمەند و قسەی سەنگ و قورسایی خۆێ هەیە لە گۆڕەپانەکەدا لەبەرامبەر ئەو هەموەی کە لە هەرێمەکەدا دەگوزەرێ گوایە بێدەنگە. ئاخۆ چییە هۆێ ئەو بێدەنگیە؟
ساڵانێکە هاووڵاتیانێکی زۆر هەرێمی کوردستان بە جێ دێڵن بەرەو وڵاتانی ئەوروپایی و دیارە تورکیاش رێگای سەرەکیە بۆ خۆ گەیاندن بە ئەوروپا. ئایا چوونە دەرەوە کارێکی ئاسانە، هۆێ ئەو کۆچ و چوونە دەروە تا چەند بە بارودۆخی ئابوری وە یاخود ئازادیەکانەوە گرێ دراوە، ئایا ئەوە دەهێنێ مرۆڤ لەبەر ئەم بارودۆخە بەرەو سەرنوشتێکی نادیار سەر هەڵبگرێت؟
وا دەبیستین و وا دەووترێت گوایە قسەی بەرپرسان و کاربەدەستانی هەرێم، چ ئەوەی لە گۆڤار و رۆژنامەکاندا دەنووسرێت وە یاخود ئەوەی لە رادیۆ و تەلفزیونەکاندا بڵاو دەبنەوە ئەوەندە دژ بە یەکن لەم میانەدا راستیەکان وون دەبن. تا چەند ئەم جۆرە بۆچوونانە راستن وە تا چەند ئەم هەڵس و کەوتانە دەچنە خانەی چەواشە کاریەوە؟
رۆژئاوا لە هەفتەی رابوردوو بۆ ناوچەکانی باکوری سوریا سیستمی فیدراڵی راگەیاند و کاردانەوەی جۆرا و جۆری لێکەوتەوە.
زیاتر نیشـان بده