رۆژنامەوان هیوا گوڵ مەحەمەدی لە ووتارێکدا باس لەوە دەکات مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت گوایە پێش ئەوەی تەقینەوەیەک لە تورکیا ئەنجام بدرێت ئەمان لێرەوە شەرمەزاری دەکەن و دەنووسێت" هێشتا نەتەقیوەتەوە مەحکومی دەکەن" . ئاخۆ ئەم جۆرە رەخنە گرتنانە هەر تەنها مەسعود بارزانی و سەرانی پارتی دەگرێتەوە، یاخود بە هەمان شێوە پارتە کوردیەکانی تر و سەرانیان ؟
روسیا لە هەفتەی رابوردوودا کێشانەوەی هێزەکانی لە سوریا راگەیاند، چی بوو کە وا مۆسکۆ وە یاخود پوتن ئەم بریارە کوت و پڕەی وەرگرت لە کاتێکدا شەڕ دژ بە داعش هێشتا لە گرمەی دایە؟
مرۆڤ هەندێ جار کارێک ئەنجام دەدات وەکو ئەوەیە شنەبایەک دێت و بە ئاسانی دەێبات و شوێنەوارێک لێ نامینێت، بەڵام هەندێکیش کارەکانیان بە جۆرێک خەمڵاوە ریشەی دا دەکوتێ و هیچ باو هۆزێک کاری لێ ناکات و بۆ نەوەکانی ئایندە وەکو وانە دەمێننەوە و دەبنە بەشێک لە موزیکی ئەمباری موزیکخانەکان. جا کەسێک وەکو دەشتی کەڵهوری کە هەر لە مناڵیەوە گوێ بە هۆرە ڕاهاتبیت و عەلی مەردان وەکو مامۆستا و رێ پێشاندەری خۆێ دابنێ و بە ووردی بنوارێتە کارەکانی و پێش بڵاوکردنەوەیان لە وێژەنگیان بدات، بێگومان هاتوە بۆ ئەوەی دەواری موزیکی دا بکوتێ.
ئەمرۆ سێشەممە کێشەی پیادە کردنی مافی سەربەخۆیی وەکو چارەسەریەک بۆ رێگری لە شەر و ناکۆکی لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە ژنیێڤ لە نێوان ژمارەیەک لە میللەتە جیاوازەکاندا باس کرا.
لە ساڵی 1988 رژیمی عێراقی سەدام حوسەین شاری هەڵەبجەی کیمیاباران کرد و لە دەرئەنجام هەزاران کەس گیانیان لە دەست و هەزارانی تریش تا ئەمرۆ بە دەم جۆرەها ئاڵۆزی تەندرووستی لە دەرئەنجامی کاریگەریەکانی ئەو کیمیابارانە دەناڵێنن.
هەر وەک دەبینرێت کردارە لەشکەریەکانی ئەرتەشی تورکیا زۆری خایاند و بارودۆخەکە لە شارە کوردیەکانی تورکیادا تا دێت بەرەو بەددتر دەروات. ئایا هیمایەک لە ئاسۆدا هەیە بۆ راوەستانی ئەو شەڕ و وێرانیە؟
دەڵێن" سیاسەت باوک و داێکی نییە" و لە سیاسەتدا هەر تاک و لایەنێک بە دووای بەرژەوەندیەکانی خۆیاندان. لە کاتێکدا ئەو وڵاتانەی بە دوژمنی کورد دادەنرێن، واتە داگیرکەرانی، ئەگەر هەر ناکۆکیەکش لە نێوانیاندا هەبێت کە دێتە سەر کێشەی کورد هاودەنگ، هاووبیر و هاوو هەڵوێستن، بەڵام بە پێچەوانەوە، لایەنی کوردی کە دێتە سەر دوژمنانی، پەرتەوازە و هەر یەک بە لایەکدا دەکێشێ، ئەگەر لەگەڵیاندا هاوو سەنگەریش نەبن.
هەر بە دەستپێکردنی راپەرین لە شاری رانیەوە کە بە دەروازەی راپەرین ناسراوە، یەکە یەکە شارەکانی تری هەرێمی کوردستان بە دوواێدا هاتن و لەدەستی رژێمی سەددام حوسەین رزگاریان بوو. شاری خانەقینیش لە 11/3/1991 واتە 25 ساڵ لەمەو پێش رزگار کرا.
وەکو میدیاکان باس دەکەن ئەمەریکا بە لای کەم بە ئاشکرا لەگەڵ سیستمی فیدرالیزمدا نییە لە سوریا " ئەگەر لە پشتی پەردەوە هەڵویستێکی تری هەبوبێت" و لەگەڵ یەکپارچەگی خاکی سوریادایە. ئاخۆ شیانی هەیە کورد لە ژێر هەر هەڵوێست و فیشارێکدا پاشکەز لە داخوازیەکانی بکات وە یاخود ئەو ئامانجانەی کە لە پێناویدا قوربانی دەدات؟
ئەگەر جیهان لەسەر دوو ستووندا راوەستابێت، ژن یەکێک لەو ستوونانەدایە، وە تا ئەو کاتەی ژن لە هەموو کۆت و بەندێکدا ئازاد نەبێت، کۆمەڵگاش ئازاد نابێت، وە ئەگەر کۆمەڵگاش ئازاد نەبوو وەکو ئاوێکی مەنگ لە شوێنی خۆێدا دەمێنێتەوە نە گەشە دەکات و نە بەرەو پێشەوە چوون.
ساڵح موسلم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی کورد PYD لە دوواترین چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ حوریەت دەیلی نیوز دەڵێت پێویستە تورکیا واز لەو " کوردە فۆبیا " بهێنێت. ئاخۆ ئەم نگرانی و " فۆبیای" تورکیا و بەو جۆرە دژایەتی کردنە لە باکور و باشوردا شیانی هەیە تورکیا بەرەو کوێ ببات؟
هەر وەکو هەندێ لە وڵاتانی جیهانی سیەم، باس لەوە دەکرێت لە هەرێمی کوردستانیش بازرگانی بە لەشی مرۆڤەوە، بە دڵ و جەرگ و گورچیلەی مرۆڤەوە دەکرێت. ئاخۆ تا چەند ئەم کێشە راستە وە تا چەند بە دووادا چوونی کراوە؟
چەند رۆژێکی تر یەکمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی فمینیستی کوردستانە کە هاوکاتە لەگەڵ 8 مارس رۆژی جیهانی ژنان. ساڵەهایە هەر کام لە پارتە کوردیەکان لە بەشەکانی کوردستاندا رێکخراوەی تایبەت بە ژنانیان هەبوە، ئاخۆ هۆێ چی بوو لە جیاتی بەردەوام بوون لە کارکردن لە ناو ئەو رێکخراوانەدا ئەم پارتە هاتە دامەزراندن؟
سەرەرای ئەوەی لە دەستور وە یاخود ( قانون اسساسی) دەوڵەتی ئێراندا ئازادی ئاێین هاتووە و گوایە رێز لە ئاێینەکانی تر بگێردرێت، بەڵام هەمیشە گوێبیستی پێشلیکردنین لە ئاێینەکانی تردا کە ئیسلام نیین. پەیرەوانی ئاینی کوردی یارسان، لەم ساڵانەی دواییەدا چەندین جار لە لایەن کەسانێکەوە گوایە لە رژێمەوە نزدیکن سۆکایەتیان پێی کراوە، کە دوواترینیان لە رۆژی شەممە 27/2 لە شاری شائابادی کرماشان بوە. ئاخۆ ئەم جۆرە کارانە، کاری تاکە کەسانە کە ئەنجام دەدرێن وە یاخود ئاراستە کراوون؟
کمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات کە یاساکانی نێۆنەتەوەیی مافەکانی مرۆڤ کە بە مەبەستی پاراستنی مافەکان و شایستەیی ژیانی مرۆڤە تا دێت بۆ قازانج و بەرژەوەندی کورت خایەن لە لایەن دەوڵەتانەوە پێشێلی لێ دەکرێت.
دکتۆر یوسف مەحەمەد سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سەرەرای ئەوەی ماوەیەکە بە فەرمانێکی نە یاسایی لە کارەکەی دوور خراوەتەوە، بەڵام لە گەشتەکەیدا بۆ دەروەەی وڵات و دەرکەوتنەکانی وەکو سەرۆکی پەرلەمان قسە دەکات.
لە رۆژی شەممە رۆژنامەی Die Welt یان جیهانی ئەلمانی وتارێکی بڵاو کرەوە کە تێدا ئاماژە بەوە دەکات گوایە حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا PYD, YPG بە رێکخراوەی تیرۆریستی نازانێت.
ماوەیەکە لە هەرێمی کوردستان دەنگی بێزاری دەربڕین و سکاڵا کردن لە هەموو لایەکەوە بەرز بوەتەوە بە هۆێ وەکو ئاماژەی پێی دەکرێت گەندەڵی چەندین ساڵە و نەبوونی بەرنامە رێزیەکی ئابوری سەرکەوتووانە بۆ هەرێمەکە، بەڵام لەملاوە و لە بەرامبەردا بۆ هێورکردنەوەی تۆڕەیی هاووڵاتیان هەندێ لە کاربەدەستان و بەرپرسانی هەرێم باس لە چاکسازی دەکەن.
کێشەی نێوان حکومەتانی ناوەندی و نەتەوە بن دەستەکان، کە دێتە سەر پێشلکاریەکان لە مافەکانی مرۆڤ هەمیشە هەڵسەنگاندنەکانیان، بریارەکانیان مشت و مڕیان لەسەر هەبووە ئاخۆ کام لا رەوایە.
دیارە ئازادی بیرورا دەربڕین یەکێک لە هەرە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤە، بە هۆێ بێزاری دەربڕینەکانی ئەم دواییەدا دژ بە کاربەدەستانی هەرێم لە هەوڵێر کەسانێک دەستگیر کران و هەمان شتیش لە سلێمانی دووبارە بوەوە. ئایا ئەمە بە واتای ئەوەیە هەموو ئەو بانگەشانەی کە دەکرا گوایە لە هەرێمدا ئازادی و ئاسایش هەیە پووچ دەرچوو؟
زیاتر نیشـان بده