ئەگەر پێداچوونەوەیەک بە میدیاکان و ڕۆژنامەکانی چەند ڕۆژی ڕابوردووی جیهاندا بکەین وە بە تایبەت تورکیەکان زۆریان ئاماژە بەوە دەکەن کە تورکیا ڕکی داوە لە پەیەدە، یەپەگە و یەپەژە و گوایە جۆرەها بوختانیان بۆ دەبەستن.
سەرۆک وەزیری عێراق عەبادی دەڵێت " با هەرێم داهاتی نەوتمان را دەست بکات، ئێمەش موچەیان دەدەینی" لایەنی کوردیش روانینی جیاوازیان لەو بارەوە هەیە.
شاندێک کە پێکهاتووە لە 11 کەس بە سەرۆکایەتی عیسی موسی پارێزەری پێشینی ماندیلا لە کۆتایی هەفتەی رابوردوودا گەیشتنە تورکیا بە هیوا چاوپێکەوتنیان بە ئۆجەلان رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان و کۆتایی هێنان بەو شەرەی لە شارە کوردیەکاندا لە ئارادایە.
هەر لە دەمی دەستگیرکردنی رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان عەبدوڵا ئۆجەلان لە 15/2/1999 ساڵانە ئەم یادە بە خۆپێشاندان و بێزاری دەربرین یاد دەکرێتەوە، ئاخۆ ئەم یاد کردنەوانانە چ گرنگیەکیان هەیە.
ئێستاکە باس لەو سیناریۆە دەکرێت کە لە رۆژئاوای کوردستان بەرێوە دەچێت و ئەو پرسیارە بۆ زۆر لە شیکەرەوان هاتەوە ئاراوە ئاخۆ فرۆکەخانەیەک، ناوچەیەک کە تا دوێنی بە دەستی بەرەی نوسرە و داعش وە بوو، تورکیا هیچ نگرانیەکی نەبوو، ئێستاکە کە کورد دەستی بەسەردا گرتووە بۆ ئەوەندە نگرانە؟
لەو رۆژەوە مامۆستا شێخ عیزەدین حوسەینی لەم جیهانە ماڵئاوایی کرد، هەمیشە ساڵیادی بەرز راگیراوە،کورد کە هەمیشە کێشەکەی نەتەوایەتی بوە، بۆ بەو شێوە لە کەسایەتیەکی ئاێینی وا رێز دەگیردرێت؟
کورد هەمیشە لە هەر بەرکی سنوری ئەو وڵاتانەی تیدا دابەشکراوە و شەڕ هەبووە، لە نێوان بەرداش وە یاخود چەکۆشی ئەو لاو و سندانی ئەم لا گیری خواردووە. لە رۆژی شەممە تورکیا بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بە بێ راوەستان بۆمبارانی هێزەکانی سەر یەپەگەی کرد. ئاخۆ بیانوەکانی تورکیا بۆ ئەو بوردومانانە تا چەند رەوان؟
هەر وەکو دەبینین ئەوروپا بەدەم کێشەی پەنابەرانەوە دەناڵێنێ، تورکیا زیرەکانە ئەو کارتی پەنابەرانە وەکو فیشار لە دژیاندا بە کار دێنێت.
بە پێی میدیا تورکی و جیهانیەکان ئەردوگان بە ئاشکرا لە یەکێتی ئەوروپا هەڕەشە دەکات و دەڵێت ئەگەر بێت ئەو رێکەوتنەی کە لە نێوان هەردوو لادا لە ئارادایە بە کۆتایی نەگەینن، دەرگای پەنابەران دەکاتەوە و ئەوروپا لە پەنابەران نووقم دەکات. ئاخۆ بۆ دەبی یەکێتی ئەوروپا گوێ لەو جۆرە هەڕەشانەی ئەردوگان و تورکیا بگرێت؟
کورد خاوەن ئەو بەختەیە کە زۆر جار ئەگەر کارەساتێک بەسەردا هاتووە وە یاخود تووشی ناخۆشیەک بوە وە یان بگرە ئەگەر سەرکەوتنێکیشی بە دەستهێناوە، دەبینیت لە هەمان کاتدا لە ناوچەکە وە یاخود لە جیهاندا شتێک رووی دەدات، میدیاکان لە جیاتی رووماڵکردنی ئەوەی بەسەر کوردا هاتووە پەراوێز و پشت گوێ دەخەن و بایەخێکی ئەوتۆێ پێی نادەن.
وەکو میدیاکانی تورکی ئاماژەی پێی دەکەن گوایە ئەردۆگان لە یەکێک لە هەرە توندترین لێدوانەکانیدا هۆشداری بە وڵاتە یەکگرتووەکان دەدات، کە یان دەبێ تورکیا هەڵبژێرێت وە یان تیرۆریستان لە کۆبانی.
هەندێ لە شێکەرەوان بە هۆێ ئەو بارودۆخەی کە لە هەرێمی کوردستاندا هاتوەتە ئاراوە، باسیان لەوە دەکرد گوایە " کوردستان لە لێواری تەقینەوەیەکی گەورەدایە " ئەم مانگرتن و خۆپێشاندانانەی کە لە بەشێکی زۆری شارەکانی هەرێم بەریوە دەچێت، ئایا هێمایێکە بۆ ئەو جۆرە بۆچوونە؟
ئەمرۆ هەر وەکو دەبینین و بەو جۆرەش کە باس دەکرێ، هەرێمی کوردستان لە بارودۆخێکی قەیراناوی، ناهەموار و ناڵەباردایە و هاووڵاتیان بەدەم جۆرەها گرفتی ژیانەوە دەناڵێنن، کەچی دەبینین چەندین سەتلاێت و میدیای زەبەلاحی چەندین میلۆن دۆلاری لە هەرێمەکەدا سەری هەڵداوە. ئاخۆ ئەمانە لە کوێەوە سەرچاوەی داراییان بۆ بەرێ خستنی ئەم کۆمپانیا زەبەلاحانە دابین دەکەن ؟
لە کاتێکدا پەیەدە هەرە کاریگەرترین هێزە لە شەری دژ بە داعش دا لە سوریا و عێراق، لە کۆنفرانسێکدا کە دژ بە داعش ئەنجام دەدرێت PYD دوور رادەگیردرێت، ئاخۆ چین ئەو فاکتەرە سەرەکیانەی کە رێگرن لە بەشداری کردنی PYD لە کۆنفرانسی سێ ژنێیڤ دا؟
وەکو میدیاکانی تورکی ئاماژەێ پێی دەکەن دیارە لە ژێر فیشاری ئەنکارا، ریاز و هەولێر رێگا لە PYD گیرا بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی سێ ژنێیڤ، گوایە بە هۆێ ئەوەی پەیەدە ملکەچی داخوازیەکانی تورکیا نەبوە.
دەمێکە ئەو دەنگ و باسانە لە ئارادایە گوایە کوردەکانی بەغدا لە بەرامبەر هەڕەشەدان. ئاخۆ تا چەند ئەو دەنگ و باسانە راستن وە کێن لە پشتی ئەو هەڕەشانەدا؟
ئێمەی دانیشتوانی ئەمەریکا و وڵاتانی رۆژئاوا گەواهی سەدان رووداوین کە تێدا کاربەدەستانێک، بەرپرسانێک لە بەرامبەر کەم و کۆری لە کارەکانیاندا یان دەست لە کارەکانیان کێشاوەتەوە وە یاخود لە ژێر فیشاردا لە کارەکانیان دوور خراوەنەتەوە و بگرە جاریش هەبوە سزا دراوون، بەڵام لە هەرێمی کوردستان سەرەرای ئەو تەنگەژە و بارگرانیە تاکە بەرپرسێکیش نە دەستی لە کارەکەی کێشاوەتە و نە لێپێچینەوەش لە کەس کراوە.
جێگری سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان جۆ باێدن لە ساڵی رابوردوو ووتی تورکیا یارمەتی داعش دەدات بەڵام هەر رۆژی پاش لە قسەکانی پەشێمان بوەوە و لە سەردانی ئەم دواییەیدا بۆ تورکیا و لەبەرامبەر داوود ئۆغڵۆدا ووتی " داعش، PKK و النوسسرە لە رووێ کردارەوە هیچ جیاوازیکیان نییە، هەر وا بە سادەیی گروپی تیرۆریستین" ئاخۆ ئەم جۆرە لێدوانانە چ قورسایێکیان هەیە و چ کاریگەریەکی هەیە لەسەر باری مۆراڵی کوردی وە یاخود شەری دژ بە داعش و گروپە تیرۆریستەکانی تر؟
هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان تا دێت باری ناڵەبای ژیانیان بەددتر دەبێتەوە و ترۆسکاییەک بەدی ناکرێت بۆ چاکبونەوە. کە باس دێتە سەر ئەوەی ئاخۆ کێ لەوەدا بەرپرسیارە، دەڵێن هەموو. ئاخۆ ئەو هەمووە کێن؟
کۆسرەت رەسوڵ جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری شار پریس باس لە چەندین بابەت و کێشە و گرفتی ناو یەکێتی، هەرێم و عێراق دەکات، ئاخۆ کاک کۆسرەت تا چەند ڕاشکاوانە دەست دەخاتە سەر کێشەکان؟
زیاتر نیشـان بده