ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له نیویۆرك له به‌یاننامه‌یه‌کدا له‌م دواییه‌دا ڕایگه‌یاندبوو ملیشیاکانی که به‌رپرسیارێتیان له ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك هێرش له عێراقدا ڕاگه‌یاندبوو له 29 مانگی 7دا ،ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی کوشتنی زیا له 60 که‌س ، تاوانه‌کانی دژ مرۆڤایه‌تیان ئه‌نجامداوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیا له دوو ساڵه و شه‌ڕی ناوخۆی سوریا به‌رده‌وامه و به گۆیره‌ی مه‌زه‌نده‌کان به‌لایه‌ن که‌م 100 هه‌زار که‌سی تێدا کوژراوه به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا دوو دڵ بووه له گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستێکی ڕون و ئاشکرا بۆ یارمه‌تیدان له کۆتاییهێنان به‌و قه‌یرانه.
ڕێبه‌رانی هەشت وڵاتە پیشەسازییەکەی جیهان لەدوای کۆتایی هاتنی کۆبونەوەی لوتکەیهکهیان لە ئیرلەندای باکور به‌یاننامه‌یه‌کیان ده‌رکرد که تێدا هاتبوو پێویستە حکومەتێکی ئینتیقالی لە سوریا پێکبهێنرێت بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانەکانی ئەو وڵاتە به‌ڵام روسیا لە بەیاننامەکەدا رێگربوە لە دیاریکردنی چارەنوسی ئەسەد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بڕیاری دا وه‌زیر و نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا بۆ کۆبوونه‌وه‌کانی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق نهگڕێنهوه، هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌نگاوی پـراکتیکی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵای حکومه‌تی ناوه‌ندیـیه‌وه ده‌نرێت بۆ جێبه‌جێـکردنی داواکانیان.
رێكخراوی یونسكۆ له ساڵی 1999دا رۆژی 21ی شوباتی به رۆژی جیهانی زمانی دایك دیاریكرد. هه‌موو ساڵێك له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا گهلانو نه‌ته‌وه‌كان ئاهه‌نگی به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌گێڕن.
له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا شانده‌کانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی ههرێمو به‌رگری عێراق له به‌غدا کۆبونه‌وه.
له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی فراکسێۆنه‌کانی ناو په‌رله‌مان له باره‌ی نه‌خشه‌ڕێگای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆبونه‌وه.
دوا به‌دوای چوار ساڵ پاش گۆڕینی مێژووی ئه‌مه‌ریکا به هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م سه‌رۆکی ڕه‌ش پێست ، هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی قۆناغی دووهه‌میدا له‌دوای مه‌راسیمی سۆێندخواردنی سه‌رۆکایه‌تی له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا، و چه‌ند بهرهنگاریـیهکی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه چاوه‌ڕوانی سه‌رۆك ئۆباما ده‌کات.
له‌مه‌ڕ ئاڵۆزبوونی قه‌یرانه‌که‌ی سوریا و زیادبوونی ژماره‌ی کوژراوه‌کان به‌ره‌و زیاتر له 60 هه‌زار که‌س له‌وه‌تای ئه‌و شه‌ڕه له 22 مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستیپـێکردووه، پـێده‌چێت ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵبده‌ن بۆ قهناعهتپـێکردنی لایه‌نه‌کان به سازدانی دیالۆگ به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکی ئاشتیانه.
سه‌ره‌ڕای هاوپه‌یمانێتی نێوان ئێران و سوریا به‌ڵام پێده‌چێت تاران له‌م دواییه‌دا هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات گۆڕابێت.
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دوو قۆڵی له نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان به ئاماده‌بوون و سه‌رپه‌رشتیکردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌وه‌تای ڕاپه‌ڕینی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا بۆ له‌کارخستنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له سوریا ده‌ستیپێکردووه له مانگی سێی ساڵی پاره‌وه و تادێت ڕه‌وشی سوریا به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت که بۆته مایه‌ی کوژرانی به‌ده‌ر له 40 هه‌زار که‌س.
له‌م ده‌مه‌ی پێده‌چێت دۆخی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا تا دێت به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی شانده‌کانی کوردی له‌م دواییه‌دا بۆ پایته‌خت ئه‌نجامێکی باشی لێنه‌که‌وته‌وه و نوری مالیکی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسێۆنی دیجله‌ی ڕه‌وانه‌ی شاری که‌رکوك کردووه.
له شه‌وی سێشه‌ممه‌دا کاتژمێر 9 شه‌و به کاتی واشنتون دووهه‌مین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشبڕکێی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ولایه‌تی نیویۆرک به‌ڕێوه‌چوو.
فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌کانی تورکیا جه‌نه‌ڕاڵ نه‌جده‌ت ئۆزال له رۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند له‌شـکری وڵاته‌که‌ی به توندی وه‌ڵام ده‌داته‌وه ئه‌گه‌ربێت و بۆردومان له سوریاوه بۆ سه‌ر خاکی وڵاته‌که‌ی به‌رده‌وامبێت.
له‌وه‌تای به‌هاری عه‌ره‌بی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فه‌ریکا ده‌ستیپـێکردووه، هێندی گۆڕانکاری له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه‌ته دی
به‌گوێره‌ی ده‌زگای گالۆب Gallup بۆ ڕاپرسی گشتی ، دوا به‌دوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ده‌مه‌ته‌قێ پێشبڕکێی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له نێوان سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و کاندیدی دیموکراته‌کان باراك ئۆباما و کاندیدی کۆماریـیه‌کان مت رۆمنی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشتا باراك ئۆباما له پێشه‌وه‌یه به‌ڵام مت رۆمنی پێشکه‌وتنێکی چاکی به‌خۆه دیوه له به‌ده‌ستهێنانی ژماره‌ی زیاتری ده‌نگده‌ران.
له‌م دواییه‌دا د. کرمانچ گوندی پرۆفیسۆر له زانگۆی تێنیسی سته‌یت له ناشڤیڵ له ولایه‌تی تێنیسی له ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی کوردستانی عێراقی کردبوو. به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به باشی زانی هێندی مه‌سه‌له‌ی که په‌یوه‌ندی به ڕه‌وشی کوردستان و په‌یوه‌ندیـیه‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا و چه‌ند بابه‌تێکی تر له‌گه‌ڵی تاووتوێ بکات.
مێزگردی هه‌فته: فاکته‌ره گرنگه‌کان له هه‌ڵبژادنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا
به‌رپرسانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی له رۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ ئێران کۆده‌بنه‌وه بۆ وتووێژ سه‌باره‌ت به پرۆگرامه ناوکیـیه‌که‌ی.
زیاتر نیشـان بده