له‌م دوایـیه‌دا ئێران به فه‌رمی پـشتیوانیکردنی بۆ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له سوریا ده‌ربڕیوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زووتر ئاشکرای نه‌ده‌کرد. به‌رپرسانی ئێرانی که‌وتوونه‌ته هاتوچۆ له نێوان وڵاتانی دراوسێی سوریا و هه‌وڵ ده‌ده‌ن وڵاتان له تاران کۆبکه‌نه‌وه بۆ گوایه تاووتوێکردنی ڕه‌وشی ئه‌و وڵاته.
له‌م دواییه‌دا گرژی و ئاڵۆزی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان زیادیکردووه له ئاکامی ڕه‌وانه‌کردنی هێزه‌کانی حکومه‌ت بۆ ناوچه سنووریـیه‌کانی عێراق و سوریادا ئه‌وه‌ی له ساڵی 2003 وه به‌ده‌ست هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه‌یه.
شه‌ڕوپێکدادان له سوریا به‌رده‌وامه که له ئێستادا گه‌یشتۆته هه‌ره سه‌خترین ئاستی له‌وه‌تای شۆڕشی به‌هاری عه‌ره‌بی وڵاته‌که‌ی گرته‌وه له مانگی سێی پاره‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی شۆڕشه‌کانی تری ناوچه‌که ، ئه‌م جاره‌یان درێژه‌ی کێشاوه و هێشتا چاره‌نووسه‌که‌ی دیار نیـیه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێران ڕه‌نگه ئه‌وه‌نده دۆستی نه‌بێت له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵام دۆستایه‌تی کۆماری ئیسلامی و ڕژێمی سوریا له‌و موعاده‌له‌یه به‌ده‌ر بووه. تاران و حکومه‌تی ئه‌سه‌د زیا له 30 ساڵه هاوپه‌یمانی ستراتیژی نزیکن یه‌کترن.
له رۆژی چوارشه‌ممه و له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه یه‌کی خۆكوژی له به‌رده‌م باره‌گای ئاسایشی نیشتیمانی له دیمه‌شق، وه‌زیری به‌رگری رژێمی سوریا و ئاسف شەوکەتی زاوای به‌شار ئه‌سه‌د كوژراون
له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه توندترین سزاکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له دژی ئێران کاری پێکرا که ئه‌ویش کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌نارده‌کانی نه‌وتی حکومه‌تی تاران ده‌بێت.
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له یه‌كێتیی ئه‌وروپا كردووه ئه‌گه‌ر سزاكانی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان ده‌بێت.
له‌سه‌ر داواکاری تورکیا هاوپه‌یمانێتی باکوری ئه‌تڵه‌سی و یاخۆد ناتۆ له رۆژی سێشه‌ممه‌دا کۆبوونه‌وه و به توندی ئیدانه‌ی سوریایان کرد له‌سه‌ر خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی تورکیادا.
سه‌رۆکی فراکسیۆنی ئهحڕاری سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌در ڕایگه‌یاند که به‌شداری له پرۆسه‌ی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ مالیکی ناکه‌ن له په‌رله‌مانی عێراقدا، وه گوتی فراکسیۆنه‌که‌یان له مالیکی ناپرسێته‌وه
دووباره کۆمه‌ڵێك له ڕێبه‌رانی سیاسی عێراق له هه‌ولێر کۆبوونه‌ته‌وه بۆ تاووتوێکردنی مه‌سه‌له‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌یی له مالیکی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
بڕیاره کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنی کورد له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه له شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت و ماوه‌ی سێ رۆژ بخایه‌نێت
مه‌حمود عوسمان ده‌شڵێت گه‌ر عێراق ماڵی خۆی رێکنه‌خات ئه‌وا ناتوانێت به ئاسانی له‌و لوتکه‌یه‌دا به‌شدار بێت و ببێته به‌رپرسیار له کۆمکاری عه‌ره‌بیدا
رێکخراوی ئاسۆی مه‌ده‌نیه‌ت به مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌سه‌ر بارودۆخی کوردستان و ناوچه‌که بانگهێشتی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیـیه‌کان و رێکخراوانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و که‌سایه‌تیـیه‌کانی کردبوو له شاری هه‌ولێر. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوێنه‌رانی هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ سێ لایه‌نه‌که‌ی ئوپۆزسیۆن له رۆژی سێشه‌ممه‌دا له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماده بوون
سه‌رۆك کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه له باره‌گای سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ نوری مالیکی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئوسامه نوجێفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق و نوێنه‌رانی کوتله سیاسیـیه‌کانی عێراق کۆبووه. سه‌رۆکی عێراق داوای له لیژنه‌ی ئاماده‌کاریش کرد پلانێك داڕێژن بۆ به‌رده‌وامبوون به پروسه‌ی سیاسی عێراق له چوارچێوه‌ی ده‌ستور و ڕێکه‌وتنـنامه‌ی هه‌ولێردا.
ساڵه‌های ساڵه به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران بۆته کێشه‌یه‌ک له نێوان کۆماری ئیسلامی و زلهێزه‌کانی جیهانیدا
لیستی عێراقییه له ناوه‌ڕاستی مانگی دوازده‌ی ساڵی ڕابردووه‌وه و کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مانیان بایکوتکرد، به‌ڵام له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ڕایانگه‌یاند به‌شداری له دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان ده‌که‌نه‌وه و هه‌روه‌ها له رۆژی دووشه‌ممه‌دا گوتیان به‌م زووانه‌ش وه‌زیره‌کانیان بۆ کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌گه‌ڕێنـنه‌وه.
له‌وه‌تای هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق کشانه‌وه له کۆتایی ساڵی ڕابردوودا و ڕه‌وشی ئاسایش له عێراق تا دێت خراپتر ده‌بێت.
له‌و ده‌مه‌ی له جیهانی عه‌ره‌بیدا ڕه‌وشی سیاسی گهرماوگهرمێتی و له وڵاتێکه‌وه به‌ره‌و وڵاتێکی تر ته‌شه‌نه‌ی کردووه، دوو وڵاتانی نا عه‌ره‌بی پێشبڕکێ ده‌که‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڕۆڵی ڕێبه‌رایه‌تی له ناوچه‌که‌دا. ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی هێناوه‌ته ئاراوه له مه‌ترسی ده‌ستێوه‌ردانێکی قوڵتر له کاروباری ناوخۆی وڵاتان و ئاڵۆزبوونی ڕه‌وشه‌که له بری چاره‌سه‌رکردنی.
د. مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا سه‌باره‌ت به کۆنگره‌ی نیشتیمانی عێراق گوتی ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌ی بلۆکه سیاسیـیه‌کانی عێراق رێکنه‌که‌ون و کۆنگره‌ی نیشتیمانی سه‌رنه‌گرێت ئه‌وا ڕه‌نگه کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه عێراقیـیه‌کان له وڵاتانی تر بکرێت وه‌ک تورکیا و ئێران و سعودییه، وه‌ك چۆن کاتی خۆی بۆ لوبنان کرا.
ناکۆکی نێوان شیعه و سوننه له عێراق له مێژه‌وه ره‌گ و ریشه‌ی خۆی داکوتایوه، هه‌ر بۆیه ئه‌و هێزانه‌ی نۆینهرایهتیان ده‌که‌ن که هێزی سیاسی تایه‌فین.
زیاتر نیشـان بده