بەپـێی فەرماندەیەکی لەشکری ئەفغانستان، وێنەگرێکی ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ هەینی لە ناوچەیەکی نزیک سنووری پاکستان کوژرا کاتێک هێزەکانی حکومەتی ئەفغانستان و چەکدارانی تاڵیبان لەو ناوچەیە شەڕیان دەکرد.
بەپـێی هەواڵەکان لە ئێرانەوە، خۆپـیشاندان و ناڕەزایی ناوچەکانی پارێزگای خوزستانی ڕۆژئاوای ئێرانی گرتووەتەوە، بەهۆی بڕینی ئاو و وشکبوونی ڕووبارەکان.
سەرۆک وەزیری عێراق ڕایگەیاند بکوژانی هیشام ئەلهاشمییان دەستگیرکردووە و بەمەش ئەو بەڵێنەی بردووەتە سەر کە بە عێراقیـیەکانی دابوو بۆ ڕاپـێچکردنی تاوانباران بۆ بەردەم دادگا
بەپێی سەرچاوەیەکی دیپلۆماتی کە ڕۆژی چوارشەممە رایگەیاند، ئێران ئامادە نیـیە دانوستانەکانی گەڕانەوە بۆ پابەندبوون بە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی ساڵی 2015 دەستپێبکاتەوە، هەتا ئەو کاتەی حکومەتەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی نوێی ئێران دەست بەکار دەبێت
کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەوانان CPJ رۆژی چوارشەممە سەرکۆنەی ئەو هەڵکوتانەسەرەی کرد لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی کوردی عێراقی بۆ سەر دەزگای میدیای نوێی خۆجێی ئایپڵەس و داوای لە دەسەڵاتدارانی کوردی عێراق کرد دەستبەجێ رێگە بە سەرلەنوێ کارکردنەوەی ئایپڵەس بدات
وتەبێژێکی ئاک پارتی دەسەڵاتداری تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی و ئیسرائیل ڕێککەوتوون کاربکەن بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانیان دوای پەیوەندیـیە تەلەفۆنیـیەکەی ڕۆژی دووشەمەی نێوان سەرۆکانی هەردوو وڵات
ژنێکی ڕۆژنامەوان و چالاکوانی ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک ئێرانی کە دانیشتووی ناوچەی برۆکلینی ویلایەتی نیویۆرکە، لەلایەن دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکاFBI ئاگادارکرایەوە کە ئیتلاعاتی ئێران دەیەوێت بفڕێنێت و بەرەو ئێرانی بباتەوە
ڕێکخراوی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان CPJ داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر و ڕوون و ئاشکرا بکەن سەبارەت بە ڕفاندنی عەلی ئەلمگدام ڕۆژنامەوانی سەربەخۆ. دەڵێت دەبێت تاوانباران ڕاپـێچی بەردەم دادگا بکرێن و سزای خۆیان وەربگرن.
کاربەدەستانی تەندروستی بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزیان وتووە ژمارەی گیان لەدەستدانی ئاکامی ئەو ئاگرەی لە نەخۆشخانەی ئەلحوسەینی ناسریە کەوتەوە گەیشتە 92 کەس، وە زیاتر لە 100 کەسیش برینداربوون
ژمارەیەک یاسادانەری ئۆپزسیۆن، ئەمڕۆ دووشەممە لە پەرلەماندا دەستیان گرتبوو بەسەر کورسییەکەی سەرۆکی پەرلەماندا و داوایان دەکرد ئیراکلی گاریباشڤیلی دەست لە پۆستەکەی بکشێنێتەوە.
سەرۆک بایدن دەڵێت "ئەمەریکا داوا لە ڕژێمی کوبا دەکات گوێبیستی گەلی خۆی بێت و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکات لەم کاتە گرنگ و هەستیارەدا، نەک هەر خەریکی خۆ دەوڵەمەندک
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت "ئێمە وەهای دادەنێین، دەستێوەردانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆیی کوبادا کە وڵاتێکی سەربەخۆیە جێی قایل بوون نییە و هەروەهاش هەموو کارێکی تێکدەرانە کە دەبێتە مایەی ناسەقامگیری ڕەوشی کوبا."
سەدان خۆپیشاندەر لە هاڤانا، پایتەختی کوبا دروشمی "ئازادیمان دەوێت"یان دەگوتەوە لە کاتێکدا هێزی زۆری لەشکر و پۆلیس بڵاوکرابوونەوە پاش ئەوەی خۆپیشاندەران لە دەرەوەی باڵەخانەی سەرۆکایەتی کوبادا گردبووبوونەوە.
باسم عەوەزەڵا، سەرۆکی پێشووی دادگای پادشایەتی و هەروەها شەریف حەسەن بن زاید، نێردراوی پێشووی عەرەبستانی سعودیە، لە دادگادا گوناهبارکراون بە پیلانگێڕان بۆ ڕوخاندنی شا عەبدوڵای دووهەم، تا شازادە حەمزەی زڕبرای شا عەبدوڵا ببێتە پادشای ئوردون.
ەیوەندییەکانی برۆکسل و بەنجامین نەتەنیاهۆ، سەرەک وەزیری پێشووی ئیسرائیل، پەیوەندییەکی باش نەبوون، بەهۆی ئەوەی نەتەنیاهۆ هەوڵی لەپەراوێزنانی یەکێتی ئەوروپای دەدا لەو ناوچە پڕ گێرمە و کێشەیەی جیهاندا.
سان سوچی و تەواوی ئەندامانی ئۆفیسەکەی، وەک پارێزەرەکەی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاندووە؛ لە گرتوخانەدا ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، بەڵام باس لە وردەکارییەکان ناکات سەبارەت بەوەی کەی ڤاکسینەکەیان بۆ کراوە یان تەنانەت باسیش لەوە ناکات ئایا چ جۆرە ڤاکسینێکیان بۆ بەکارهێنراوە.
دادگای پێداچوونەوەی میسر ئەمڕۆ یەکشەممە 8 کەسی تری سەر بە ئیخوانەکانی بەبێتاوان ناساندووە. ئەو 8 ئەندامەی ئیخوان کە بەرپرسیارێتییەکانیان لە ئاستێکی نزمدا بووە.
وەک پسپۆڕ ئاماژەی پێدەکەن هەر کە مەکۆکە لە فڕۆکەکە جیابووەوە گەشتیارەکان دەتوانن پشتێنی پارێزراوی خۆیان بکەنەوە و بۆ چەند خولەکێک ئەزموونی نەمانی کێشی خۆیان بکەن و لەو 17 پەنجەرەیەی لە مەکۆکەدا هەیە سەیری دیمەنی زەوی بکەن لە کەنارەکانی واڵاییەوە.
کاربەدەستانی ئەفغانستان باس لە هیچ وردەکارییەکی تری ئەم سیستەمی دژە موشەکە ناکەن و ناشڵێن چ جۆرێکە و کێش بۆی داناون، تەنها ئاماژە بەوە کراوە وەک دەڵێن "دۆستە بیانییەکانمان داویانە بە ئەفغانستان."
نرخی سوتەمەنی بۆتە سێ هێندە و نرخی نانیش بۆتە دوو هێندە لەمڕۆ یەکشەممەدا بەپێی سانا، ئاژانسی فەرمی دەنگوباسی سوریا. ئەم دواترین بڕیارەی حکومەتی سوریا تەنها چەند ڕۆژێک پاش ڕاگەیاندنێکی دیمەشق بووە بۆ زیاتر کردنی نرخی سوتەمەنی بە ڕێژەی لە سەدا 25.
زیاتر نیشـان بده