چاودێرێکی بواری کاروباری هێزە ئیسلامیەکان ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوەکانی 11 سێبتێمبەر و هێرشی قاعیدە بۆ سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، تەنها مشت و مڕی لەنێوان ئەمەریکا و هێزە ئیسلامیەکان دروست نەکردووە
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێوشوێنی پێویستیان گرتووەتە بەر بۆ ڕێگریکردن لە سەرپێچی، لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە ڕێگە بە هیچ پێشێلکاری و سەرپێچیەک نادەن و لێپێچینەوە لەگەڵ کاندید و لایەنی سەرپێچیکاردا ئەنجام دەدەن.
ناوچەی غەڕە و پەڵکانەی نێوان قەزاکانی خورماتوی پارێزگای سەڵاحەدین و کفری سنوری گەرمیان، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کراوەتە پێگەیەکی سەرەکی و ناوچەیەک بۆ پشوودان و جم و جۆڵ پێکردنی هێز، لەنێوان 4 ویلایەتی سەربەو ڕێکخراوە، کە بریتین لە ویلایەتەکانی، دیالە، سەڵاحەدین، کەرکوک و باکوری بەغدا.
سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی ڕایدەگەیەنێت، جگە لە پارتی و یەکێتی، هیچکام لە حزبەکانی تر لە ژێر سایەی سستمی نوێی هەڵبژاردندا کورسی ناهێنن، گەر بە ڕێککەوتن و پشک پێدان نەبێت، جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە، بۆ ڕێگری کردن لە ساختەکاری، حزبەکەی دەنگەکانی دەسوتێنێت.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، لە بەرامبەر پۆستەکانی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێمدا، یەکێتی چاوی لە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقە
هێرشەکانی شەوی ڕابردووی داعش لەکاتێکدایە، پێشتر هێزە عێراقیەکان چەندین ئۆپەراسیۆنیان لەو ناوچانە ئەنجامداوە و لەحاڵەتی ئامادەباشیشدا بوون، بەو پێیەی دەزگا هەواڵگیریەکانی حکومەتی عێراق، زانیاریان لەسەر چڕکردنەوەی هێرشەکان هەبووە، بەهۆی نزیکی وادەی هەڵبژاردنەوە.
لە دانیشتنەکەیدا لەگەڵ ژمارەیەک میدیای کوردی، بافڵ تاڵەبانی بەڕوونی ئاماژەی کرد بەژەهر خواردکردنی و چەند دۆسیەیەکی تری هەستیاری وەکو قاچاخچێتی، سەرانە سەندن لەسەرمایەداران، بەڵام تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، لاهور شێخ جەنگی وەڵامی فەرمی نەبووە.
فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی دووی سەربە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، داعش هێز لە نێوان سوریا و عێراق دا ئاڵوگۆڕ پێدەکات و پلانی کۆنترۆڵکردنی هەندێک ناوچەشیان هەیە، بەڵام ڕوون نیە، پلانەکەیان پێ جێبەجێ دەکرێت یاخود نە.
حیزبی شیوعی کوردستان، بڕیاریداوە و ڕێنمایی داوەتە ئەندام و لایەنگرانی، تا دەنگ بە کاندیدێکی مەسیحی بدەن لە هەولێر بۆ پەرلەمانی عێراق، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو حیزبە نائومێدبوو لە بەدەستهێنانی کورسی، لە سایەی یاسای نوێی هەڵبژاردندا کە سستمەکەی گۆڕاوە بۆ بازنەی بچوک.
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، ئەو جم و جۆڵ و هێرشانەی داعش لە پارێزگاکانی دیالە، کەرکوک، سەڵاحەدین و موسڵ ئەنجامیان دەدات، هەمان ئەو چەکدارانە ئەنجامی دەدەن کە لە نێوان ئەو پارێزگایانەدا هاتووچۆ دەکەن و ژمارەیان150 بۆ 250 چەکدارە.
لوتکەی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی، بەبەشداری 9 وڵات لەبەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت، بەڵام چاوەڕوان ناکرێت لوتکەکە ئەنجامی گرنگی هەبێت، بەو پێیەی ئێران و تورکیا، دوو وڵاتە گرنگەکەی دراوسێی عێراق، لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە بەشداربوون،
کێشەی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی هێشتا بەهەڵواسراوی ماوەتەوە و هەردوو هاوسەرۆک پێداگرن لەسەر خواستەکانیان، سەرجەم نێوەنگیریەکانیش تا ئێستا شکستیان هێناوە، هەردووکیشیان چاویان لەسەر یەکلایی کردنەوەی کێشەکانیانە لەڕێگەی کۆمیتەی سەرکردایەتیەوە.
ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوک، خۆی و برایەکی لەسەر لیستی هاوپەیمانێتی عەرەبی و لە بازنەی حەویجەی ڕۆژاوای کەرکوک، خۆیان بۆ پەرلەمانی عێراق کاندید کردووە، ئەمەش ئەو گومانەی دروستکردووە، گەر ناوبراو سەرکەوتوو بێت
دەربارەی ئەوەی گەر مەترسی نیە، هۆکاری چیە بەرپرسانی عێراق کەوتوونەتە جم و جۆڵ، فەرماندەکەی پێشمەرگە وتی"بەو شێوە نیە، داعش توانای نیە، تەنانەت گوندێکیش کۆنترۆڵ بکات."
وتەبێژی میحوەری باکوری عێراقی حەشدی شەعبی، ڕەتیدەکاتەوە لە حاڵەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکادا لە عێراق، هەمان سیناریۆی ئەفغانستان دووبارە بێتەوە، جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە هەموو هێز و لایەنەکان بەشدارن لەحکومەت دا، بۆیە دۆخی عێراق جیاوازترە لە ئەفغانستان.
بۆ ئەوانەی دەیانەوێت کە کێشی لەشیان داببەزێنن، یەکێک لەو سیستەمە خۆراکیانەی کە لەم ماوەیەدا بانگەشەی زۆری بۆ دەکرێت بریتیە لە کیتۆ. چەند بەکارهێنەرێکی ئەم ڕجیمە (Diet) بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێن کە سودێکی زۆریان لێ بینیووە.
حکومەتی عێراق فیرقەی 5 ی سوپای عێراق لە پارێزگای دیالەوە دەگوێزێتەوە بۆ پارێزگای ئەنبار، فیرقەی 1 ی سوپای عێراقیش دەهێنێتە پارێزگای دیالە و جێگیری دەکات، بەرپرسانی پێشمەرگەش هۆکاری گۆڕانکاریەکە بۆ ئەوەدەگێڕنەوە، کە فیرقەی 5 چووبووە ژێر ڕکێفی حەشدی شەعبیەوە.
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەدات لەدوای هەڵبژاردنی داهاتوو،
کشانەوەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان، ترس و دوو دڵی لای عێراقیـیەکان دروستکردووە، بەوەی لە حاڵەتی کشانەوەی ئەو وڵاتە زلهێزەدا لە وڵاتەکەیان، پاشە ڕۆژی وڵاتەکەیان چۆن دەبێت و ڕووداو و پێشهاتە سیاسیەکان بەچی ئاقارێکدا دەڕۆن؟.
زیاتر نیشـان بده