شارەزایی لە پرۆسەی وەرگێڕاندا ئێجگار گرنگە، ئەم شارەزاییەش هەر تەنها لە زمانی دایک و ئەو زمانەی تردا کە بابەتەکەی لێ وەردەگێڕدرێتە سەر زمانی دایک بەس نییە بۆ وەرگێڕ تا بگوترێت وەرگێڕانێکی سەرکەوتووانەی کردووە.
زۆرێک لەو گەلانەی لە جیهاندا کرابوونە ئامانجی کۆمەڵکوژی و ژینۆسایدکردن و ئێستا خاوەنی وڵاتی خۆیانن، هەوڵەکانی خۆیان ڕانەگرتووە بۆ دۆزینەوەی هەموو ئەو تاوانبار و گومانبارانەی دەستیان هەبووە لەو کارەساتانەی بەسەریاندا هێنراون.
شیعر هەروەک چۆن تێکست و ژانرێکی ئەدەبییە، ئاوەهاش دەشێت وەک کارنامەیەکی فرە ڕەهەندی کۆمەڵایەتیش لێی بڕوانرێت، بەتایبەتی کاتێک ڕۆدەچێتە ناو هوشیاری و بەرپەرچی هەموو بارە باوە نەریتییەکان دەداتەوە.
میوانی بەرنامە: دکتۆر ئەحمەدی مەلا، نوسەر و مامۆستای زانکۆ
بەرنوسی یاسای دادگای فێدراڵ لە پەرلەماندا هێشتا دەنگی لەسەر نەدراوە، بەرنوسی بودجەش ماوەتەوە و ئەمیشیان بڕیارە لە هەفتەی ئایندەدا دەنگی لەسەر بدرێت.
لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا، ئێستاشی لەگەڵدابێت ڕۆشنبیریی لە پەراوێزدایە و ئەمەش بە دووبارەبوونەوەی هەمان ڕەوشی سەروەختەکانی پێشتری ڕۆشنبیریی ناودێر دەکرێت.
ڕۆژی 5ی مانگی 3ی ساڵی 1991، کورد لە عێراقدا لە شاری ڕانیەوە دەستی بە ڕاپەڕین کرد، لەو کاتەشەوە شاری ڕانیە بە دەروازەی ڕاپەڕین ناودێر دەکرێت.
ڕۆشنبیریی دەشێت لە سادەترین پێناسەیدا وەها وێنا بکرێت کە جۆرێکە لە پەرچەکردار بەرامبەر کەموکوڕییەکان و هەوڵدان بۆ پڕکردنەوەی ئەو چاڵوچۆڵانەی لە پرۆسەی جیابوونەوەدا لە کلتور و ئاین و سیاسەتدا هەن.
لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکاندا، ناوی ئێران لە ڕیزبەندییەکانی سەرەوەدایە بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتکردن و لەسێدارە دانیش.
(باران)ی چیرۆکنووس دەخوازێتکار لەسەر ئەو ڕەهەند و دیاردانە بکات کە ناکرێت لەیادبکرێن و ئامانجیشی هەر تەنها ئەوە نییە ئەو ساتەوەختانە لەبیرنەچنەوە، بەڵکو بە پێویستی دەزانێت بخرێنە بەردەم پرۆسەی بیرلێکردنەوەوە.
لێدوان و ڕاگەیەندراوەکانی فەرمانڕەوایان و کاربەدەستانی حکومی و حزبیش، وەک زۆرێک لە چاودێر جەختی لێدەکەنەوە و دەڵێن "کاریگەرییەکی زۆری هەبووە لەسەر بڕیارەکەی دادگای هەولێر و بە هەمان شێوەش کاریگەری دەبێت بەسەر بڕیاری دادگای پێداچوونەوەدا."
مەبەستی سەرەکی لە ئەنجامدانی وەرگێڕان، گەیاندنی زانیارییەکانە بە خەڵکی زیاتر و دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەکان و ئاشنابوونی کلتورەکانە و لادانی هەموو ئەو سنورانەیە کە ڕێگە بە تێکەڵبوونی کلتور و فەرهەنگەکان نادەن.
*لە ئەمەریکای بایدندا، داڕشتنی سیاسەتی دەرەوەیی لەسەر بنچینەی بەهاکانی ئەمەریکایە. *گێڕانەوەی شکۆ بۆ دیپلۆماسییەتی ئەمەریکا و خیانەت نەکردن لە هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا بەشێکی گەورەی سیاسەتی دەرەوەی سەرۆک بایدنە. *دەشێت بە جۆرێک کۆتایی بە شەڕی یەمەن بهێنرێت کە حوسییەکان تیایدا سەرکەوتوو نەبن.
ژمارەیەک لە چالاکوانە سیاسییەکانی کورد نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆک بایدن دەکەن و لەو پەیامەدا داوا لە سەرۆک بایدن دەکەن، فشارەکان لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران درێژەی پێبدرێت و زیادیش بکرێت، پشتیوانی لە خواستی گەلانی ئێران بکرێت بۆ هەبوونی حکومەتێکی سیکیولار و دیموکراتی لە ئێراندا.
هونەرمەند خۆشی شەوقی، بە شێوازێک کاری هونەریانەی خۆی دەکات، دەکرێت بە سانایی بڵێم، سنورەکان لەبەردەم ڕەنگ و بیرکردنەوەشیدا ناهێڵێت و ڕۆ دەچێتە نێو ڕەنگاڵەیی نیشتمانی دایک، خەیاڵ بە ڕەنگە ڕاستگۆکان ڕەنگ دەکات.
تا ئێستا و پاش زنجیرەیەک کۆبوونەوەی نێوان هەولێر و بەغدا هێشتا ڕێککەوتنێکی کۆنکریتی نەکراوە و پێشناچێت گەیشتبنە ئەوەی زەمینەیەکی لێکتێگەیشتنیش بۆ ڕێککەوتن هاتبێتە ئاراوە.
سارا مەجید، لە نوسینەکانیدا گەرمەسێر جێدەهێڵێت، سنورەکان دەشکێنێت، بە بیرکردنەوەیەکی قوڵەوە، دوێنێمان بیر دەخاتەوە و دەمانخاتە بەردەم ئەمڕۆ و بە سبەینێمان ئاشنا دەکات. لە ڕێی وێنە شیعرییەکانیەوە دەخوازێت لەگەڵ خودی خۆماندا ئاشتمان بکاتەوە و بە زمانێکی شاعیرانەوە، وانەیەکی تر بۆ ژیاندۆستی دەڵێتەوە.
دوابەدوای سەرکەوتنەکان بەسەر داعشدا، زۆرێک لە چاودێر لەو بڕوایەدابوون، مەترسییەکانی داعش تەواو نەبوون و جەختیان دەکردەوە لەوەی بێجگە لە شانە نوستووەکانی داعش، شییانی تریش هەن، وەک ئەوەی داعش بە فۆرمێکی نوێوە سەرهەڵبداتەوە، یان ڕێکخراوی تری توندڕەوتریش لە داعش دروست ببێت.
دڵشاد کوێستانی، ناو لە پڕۆژەکەی دەنێت (پڕۆژەی تابلۆی دڵ) و تەواوی داهاتەکەشی تەرخان دەکات بۆ خەڵکی نەدار و خاوەن پێداویستی تایبەت و هتد.
دکتۆر بیلال وەهاب، نێوەندی واشنتۆن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی نزیک
زیاتر نیشـان بده