ڕەوشی هەرێمی کوردسـتانی عێراق هەتا دێت بەرەو خراپـتر دەڕوات و لە بەرامبەردا گرژی و ئاڵۆزیـیەکان زیاتر دەبن لە بری دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆیان
هەتا دێت باری ئابوری هەرێمی کوردستانی عێراق بەرەو خراپـتر دەڕوات و ئەو نیوە موچەیەی حکومەتی هەرێم بەڵێنی دابوو بە فەرمانبەرانی خۆی بدات ئەویش لە کاتی خۆیدا نادرێت
هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق بە دەنگی 142 بەرامبەر 102 متمانەی پـۆستی وەزیری بەرگری لە خالید ئەلعوبەیدی سەندەوە، ئەمەش بە تاوانی گەندەڵی و خراپـی بەڕێوەبردن لە وەزارەتی بەرگریدا
ناوچەی حەویجە یەکێـک لە ناوچە سەختەکانی هەتا ئێسـتا لە باشوری ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکوک بە دەست چەکدارانی داعشەوە ماوەتەوە
هەرچەندە ئەمەریکا هێزی زەمینی خۆی لە عێراقدا کشاندووەتەوە، بەڵام هێشتا ڕۆڵێـکی گرنگی هەیە لە پاڵپشـتیکردنی هێزەکانی عێراق و ناوچەکە بە تایبەتی لەم قۆناغی شەڕی داعشەدا
لەگەڵ شکسـتهێنانی زیاتری داعش لە بەرەکانی شەڕ چ لە عێراق یان لە سوریا، مەترسیـیەکانیش زیاتر دەبن لەوەی ئەم گروپە توندڕەوە لە قۆناغی داهاتوو پەنابەرێت بۆ هێرشی چەتەگەری لە نێو شار و شارۆچکەکان
زیاتر لە 9 مانگە هەرێمی کوردسـتانی عێراق بە ڕەوشێـکی سیاسی ناهەمواردا تێپەڕدەبێت و هەتا ئێسـتا هیچ هەنگاوێـکی ڕژد نەنراوە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە
نزیکەی دوو هەفتەیە هەڵمەتی ڕزگارکردنی شاری فەلـلوجەی ڕۆژئاوای عێراق دهستیپـکردووه، ئهوهی یهکهم شاری وڵاتەکە بوو بکەوێتە دەسـتی داعشەوە له سهرهتای سـاڵی 2014
دادگای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە دانیشتنی تایبەتی خۆی سەبارەت بە سکاڵای پەرلەمانتارانی مانگرتووی بۆ ڕۆژی یەکشەممە دواخست
بەپـێی ڕاپـۆرتە هەواڵیـیەکان چەکدارانی داعش دوو پەلاماری کیمیاویان لە شاری تازە ئەنجامداوە کە دەکەوێتە نزیکەی 20 کیلۆمەتر لە باشوری خۆرهەڵاتی شاری کەرکوک لەسەر ڕێگای سەرەکی کەرکوک و بەغدایە
حکومەتی ناوەندی عێراق هێزی لەشکری بۆ بنکەیەکی نزیک شارۆچکەی مەخمور ڕەوانەکردووە. دەڵێن ئەم هێزە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەرەتایـیەکانە بۆ ڕزگارکردنی شاری موسڵ لە داعش
پەرلەمانی لیبیا ئەوەی لە لایەن کۆمەڵی نێودەوڵەتیـیەوە دانیپـیدانراوە، ڕەتیکردەوە حکومەتە پـێشنیارکراوەکەی فایز سەراج پەسەندبکات
ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی 11 ههمین کۆنفرانسی خۆی له بهغدای پایتهختی عێراق سازدا و وڵاتانی ئهندام له وتاری کۆتایـیاندا داوادهکهن یهکێتی و هاوکاری نیشان بدهن له بهرامبهر تێرۆرزم
دەڵێت قوربانی خەڵکی سیڤیل زۆر زیاترە لەوەی ڕاگەیەندراوە. دەڵێت ئەمە زەنگێـکی مەترسیدارە و عێراق لە ئێسـتادا لە دۆخێـکی زۆر خراپدایە
پاش کۆبوونەوە فراوانەکەی لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی لە وەزارەتی بەرگری، سەرۆک ئۆباما بڕیاری دا ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانە بکات بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی هەوڵەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا لە دژی داعش
هەفتەی ڕابردوو میدیاکان ئاشکرایان کرد کە هێزێـکی لەشکری تورکیا هاتوونەتە ناو خاکی عێراقەوە و لە نزیک شارۆچکەی باشیکی پارێزگای موسڵ جێگیربوون
هەتا دێت و داواکان بۆ بڕینی سەرچاوەکانی دارایی داعش زیاتر دەبن، ئەمەش پاش ئەوەی ئەم گروپە چەند هێرشێـکی خوێناوی لە دەرەوەی عێراق و سوریا ئەنجام دا
فهرماندهی هێزی پێشمهرگه له میحوهری باشوری کهرکوک دەڵێت ڕەوشی ئاسایشی باشوری کەرکوک ئارامە و هێزی پـێشمەرگەی کوردسـتان توانیویەتی ڕێوشوێنی توندی لەشکری خۆی لەو شوێنانە جێبەجێ بکات
سەبارەت بەو هێرشەی دوێنێ چوارشەممە کرایە سەر سەنتەرێـکی خزمەتگوزاری لە شاری سان بێرناردینۆی ویلایهتی کالیفۆرنیا و بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەسـتدا
بەرپـرسی بازنەی حەمرینی یەکێتی نیشـتیمانی کوردسـتان لە توزخورماتوو دەڵێت ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕەوشی توزخورماتوو بەرەو باشی دەڕوات و دۆخەکە هێمن دەبێتەوە
زیاتر نیشـان بده