عادل نوری ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت ئەحمەد چەلەبی بڕیاری دابوو کۆمەڵێـک دۆسێی گەندەڵی زۆر ترسناک ئاشکرابکات، بۆیە گومانی لە مردنەکەی هەیە و لەو بڕوایەدایە تێرۆرکرابێت
یاوەر دەڵێت ئەو شوێنانەی هێشـتا ڕزگارنەکراون بریتین لە ناوچەی شەنگال و دەوروبەری و ناوچەکانی کرستیان نشینی باشیک و دەوروبەری لەگەڵ ناوچەکانی نزیک خازر و هەندێـک گوندی نزیک گوێڕ
بەپـێی ڕاگەیاندنەکانی ناوەندی سەرکردایەتی لەشکری ویلایەتە یەکگرتووەکان، هاوپەیمانێتی بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا بەردەوامن لە هێرشە ئاسمانیـیەکانیان لە دژی بنکەکانی داعش لە دەوروبەری موسڵ و باشوری کەرکوک و ڕومادی
پاش ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق وەزیرانی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕانی ئاگادارکردەوە کە چیتر بۆیان نیـیە لە نێو حکومەتەکەیدا کاربکەن، ئێسـتا دەگوترێت کەسانی دیکە وەکو بریکار کارەکانیان ڕایی دەکەن
ڕۆژی دووشەممە پارتی دیموکراتی کوردسـتان ڕێگەی نەدا بە سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتان بچێتە ناو شاری هەولێرەوە و هەروەها وەزیرەکانی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕانیشی لە پـۆستەکانیان لادا.
هاتنی ڕاستەوخۆی ڕووسیا بۆ نێو قەیرانی سوریا کاردانەوەی جیاجیا لێکەوتووەتەوە و زۆرێـک دەڵێن مەبەستی ئەم وڵاتە زلهێزەی جیهان بەرگریکردنە لە حکومەتی بەشار ئەسەد
نزیکەی هەفتەیەکە ڕووسیا دەسـتیکردووە بە بۆردومانکردن لە سوریا و بەپـێی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کەشـتیـیە جەنگیـیەکانی وڵاتەکەیان لە دەریای خەزەرەوە موشەکیان گرتووەتە سەر شوێنەکانی داعش لە سوریا
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامەوانی لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک گوتی ڕووسیا ئامادەیە چەک بە پـێشـمەرگە بدات کە شەڕی میلیتانەکانی داعش دەکەن، ئەمەش بە ڕێگای ئاگادارکردنەوەی حکومەت لە بەغدا
هێزەکانی پـێشمەرگە هەتا ئێسـتا چەندان سەرکەوتنی گەورەیان لە دژی داعش تۆمارکردووە و هەموو کۆمەڵی نێودەوڵەتی ستایشیان دەکات، بەڵام وەکو کاربەدەسـتانی کورد و پـێشمەرگە دەڵێن هەتا ئێسـتا حکومەتی عێراق ستایشی نەکردوون
کاربهدهسـتێـکی باڵای حکومهتی عێراق که نهیویستووه ناوی ئاشکرابکرێت، گوتوویهتی باڵیۆزخانهی ویلایهته یهکگرتووهکانی ئهمهریکا دوو ههوڵی کوشتنی حهیدهر عهبادی سهرۆک وهزیری عێراق پـوچهڵکردووهتهوه
ماوەیەکی زۆرە باس لەوە دەکرێت کە هێزی پـێشـمەرگەی هەرێمی کوردسـتان و هێزەکانی حکومەتی فیدراڵی بە هاوکاری هاوپەیمانان خەریکی خۆئامادەکردنن بۆ ڕزگارکردنی شـاری موسڵ
لە هەشتەمین کۆبوونەوەی پـێنج قۆڵی نێوان حزبە سەرەکیـیەکانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق کە ڕۆژی پـێـنجشەممە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، دوو ڕێگە بۆ چۆنێتی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم خرایە ڕوو
پـێنج حزبە سەرەکیـیەکەی هەرێمی کوردسـتانی عێراق ڕۆژی پـێنجشەممە هەشتەمین کۆبوونەوەی خۆیان لە بارەی قەیرانی سەرۆکایەتی لە شاری هەولێر بەست
هەتا ئێسـتا هێزەکانی حکومەتی عێراق نەیانتوانیوە چەکدارانی داعش لە شارۆچکەی بێجی باکوری پارێزگای سەڵاحەدین وەدەرنێن
هێزەکانی پـێشـمەرگە و ئاسایش ڕۆژی هەینی هێرشێـکی گەورەیان کردە سەر ناوچەکانی ژێر دەسـتی داعش لە میحوەری داقوقی باشوری کەرکوک و توانیویانە چەندان گوند ڕزگاربکەن، لەوانە گوندی ئەلبومحەمەد کە لە شوێنێـکی سـتراتیژیـیە لە ناوچەکە
چواردە سـاڵ لەمەوبەر بۆ یەکەم جار لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هێرشێـکی لەناکاوی خوێناوی کرایە سەر ئەم وڵاتە کە بەهۆیەوە 3 هەزار کەس گیانیان لەدەسـتدا و بە هەزارانی دیکە برینداربوون
پاش ئەوەی جێف مارک لی سیناتۆری دیموکراتی ویلایەتی ئۆریگەن پشـتیوانی خۆی دەربڕی بۆ ئەو سەودایەی کۆمەڵی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئێراندا پـێی گەیشتووە لەسەر بەرنامە ناوکیـیەکە
وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پەسنی سەرکەوتنەکانی هێزی پـێشـمەرگەی کوردسـتانی داوە لە پاککردنەوەی ناوچەکان و ئازادکردنی گوندنشینەکان لە دەست میلیتانەکانی داعش
وەزیری بەرگری عێراق لە 13 ی مانگی هەشت ڕایگەیاند کە قۆناغی دووەمی هێرشی لەشکری دەسـتپـێدەکات بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ڕومادی لەدەست داعش کە لە 17 ی مانگی سێـیەوە دەسـتپـێکردووە
لە 20 ی مانگی هەشت، ماوەی ئەو دوو سـاڵە کۆتاییهات کە پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتان بۆ سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردسـتانیان درێژکردەوە
زیاتر نیشـان بده