به ده‌ستپێشخه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان KNKو له ژێر درووشمی " که‌مینه و بهتوانکردنیان" له 12/4/2017 سیه‌مین کۆنفراس له باره‌ی ژینوسایدی کورده فه‌یلیه‌کان له برۆسڵ – به‌لژیکا به‌رێوه‌چوو
هه‌ر وه‌کو زانراوه بیرۆی مافه‌کانی مرۆڤی Prakken d’Oliveraهه‌ر شه‌ش مانگ جارێک که‌یسی لادانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK له سه‌ر لیستی تیرۆریستی پشکه‌ش به دادگای ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا ده‌که‌ن. له رۆژی دووشه‌ممه 4/16/2018 دیسان دادگاه پێداچوونه‌وه‌ی به که‌یسه‌که‌دا کرد. ئاخۆ EU چ پێناسه‌یه‌کیان بۆ تیرۆریسم هه‌یه
سه‌رۆک ترامپ هه‌رچه‌ند له 17/2/2016 ووتی ئه‌مه‌ریکا گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی له مێژوودا کرد به چوونه عێراق به‌ڵام سه‌رۆک ترامپ ئه‌مرۆ به پێچه‌وانه‌ی دوێنی، قسه‌کانی به جێ هێنا بۆ هێڕش بردنه سه‌ر سوریا. ئاخۆ مه‌به‌ست له‌م هێڕشه‌دا چی بوو؟
له هه‌فته‌ی رابوردودا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تورکیای هه‌ڵبژارد بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ و وه‌کو جێگری سه‌رۆکی رێکخراوه نه حکومیه‌کان.
له راگه‌یندراوێکدا که له لایه‌ن فه‌ره‌تر له 400 نووسه‌ر، رۆناکبیر، رۆژنامه‌نووس و چالاکانی بواره‌کانی مافی سڤیل و مرۆڤهوهبڵاوبوهتهوه داوا ده‌که‌ن که خه‌ڵک"boycott" وه یاخود به‌شداری نه‌که‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێکدا که تاوانبارانی ژینوساێدی کورد له رێزهکانیاندایه،
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت هه‌ر کات باسی کورد و ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌سه‌ریاندا دابه‌ش بوونه هاتووه‌ته ئاراوه، هاوکات کێشه‌یTerritorial Integrity یه‌کپارچه‌گی خاکی ئه‌و وڵاتانه‌ش هاتووه‌ته ئاراوه. دیاره هه‌ر که‌س و لایه‌نێک له نیگاه و ڕوانینی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیانه‌وه ده‌ڕواننه هه‌ر پرس و کێشه‌یه‌ک، زۆر جار که ئه‌مه‌ریکا له په‌یوه‌ندی به یه‌کپارچه‌گی خاکی وڵاتیکه‌وه قسه ده‌کات وڵاتانی تر وه‌کو توتی Parrot دووباره‌ی ده‌که‌نه‌وه و میدیاکانیش له زاری ئه‌وانه‌وه سه‌دان جاری تر دووباره‌ی ده‌که‌نه‌وه و به جۆرێک ده‌بێته بنێشتی ژێر دانیان.
بریتانیا به هۆێ رێبازی Divide & Conquer واته پهرتهکه و زاڵ به، به‌وه ده‌ناسرێت که خاوه‌نی پیسترین و چه‌په‌ڵترین رێباز بوه که هه‌ر وڵاتێکی داگیر کردووه پاش ده‌رچوونی گرقتێکی هه‌ره گه‌وره به‌جێهێشتووه که تا ئێستاش چاره‌سه‌ر نه‌کراوون.
وەکو باس دەکرێ و لە سەرچاوەی میدیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە دیسان چاو و ڕاو دەنگۆێ شەر لە باشور لە ئارادایە گوایە بە هاوکاری حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا بۆ هێڕش بردنە سەر قەندیل، ئاخۆ نەخواستە شەڕێک روبدات، تەنها پارتیە وەکو باس دەکرێ وتێشکی خراوەتە سەر کە شیانی هەیە لەو شەرەدا شان بە شانی تورکیا دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان شەڕ بکا وە یاخود لایەنەکانی تریش؟
دیمەنەکەی هەفتەی پێش لە شاری هەولێر کە کابرایەک بەجلی کوردیەوە گوایە سەر بە یەکێک لەو دام و دەزگایانەدایە کە بۆ" پاراستنی هاووڵاتیان " دامەزراوە، مامۆستایەکی بە تەمەن دەداتە بەر شەق و وەکو لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان وێنای دەکەن بە پیاوەکانی بەعس، ئەردوگان، مەلاکان و رژێمە فاشیستەکانی تر دێتە بەر چاو.
کوردستان بە بارودۆخێکی زۆر سەخت و دژوار و ئاڵۆزتردا تێدەپەرێت بەوەی چ لە باشوردا رووێ دا، ئەوەی لە ئەفرین وە ئەوەش کە لە باکور و رۆژهەڵاتدا دەگوزەری. ئا لەم کاتدا لە پوەیوەندی بە پرسی کوردەوە بەرپرسانێک لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانەوە KNK سەردانی واشنتن دەکەن. ئاخۆ رێکخراوەیەک وەکو کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان چ رۆڵێک لە پەیوەندیە دیپلۆماسیەکاندا سەبارەت بە پرسەکانی کورد دەتوانی ببینیت؟
رۆژنامەی Wall Street Journal چەند رۆژ لەمەوبەر رایگەیاند کە 11 لەو 15 کەسەی کە بە هۆێ هێڕش بردنە سەر خۆپێشاندەران لە کاتی سەردانەکەی ئەردوگان دا بۆ واشنتن دی سی، لە لایەن دادوەرانی گشتی فیدراڵەوە لیان خۆش بونە.
وەکو باس دەکرێ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا و تۆپخانەکانی بۆ دەیان جار لە درێژایی ساڵاندا نەک هەر لە دەڤەری قەندیل بەڵکو ناوچە سنووریەکانی تری هەرێمی کوردستانیان بوردوومان کردووە بێ ئەوەی جۆرە کاردانەوەیەک ببینین چ لە کاتی خۆێدا لە لایەن سەرۆکی پێشووێ هەرێم وە یا ئەو حکومەتەی کە چەندین ساڵە لەسەر کاردایە. ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە تاکەی ئەو لایەنانە بەرامبەر بەو پێشیلیانە وا بێدەنگ دەبن؟
هاوولاتانی رۆژئاوای کوردستان لە درێژای نزیکەی هەشت ساڵی شەڕی سوریادا وەکو باس دەکرێ ئازایەتی و ئامادەگی و قارەمانیەتی نیشان دا و خۆڕاگریان لەبەرامبەر نەیارانیاندا نواند و بۆ جیهانیان سەڵماندیان کە هەرە هێزی کاریگەرن لە شەڕی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی.
ئەمرۆ بەو بارودۆخەی کە بە هۆێ هاتنی سوپای تورکیا و هاووپەیمانەکانی لە ئەفرین دا هاتووەتە ئاراوە، هەر یەک بە جۆرێک لێکیدەداتەوە. ئایا " سەرکەوتنی تورکیا " شکەستی کوردە وە یاخود سەرەتایەکی نوێە؟
لە دەیەکانی رابوردوودا هەمیشە باس لەوە دەکرا کە کورد جگە لە چیاکان هیچ دۆستێکی نییە، بەڵام پاش ئەوەی کورد لە باتی جیهان شەری دەوڵەتی ئیسلامی و تیرۆریستانی کرد ئەو جۆرە دید و بۆچوونە گۆڕا و کورد وا هەستی کرد ئیتر بە تەنیا نییە، بەڵام ئەمرۆ لە کێشەی عەفرین کە بە ژینوساێد و کۆمەڵ کوژی پێناسە دەکرێت و ناو دەبرێت، ئەو دۆستانە لەکوێن؟
لە رابووردودا رووداو و کارەساتی زۆر رووێ داوە چ لە کوردستان وە یاخود لە بەشەکانی تری جیهان کە وڵاتە دەسەڵاتدارەکانی جیهان لە بەرامبەریاندا بێدەنگ بوونە وهییچیان نەکردووە بۆ راگرتنی، بەڵام پاش دەیان ساڵ دێن ئەفسوسی بۆ دەخۆن. ئایا ئەوەی لە ئەفرین دەگوزەرێ دووبارە بۆنەوەی هەمان کارەساتانە؟
هەر لەو رۆژەی روسیا لە ئەفرین کێشایەوە و زەمینەی بۆ هێڕشەکانی تورکیا بۆ سەر شارەکەدا خۆش کرد، هەر وەکو باس دەکرێ تورکیا بە بەردەوام لە رێگاێ فرۆکە شەرکەرەکانیەوە لە ئاسمانەوە و بە هاوکاری گروپە ئیسلامیە گوایە سەر بە تیرۆریستەکانەوە زیانێکی زۆری بە هاووڵاتیانی سڤیل و شارۆچکەکانی دەوروبەری عەفرین گەیاندووە بێ ئەوەی چ جیهانی رۆژئاوا وە یاخود جیهانی ئیسلام دەنگێک هەڵبڕن و سنوورێک بۆ هێڕشەکانی تورکیا دابنێن و نگرانیەکی زۆر گەورەی لا کورد درووستکردووە.
نازانم ئەمرۆ تا چەند بە گوڕ یادی راپەرینی ئازادکردنی شارە کوردیەکان دەکرێنەوە، بەڵام لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا بۆ یەکمین جار شاری خانەقین لە لایەن دەستەیەک وە یاخود رەتلێک لە پێشمەرگە دیرینەکان ئازاد کرا.
تورکیا یەکێک لە وڵاتە بەهێزەکانی ناتۆدایە لە رووێ لەشکەریەوە وە خاوەن دەزگایەکی میدیایی بەهێزە کە لە لایەکەوە لە دژی کورد بە کاری دەهێنێ و لەولاشەوە هەوڵ دەدات کوردەکان چ لە رێگای جەردەوان ( پاسەوانی گوندەکان) وە یاخود لاوەکان رێک بخات بۆ شەڕی کورد لە ئەفرین. ئاخۆ کورد تا چەند لەو پلانە و مەترسیەکانی ئەو پلانەدا ئاگادارە؟
لە هەفتەکانی رابوردوودا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بریارێکی پەسەند کرد سەبارەت بە ئاگر بەس لە سوریا، بەڵام دیارە نەتەوە یەکگرتووەکان بە تاکە چاوێک سەیری سوریا دەکات و تەنها تێشکی خستوەتە سەر غۆتە لە کاتێکدا ئەوەی لە ئەفرین دەگوزەرێ لەوانەیە چەندین بەرامبەری ئەوەی لە غۆتە دەگوزەرێ. ئایا نەتەوە یەکگرتووەکان چاوی لە ئەفرین پۆشیوە؟
زیاتر نیشـان بده