بە پێی میدیاکانی باس لە جۆرە رێکەوتنێک وە یاخود لە یەک تێگەیشتنێک دەکرێ لە نێوان هێزە کوردیەکان و حکومەتیئەسەد. ئاخۆ ئەو کارە وە یاخود ئەو جۆرە هەنگاوە کارێکی ژێرانەیە؟
لە دەرگیریەکانی دوێنی نێوان هێزەکانی ئاسایشی ئێرانی و دەروێشەکانی گنابادی لە تاران چەندین کەسان کوژران و سەدانی تریش دەستگیر کران. ئاخۆ سەرچاوەی ئەم دەرگیریانە چیە و تا چەند بە ئازادیەکانەوە گرێدراوە؟
دیارە خەباتکردن چ لە بواری لەشکەری وە یاخود رامیاری دا چۆنیەتی مانۆڕکردنە لە گۆڕەپانەکەدا بۆ هەڵبژاردنی گونجاو و درووستترین رێگا بۆ بە دەستهێنانی ئامانجەکانت. ئاخۆ ئەم سەودایە چ جۆرە کاریگەری دەبێت لە سەر یاری کردن بە کارتی کوردی و هاووسەنگی شەڕەکەدا؟ کورد بۆ پەناێ بۆ ئەسەد برد لە کاتێکدا ئەمەریکاێ هاووپەیمانی لە بەری فورات و مەنبج لە تەنیشتدایە ؟ ئەم هەنگاوە بۆ پێشتر وەرنەگیرا؟
لە ماوەی مانگانی رابوردوودا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا چەند جارێ سەردانی تورکیای کرد، بەڵام پێش سەردانەکەی ئەمجارەی هەڕەشەیەکی زۆر لێ کرا چ لە لایەن ئەردوگان، ییلدرم، چاووش ئۆغڵۆ، میدیاکانی تورکیا وە بە تاێبەت Daily Sabah و Yeni Şefeq . ئاخۆ ئەو هەموو هەڕەشانە هیچ دەرئەنجامێکی بۆ تورکیا لێ کەوتەوە؟
وەکو دێتە باس کردن تورکیا وە تاێبەت سەرۆکەکەی رێگایەک نەماوە کە لەبەر نەگرێت بۆ دژایەتی کردنی کورد. نوێترین کاری تورکیا خستنی ناوی ساڵح موسلم هاووسەرۆکی پێشووێ پارتی یەکێتیی دیمۆکراتیکە PYD لە لیستی تیرۆریستی ئەو وڵاتەدا. ئاخۆ بە چ هۆێ و بە چ مافێک هەر وڵاتێک لە لایەن خۆیەوە هەستێت و کەسێک یان کەسانێک بخاتە لیستی تیرۆریستان بە تاێبەت کەسێک کە هاووڵاتیشی نەبێ؟
دەڵێن لە ئەفرین نەک هەر داستان تۆمار دەکرێ بەڵکو مێژوویش تۆمار دەکرێ. ئایا ئەفرین بەو هەموو خۆڕاگریە بوەتە قەڵای دەمدەم لە بەرامبەر پەلامارە لەشکەریەکەی تورکیا و ئەو گروپانەی گوایە لە دەوڵەتی ئیسلامی و القاعدەوە نزدیکن؟
وەکو دەووترێ کورد ئەوەندە دوژمنی هەیە دۆستی نییە، بەڵام خودی کورد لە ناو خۆێدا تا چەند هاووسازن و لە بەرامبەر یەکدا لێبۆردنیان هەیە؟
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK ساڵانێکە لە هەوڵی راوێژ و لە یەک نزدیکردنەوەی لایەنە کوردستانیەکاندایە. کۆنفرانسی ئەم ساڵەی کەنەکە بۆ راوێژی یەکێتیی نەتەوەیی کە بۆ باشور تەرخان کرابوو لە شاری سڵێمانی بەرێوە چوو.
لە کاتێکدا تورکیا بە هەموو توانایێکەوە لە زەمین و ئاسمان پەلاماری ئەفرین دەدات، کەچی تا رادەیەکی زۆر جیهان بێدەنگە. ئایا دیسان کورد بە تەنیا و بێ پشتێوان ماوەتەوە؟
رێکخراوەی رۆژهەڵاتی ناڤین بۆ گەلانی ژێر گەڤە(هەڕەشە) لە بەیاننامەیەکدا نگرانی خۆێ دەربڕیوە لە بارەی بە کارهێنانی چەکی ساختی ئەڵمانیا لە لایەن تورکیاوە دژ بە هاووڵاتیانی سڤیل لە ئەفرین. دیارە چەک بۆ شەڕ و خۆپاراستنە، بەڵام لەو سەودا و بازرگانیانەی چەک کە لە نێوان وڵاتانی پێشەسازی چەک و ئەو ئەووڵاتانەی چەکیان پێی دەفرۆشی چ جورە مەرج و بەندێک هەیە؟ بگرە ئەگەر مەرج و بەندێش لە ئارادا بێت، ئاخۆ تا چەند پەیرەو کراوون و تا چەند پەیرەو دەکرێن؟
تورکیا وەکو باس دەکرێ دەمێکە خۆێ ئامادە دەکات و بە دوواێ بەهانەدایە بۆ ئەوەی هێڕش بکاتە سەر ئەفرین. تورکیا لە کاتێکدا هێڕش دەکاتە سەر ئەفرین کە هێزەکانی روسی لەوێدا جێ جێگیرن و هێزەکانی ئەمەریکاش ئەوەندە دوور نیین. کەسانێک سەریان سوڕ ماوە بۆ ئەو بێدەنگیە.
" یاری شەترەنجی زلهێزەکان لە رۆژهەڵاتی ناوین خەریکە دەگاتە خاڵی یەکلاکەرەوە و ئاسۆی کۆتاییهاتنی ئەم گەمە خوێناوییە لە ئیستاوە دیارە" ئا بەم شێوە کاک حاتم باس لە بارودۆخی سوریا و رۆژئاوا و پێکهێنانی سوپایەکی 30،000 کەسی دەکات. ئەگەر گەلانی ناوچەکە لێ دەرکەین کە لەم شەرەدا هەرە زیان پێی کەوتوون و ژیان و ماڵ و دار و نەداریان لە دەست داوون، ئاخۆ لەم شەرەدا دۆڕاووی تێدایە وە یاخود هەموو هاووتا و بەرابەرن؟ کورد لەم یاریەدا، یاری کەرە، یان یاری پێی دەکرێ؟ ئاخۆ دەسکەوتەکان تا چەند لە بەرامبەر مەترسی هێڕشەکانی تورکیادایە؟
لە 11 ژانویە لە بارەی ئێرانەوە لە برۆسڵ کۆنفرانسێک بەرێوە چوو و ژمارەیەک لە بزوتنەوە و نەتەوەکانی ئێران تێدا بەشداریان کرد، وە بۆ چارەسەری سیستمی فەرمانرەوایی کۆماری ئیسلامی ئێران " کۆنفیدرالیزمی دیمۆکراتیک " پێشکەش کرا.
لە رۆژی پێنجشەممە 11 مانگی ژانویە لە برۆسڵ کۆنفرانسێک لە بارەی ئێرانەوە لە ژێر ناوی" چارەسەری، کۆنفدرالیزمی دیمۆکراتیکە"بەرێوە چوو، کە تێدا بێجگە لە نەتەوە جیاوازەکانی ئێران ژمارەیەک کەسایەتی و لایەنی تر تێدا بەشداریان کرد. ئاخۆ ئەم کۆنفرانسە پەیوەندی بە رووداوەکانی ئەم دوواییەی ئێرانەوە هەبوو وە یاخود لە پێشدا بەرنامە رێزی بۆ کرابوو.
بەدەر لەوەی هەرێمی کوردستان ساڵانێکە تووشی تەنگەژەیەکی ئابوری بوە، ئاخۆ رفراندوم و دەرئەنجامەکەی لە رووێ ئابوریەوە چ کاریگەریەکی هەبوە وە یاخود چ جورە بار گرانیەکی لەگەڵدا هێناوە؟
کەس لارەی لەسەر ئەوەدا نییە کە هەرێمی کوردستان نووقمە لە گەندەڵی کە دەرئەنجامەکەی ئەوەیە هەرێمی بەو رۆژە گەیاندووە کە دەبینین، بەڵام هەموو ئەوانەی لەو بارودۆخەدا بەرپرسیارن خۆیان بە دوور ڕا ئەگرن. ئایا بەرپرسێک لەو هەرێمەدا هەیە کە لەو باروودۆخەدا بەرپرسیار نەبێت؟
بە پێی نووسراوو، بیستراوو و بینراوو گوایە کەس لارەی لەسەر ئەوەدا نییە ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرۆشتیەکان کارەکانی بە باشی ئەنجام نەداوە. ئاخۆ لەسەر چ بەڵگە و بنەمایەک ئەم هەموو بوختانانە ئاراستەی ئاشتی هەورامی دەکرێت؟
هەر وەکو میدیاکان ئاماژەی پێی دەکەن، لە دەمی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی دا بۆ فەرەنسا باسی میلیشاکان لە عێراق و کۆتایی بە بوونیان هاتوەتە ئاراوە، بێگومان بە حەشدی شەعبیشەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پاش تەنگەژەی رفراندووم چەند جارێک سەردانی تورکیای کرد بۆ چاوپێکەوتن بە سەرانی ئەو وڵاتە، بەڵام بە پێی میدیاکان کەس ئامادە نەبوو لەگەڵ دابنیشی،
بە پێی میدیاکانی هەرێمی کوردستان لە هەفتەی رابوردوودا "ئاسایشی پارتی" گوایە لە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی چالاکیەکانی توند و تیژی دژ بە ژنان رێگری کردبوو لە ئەنجامدانی سیمینارێک و پاشان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی و ئێستاش باس لەوە دەکرێ دیسان " ئاسایشی پارتی" هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی مەلا ئەمین ئورەماری ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادی لە شێلادزی. ئاخۆ هۆێ چییە بۆ ئەو جۆرە کارانەی ئاسایش، لە کاتێکدا ئەرکی ئاسایش، پاراستن، زانیاری، دژە تیرۆر و پۆلیس پاراستنی هاووڵاتیانە.
زیاتر نیشـان بده