دیاره وه‌کو له درێژایی ساڵاندا باسی لێده‌کرێ که‌س لاره‌ی له سه‌ر ئه‌وه‌دا نییه که ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه به‌رپرسیارن له‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمه‌که‌دا هاتووه، به‌ڵام له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه ده‌ست له کار بکێشنه‌وه، ده‌سه‌ڵاته‌کان له یه‌کێکه‌وه ده‌گوازرێته‌وه ئه‌وه‌ی تر. ئاخۆ له سه‌ر چ بنه‌ما و به پێی چ یاسایه‌ک ئه‌وه ده‌کرێ.
تا دوێنی لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ژێر چه‌تری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ چالاکیان ده‌کرد، به‌ڵام ئێستاکه هه‌ندێ له‌و رێکخراوانه له هه‌فته‌ی رابوردوودا کۆنفرانسێکیان له ژێر ناوی " شۆرای دیمۆکراسی خواهان ایران" یان ئه‌نجومه‌نی دیمۆکراسی خوازانی ئێران له شاری کوڵن له ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام دا. ئایا نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی دیمۆکرات چ ده‌رئه‌نجامێکی هه‌بوو تا مرۆڤ جۆره ئومێدێک به‌م شۆرایه ببه‌ستێت؟
ئه‌وه‌ی باوه له وڵاتانی رۆژئاوا و سیستمی دیمۆکراسیدا هه‌ر که‌سێک که به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی هه‌یه له هه‌ر پله و پایه‌کدا، ئه‌گه‌ر بێت و له کاره‌که‌یدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت، ئه‌گه‌ر بێت به خۆشی خۆێ ده‌ست له کار نه‌کێشێته‌وه، له ژێر فیشار ده‌ستی پێدهکێشنهوه. ئه‌م جۆره ره‌شه تا چه‌ند ئاشنایه وه یاخود نامۆیه بۆ سیستمی به‌رێوه‌بردن له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه یاخود له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا له هه‌رێمی کوردستان؟
بارودۆخه‌که له ناوچه‌کانی زه‌وی له‌رزه له ئوستانی کرماشان هێشتا له ره‌وشێکی ناهه‌مواردایه و له زۆر رووه‌وه گازنده له ده‌وڵه‌ت و کاربه‌ده‌ستان ده‌کرێ.
یارمه‌تیه‌کان بۆئه‌و ناوچانه‌ی له ئوستانی کرماشان که‌وتوونه‌ته به‌ر زه‌وی له‌رزه‌که هه‌ر وا له زۆری به‌شه‌کانی ئێرانه‌وه به‌رده‌وامه، به‌ڵام به پێی میدیاکان و ئاژانسه‌کانی په‌یام نووچه حکومه‌ت وه‌کو پێویست کاره‌کانی ئه‌نجام نه‌داوه.
رفراندوم بریارێک بوو که به‌زۆرینه له هه‌رێمی کوردستان ده‌نگیان له‌سه‌ر دا به‌ڵام زۆری له هاووڵاتیان و ئۆپۆزسیۆن له‌و بروایه‌دا بوون که هاووڵاتیان به زۆر په‌ل کێشی ئه‌و رفراندومه کران و به باجێکی زۆر له سه‌ریان که‌وت.
وه‌کو زانراوه ئێران وڵاتێکه له‌سه‌ر هێڵی زه‌وی لهرزهدایه، زه‌وی لهزرهکهی چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش که‌چی ناوه‌ندیه‌که‌ی له شاری هه‌ڵبجه‌دا بوو به‌ڵام زۆری زیانه‌کانی به شاره‌کانی سه‌ر به ئوستانی کرماشان و به تاێبه‌ت سه‌رپێلی زه‌هاو گه‌یاند. ئاخۆ بۆ؟
پرسی رفراندوم له جیاتی ئه‌وه‌ی مزگێنی بۆ کورد بهێنی، کاره‌ساتی بۆ هێنا.بێگومان هه‌ر دام و ده‌زگایه‌ک، هه‌ر حکومه‌تێک که‌سانی شاره‌زای له بواره جیاوازه‌کاندا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی پێویستدا راوێژیان پێی بکرێت. ئایا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر راوێژ و بنه‌مایه‌کی یاسایانه و له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقدا هه‌نگاویان نا و رفراندومهکهیان ئه‌نجام دا؟
ناوچه دابڕاوه‌کان، ناوچه کوردیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وه یاخود ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان، گه‌رچی کێشه‌کانیان هه‌ڵواسراو بوو و چاوه‌ڕوانی یه‌کلاکردنه‌وه‌یان ده‌کرا و گه‌رچی به حکومه‌تی ناوه‌نده‌وه گرێ درابوون، به‌ڵام کورد به‌رێوه‌یان ده‌برد. هاتنی هێزه هاووبهشهکانی عێراقی، هاووسهنگیهکهی گۆڕی، ئا هێشتا ئه‌و ناوچانه به به‌ندی 140 وه گرێ دراوون؟
دیاره مرۆڤ به پێی کرداره‌کانی ههڵدهسهنگیردرێ، پاداش ده‌کرێ یان سزا ده‌درێ. له درێژایی مێژوودا که‌م له‌و که‌سانه‌ی وه یاخود باشتر بڵیین له‌و رێبه‌ر و سه‌رکرده کوردانه‌ی که وه‌کو په‌شێۆ ده‌ڵێ " یان کورد زێدی خۆێ فرۆشتووه، یان کورد خودی خۆێ کوشتووه" به‌رامبه‌ر به کرداره‌کانیان رووبه‌روو کراونه‌ته‌وه. ئه‌و پرسیاره ده‌کرێت تاکه‌ی ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌بێ هه‌میشه وا ده‌ست واڵا و ئازادانه به‌و وڵاته‌دا بسوڕێنه‌وه؟
وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له رۆژی دووشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌کدا ستایشی بارزانی کرد بۆ ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی و له‌مه‌و دووا کار کردن له‌گه‌ڵ نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیری هه‌رێم و جێگره‌که‌ی قوباد تاڵه‌بانی. ئاخۆ بۆ په‌یوه‌ندی به‌و دوو که‌سه و بۆ ئه‌و کاره به‌و دوو که‌سه راسپێردرا که ره‌خنه‌یه‌ک زۆر له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه له‌سه‌ر کاره‌کانیان هه‌یه و زۆرێ قه‌یرانیه‌کانی هه‌رێم له چاوی ئه‌واندا ده‌بینرێ؟
بارزانی پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوێ نزیکه‌ی 12 ساڵ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوو، له کۆتاییدا دوێنی له په‌یامێکی ته‌لفزیۆنیدا ده‌ستی له کار کێشایه‌وه. ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌و جۆره ده‌ست له کار کێشانه‌وه به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ده‌بێنرێ و ده‌ژمیردرێ؟ ئایا ئیتر به واتای ئه‌وه‌یه بارزانی راسته‌وخۆ و نه راسته‌وخۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی به‌سه‌ر دام و ده‌زگاکانی هه‌رێم دا نابێت؟ ئایا کۆتایی هاتن به ده‌سه‌ڵاتی بارزانی سه‌ره‌تاێ ده‌ستپێکردن به سیستمێکی نوێه له هه‌رێمی کوردستان؟
پاش ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان له په‌یامێکی ته‌لفزیونیدا ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌که‌ی راگه‌یاند، گه‌واهی ده‌ران و ئاژانسه‌کانی هه‌رێمی و جیهانی ئاماژه به نا ئارامی له هه‌ولێری پاێته‌خت ده‌که‌ن.ئاخۆ کێ له‌و نا ئارامیه‌دا به‌رپرسیاره؟
گومانی تێدا نییه هه‌ر له‌و رۆژه‌وه هێزی پێشمه‌رگه له به‌شه جیاوازه‌کانی کوردستان درووست بوه، له پێناوی پاراستنی گه‌لی کورد و به ده‌ستهێنان و پاراستنی مافه‌کانیدا بوه
ئه‌مرۆ که‌م هه‌یه که‌سێک باسی ئه‌وه نه‌کات کورد ره‌نج و به‌ری تێکۆشانی سه‌د ساڵی له ده‌رئه‌نجامی بریارێکی نا درووست وه یاخود گوایه پیلانگێڕانێک له ده‌ست دا
به چرکه‌یه‌ک په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، به چرکه‌یه‌ک کارا کرایه‌وه وه به چرکه‌یه‌ک ماوه‌که‌ی درێژ کرایه‌وه. ئاخۆ کییه که ئه‌م هه‌موو دسهڵاتهی هه‌یه وه ئه‌و هه‌موو گۆڕانکاریانه ده‌کات؟
بە پێی چالاکانی ژنان و زۆری لیکۆڵەران، ژنان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لە جیهانێکی پیاو سالاریدا دەژین، ژنان رۆڵێکی کەمتر تاکو پیاوان لە کاروباری وڵاتانی ئەو ناوچانەدا دەگێڕن، بەڵام لە لایەکی ترەوە باس لەوە دەکرێت ژن زۆر هەستیارترە تاکو پیاو لە کاتی تەنگەژە و قەیرانیەکاندا. ئاخۆ لەو تەنگەژەی کە ئێستاکە هەرێمی کوردستان تێدایە ژن چ رۆلێکی هەبوە؟ ئاخۆ ئەگەر ژنان دەسەڵاتێکی زۆرتیریان هەبوایە و رۆڵی سەرەکیان لە فەرمانرەوایی هەرێمی کوردستاندا هەبوایە بار‌و دۆخەکە جیاوازتر دەبوو؟
هه‌رێمی کوردستان ده‌مێکه تووشی ته‌نگه‌ژه بوه و وه‌کو ئۆتۆمۆبیلێکی لێهاتووه که له قوڕدا چهقاوو بێت. ئاخۆ چاوه‌روان ده‌کرا هه‌رێم بگاته ئه‌و بارودۆخه‌ی که ئێستا تێدایه؟
خانه‌قین یه‌کێک له‌و شاره کوردستانیهدایه که هه‌ر وه‌کو که‌رکوک و شاره دابڕاوه‌کانی تری هه‌رێمی کوردستان له 16 ئوکتۆبر که‌وته به‌ر شاڵاوی په‌لاماری هێزه‌کانی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبیه‌وه.
ماوه‌یه‌که نه‌ک هه‌ر کورد له باشور به‌ڵکو کوردی به‌شه‌کانی تری کوردستان له په‌شێوی و دڵهراوکیدا ده‌ژیان، دوو دڵ بوون ئاخۆ له‌و رفراندومه که به نیاز بوو به‌شداربن یا نا
زیاتر نیشـان بده