تا دێت دانوستاندن و کۆبۆنەوەکان لە بارەی پرسی سەرۆکایەتی هەرێم هەر وا بەردەوامە و دەر ئەنجامێکی لێ نەکەوتوەتەوە. ئاخۆ پارتی کۆمۆنیستی کوردستان لەم دانوستاندنانەداخۆێ لە کوێ دەبینێتەوە؟
لە میدیاکان بینیمان و گۆێبیستی سەرۆک ئوباما بووین کە دەڵی من دوو تیرمی خۆمم بە کۆتایی گەیاندووە و حەزیش دەکەم دووبارە خۆم هەڵبژێرمەوە بەڵام یاسا رێگام پێ نادات، سەرۆک وەزیری یۆنان بە هۆێ قەیرانیە ئابوری و داراییەکە کە تووشی وڵاتەکەی بوە، دەست لە کار دەکێشیتەوە وە جۆرەها نموونەی تر. کە بێگومان ئەمانە وانەی زیندوو و لە بەر چاوون. ئایا هەرێمی کوردستان جیاوازە و بەدەرە لەو یاسایانە وە یاخود پابەندە بە هەمان ئەو یاسایانە و سیستمی دیموکراسی؟
سازدانەوەی رووخساری تێکدراووی ( ئیسلاح تەلەبان) وە یاخود ریفۆرمخوازانی کوردستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و کاریگەری گۆڕانکاریەکان لە ناوچەکەدا بە تایبەتی تورکیا و ئەو سەرکەوتنەی هەدەپە لەوێدا بە دەست هێنا، بابەتێکی سەرنج راکێشە.
هەر وەکو ژمارەیەک لە شروڤەکاران باس دەکەن باری تورکیاش لەوەی جیهانی عەرەب زۆر باشتر نییە پاش هەڵوەشانەوەی پرۆسەکانی ئاشتی و دەستپێکردنەوەی شەر دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان و گەلی کورد لە باکور. ئەم شەرەی گوایە ئەردوگان هەڵیگیرساندووە، ئاخۆ لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا یارمەتی ئاکەپە دەدات؟
بارزانی هەر لە 20 مانگەوە کۆتایی بە ماوە یاساییەکەی هاتوو و ئیتر وەکو سەرۆکی پێشیین لێ دەروانرێت تا کاتی یەکلاکردنەوەی ئەم پرسە، بەڵام سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە سەرۆکی کار بە رێکەرە، ئایا بەو شێوە خۆێ نواندووە؟
دەمێکە تەنگەژەی سەرۆکایەتی یەخەی هەرێم و باشوری کوردستانی گرتووە و دەست رەسی وورد بە دەنگ و باسەکان زۆر جار کارێکی وا ئاسان نەبوە. ئاخۆ میدیاکانی هەرێمی کوردستان جۆن ئەم بابەتە هەستیارەیان رۆماڵ کردوون؟
شەقامی کوردی دەمێکە چاوەرێ لایەنەکانە لە بارەی دەرئەنجامی دانوستاندنەکانیان لە بارەی مانەوەی سەرۆکی پێشینی هەرێم لە پۆستەکەیدا، هەرچەند چاو و راوێک لە ئارادایە گوایە گەیشتوون بە رێکەوتنێک، ئەگەر بێت و راست بێت ئایا واتە لایەنەکان پاشە کشیان لە داخوازیەکانیان کردوون؟
سەلاحەدین دیمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە کە لە لایەن ناوەندی نێۆنەتەوەیی ئۆڵف پاڵمەوە بۆ سوید بانگهێشت کرابوو، لەو سەردانەدا چاوی بە وەزیری دەروەی سوید مارگۆت واڵسترۆم کەوت.چاوپێکەوتنێکی لەو ئاستەدا لەم کاتە هەستیارەی کە تورکیا تێدا تێدەپەرێ چ گرنگیەکی هەیە؟
کە هاووڵاتیان دەرژێنە خیابانەکان و تۆڕەیی خۆیان بە شێوەیەکی ئاشتیانە لە رێگای رێپێوان و خۆپێشاندان دەر دەبڕن، بێگومان لە پێناو کۆمەڵێک داخوازیدایە. هاووڵاتیانی خانەقین بۆ ئەو کۆمەڵە داخوازیانە ماوەی چەند رۆژێکە لەسەر خۆپێشاندانەکانیان بەردەوامن، ئاخۆ کەسێک وە یاخود لایەنێک هاتوەتە پێشەوە بۆ وەڵامدانی داخوازیەکانیان؟
ئەنجومەنی شۆرای هەریم کە لە پێشدا کەمتر ناوی لە ناواندا بوە گوایە بریارێک دەردەکات لە درێژکردنەوەی مانەوەی سەرۆکی هەرێم لە پۆستەکەیدا بۆ دوو ساڵی تر، ئاخۆ بریاری ئەو ئەنجومەنە تا چەند یاساییە و تا چەند قورسایی هەیە؟
بە پێی میدیاکان پەرلەمانی عێراق ئەمرۆ بە زۆرینەی دەنگ بریاری دا بۆ داوا کاری لە دادگایی کردنی سەرۆک وەزیری پێشین مالکی و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی عێراقی لە پەیوەندی بە کەوتنی موسل و کۆنترۆڵکردنی لە لایەن دەولەتی ئیسلامی ( داعش) وە. ئاخۆ پەرلەمان چۆن گەیشت بە وەرگرتنی بریارێکی لەو جۆرەدا.
رووداوەکەی دوێنی لە خاڵی پشکنێنی دێگەڵە کە پەرلەمانتارانی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان گوایە لە دەمی چوونیان بۆ بەشداریکردن لە کۆبۆنەوەیەکی پەرلەماندا رێگایان لێگیرابوو، هەر لا بە جۆرێک باسی دەکات،ئەوەی رێگری لێکراوە سکاڵا دەکات و ئەوەش گوایە رێگر بوە بەرگری لە خۆ دەکات.
وەکو زۆری لایەنەکان و میدیاکان باسی لێ دەکەن، بەشی هەرە زۆری ئەو تەنگەژەی یەخەی هەریمی گرتووە بە هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی هەرێمەوە گرێ دراوە. ئاخۆ سەرۆکی هەریم مافی خۆ کاندیدکردنەوەی هەیە؟
هاووڵاتیانی خانەقین ساڵەهایە وەکو هەندی لە شارەکانی تری کوردستان بە دەم جۆرەها کێشە و گرفتەوە دەناڵن. رۆژی هەێنی هاووڵاتیانی ئەو شارە بۆ بێزاری دەربرین خۆپێشاندانێکیان ئەنجام دا و داخوازیەکانیان لە بەیاننامەیەکدا ئاراستەی لایەنە پەیوەندارەکان کرد.
دوێنی که بۆ یه‌کمین جار له‌سه‌ر فه‌یس بوک نمایشی زرێپوش و ماشینه له‌شکه‌ریه‌کان له خیابانه‌کانی هه‌ولێردا پێشان درا، مرۆڤ جۆره هه‌ستێکی ده‌کرد ئاخۆ بۆ له‌م کاته‌دا که په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان فراکسیۆن و لایه‌نه‌کان ئه‌وه‌نده گرژه کارێکی وا ئه‌نجام ده‌درێت؟
له کاتێکدا یه‌کێتی، گۆڕان، کۆمه‌ڵ و بزوتنه‌ه‌وی ئیسلامی پرۆژه‌یه‌کی هاوبه‌شیان ئاماده کردبوون بۆ ده‌رباز بوون له‌و ته‌نگه‌ژه‌ی که به‌رۆکی هه‌رێمی گرتووه، له‌ملاوه دکتۆر به‌رهه‌م سالح پرۆژه‌یه‌کی تری خستوه‌ته به‌ر ده‌ست، هه‌رچه‌ند زووه به‌ڵام بێگومان کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆری لێ ده‌که‌وێته‌وه. ئایا پرۆژه‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌م رزگارکه‌ری هه‌رێمی کوردستانه له‌و قه‌یرانیه‌ی که به هۆێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بارزانی تووشی بوه؟
کۆبونه‌وه‌کان سه‌باره‌ت به کێشه ههنوکیهکان و قه‌یرانی مانه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له پۆسته‌که‌یدا، له نێوان قه‌واره ولایه‌نه کوردیه‌کاندا له هه‌رێمی کوردستان له گه‌رم و کوردایه. هه‌ر ئیمرۆ له‌و باره‌یه‌وه هه‌ردوو یه‌کێتی و گۆران له کۆبونه‌وه‌دا بوون، ئاخۆ ئه‌م دوو لایه‌نه تا چه‌ند له‌و رووه‌وه له یه‌ک نزدیکن؟
وه‌کو باس ده‌کرێت بارزانی یه‌کێک له‌و رێبهرانهدایه که که‌متر له ناو هاوڵاتیاندا ده‌ر ده‌که‌وێت و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵیاندا بدوێت. له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌ی که له هه‌رێمه‌که‌دا گوایه به هۆێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی هاتوه‌ته ئاراوه دوێنی ووتارێکی پێشکه‌ش کرد که زۆر که‌سان و لایه‌ن به نگرانیهوه لێ ده‌روانن.
له کار و ژیانی رۆژانه‌دا هه‌ندێ پێوانه و چوارچێوه هه‌یه که مرۆڤ هه‌وڵ ده‌دات رێزیان لێ بگرێت و پێشیلیان لێ نه‌کات، به‌ڵام ئه‌مرۆ له پشتی دیواره یهلیکترۆنیهکانهوه هه‌ندێ که‌سان خۆیان شاردونه‌ته‌وه و مۆنتاژی وێنه‌ی هه‌ندێ له خانمه بزاڤگهر و رامیار زانه‌کانی باشوری کوردستان ده‌که‌ن به مه‌به‌ستی زراندن و له‌که‌دارکردنی که‌سایه‌تیان.
کوردستان ماوه‌یه‌که له گێژاوه و ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌ستور و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمدایه. بێگومان که دوو وه یاخود چه‌ندین لایه‌ن سه‌باره‌ت به کێشه‌یه‌ک ده‌گه‌نه بن به‌ستێک کارێکی به‌د نییه که‌سانێک وه یاخود لایه‌نانێک ببنه میانگیر و ناوبژی که‌ر ، هه‌ر له‌و رووه‌وه له رۆژی شه‌ممه شاندێکی ئه‌مه‌ریکایی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد. ئاخۆ ئه‌مه‌ریکا هاتوه فیشار له‌سه‌ر لایه‌نه‌کان درووست بکات وه یاخود لیان تێبگات و یارمه‌تی ده‌ر بێت له‌و ناوبژی کردنه؟
زیاتر نیشـان بده