توندڕه‌وانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له چه‌ند قۆڵێکه‌وه له میحوه‌ری داقوق و مه‌خموره‌وه هێرشیان کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه. به‌ڵام پێشمه‌رگه توانی هێرشه‌که‌یان تێکبشکێنێت و چەكدارانی داعش بە تەواوی شكستیان خوارد و پاشەكشەیان كرد.
هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ساڵی 2014 چه‌ند ڕووداوێکی گرنگی به‌خۆه دی، که هه‌ندێکیان بریتی بوون له سه‌رهه‌ڵدانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و سوریا ناسراو به داعش
به‌بۆنه‌ی جه‌نی کرێسمسهوه سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما و خانمی یه‌که‌م میشێل ئۆباما پـێـکه‌وه پـیرۆزبایـیان ئاڕاسته‌ی خه‌ڵـکی کرد.
هێله‌ری کلنتن گوتی ده‌بێت وه‌ک به‌شێـک له پـێـکهێنانی هێزێـکی ژیر ژنان ڕۆڵێـکی گه‌وره‌تریان بدرێتێ له پـێناوی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کان و له میانه‌ی هه‌وڵه‌کانی له‌شـکری له سه‌رانسه‌ری جیهاندا
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌م دواییه‌دا به بارۆدۆخێکی ئێجگار هه‌ستیار ده‌ڕوات به‌تایبه‌تی له‌م ده‌مه‌ی چه‌کداره تۆندڕه‌وه‌کانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش به‌شێکیان له خاکه‌که‌ی داپچڕیوه
وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه پـشـتڕاست ده‌کات چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له کۆی ئه‌و 28 باره چه‌ک و که‌ره‌سـته پـزیشـکیـیهی بۆ هێزه‌کانی شه‌ڕوانانی کورد له کۆبانی به فڕۆکه به‌ردراونه‌ته خواره‌وه، یه‌کێـک له‌و بهسـتانه که‌وتوونه‌ته ده‌سـتی میلیتانانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیـیه‌وه
له‌م ده‌مه‌ی میلیشیاکانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام، داعش، خه‌ریکن ده‌ست به‌سه‌ر پارچه‌ی تری نه‌خشه‌ی عیراق ده‌گرن، ئایندهی ئه‌و وڵاته تا دێت تاریک‌تر و نادیارتر ده‌بێت
هه‌زاره‌ها له پشتیوانکه‌رانی موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای شیعه مه‌زهه‌ب له ڕۆژی دووشه‌ممه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی چه‌ند پاریزگایه‌کی باشوری عێراق و گه‌ڕه‌کی مه‌دینه‌ت ئه‌لسه‌در له به‌غدای پایته‌خت
نزیکه‌ی شه‌ش مانگ تێپه‌ربوو به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و هێشتا کابینه‌ی هه‌شته‌م پێك نه‌هاتووه. ئه‌م دواکه‌وتنه‌ش بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان و کاریگه‌رییه‌کی خراپی له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌یان کردۆته‌وه.
ڕۆژی دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر چارەسەركردنی كێشەكانی نەوت و بودجە لەگەڵ حكومەتی ناوه‌ندی سه‌ردانی بەغدای کردبوو. به‌ڵام دانووستانه‌کانیان به‌بێ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتن ته‌واو بوون.
بڕیاره کۆنفرانسی ئاشتی سه‌باره‌ت به سوریا له هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌ڕێوه‌بچێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی سوریا ئاماده‌یـیان بۆ به‌شداربوون ڕاگه‌یاندووه که‌چی هێشتا ئۆپۆزسێۆن خۆیان یه‌کلانه‌کردۆته‌وه
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی2014ی عێراقیان بەبێ رەزامەندی کورد پەسەند کرد.
ملیشیا ڕادیکاڵه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام که سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ستیان به‌سه‌ر پاریزگای ئه‌نبار له عێراق بگرن که ئه‌ویش بۆته به‌ره‌نگارییه‌کی گه‌وره له به‌رده‌م حکومه‌تی مالیکی و له ڕێی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی له‌شکری ده‌یه‌وه‌ێت ناوچه‌که‌یان لێ پاکبکاته‌وه
نوری مالیکی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق له ڕۆژی چوارشه‌ممه به سه‌ردانێك گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران. ژماره‌یه‌ك له شیکه‌ران ده‌ڵێن مالیکی سه‌ردانی ئێرانی کردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی کۆماری ئیسلامی بۆ هه‌ڵبژادنه‌وه‌ی بۆ پۆسته‌که‌ی بۆ خولی سێیه‌م.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ورده‌کاری دانوستاندنه‌کان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی ئاینده ئاشکرا نه‌کراوه به‌ڵام له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان که به ئه‌رکی پێکهێنانی کابینه‌ی هه‌شته‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕاسپێدراوه ، دوا به‌دوای کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ، له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند که ڕێکهووتوون کابینه‌ی نوێی ناوی حکومه‌تی یه‌کڕیزی نیشتیمانی بێت.
له‌م ده‌مه‌ی وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت کۆمه‌ڵه‌ی 5+1 له ژنێڤ کۆببنه‌وه له 15 و 16 ئه‌م مانگه‌دا بۆ مشت‌ومڕ سه‌باره‌ت به پرۆگرامی ناو‌کی ئێران، پرسیاری ئه‌وه هاتۆته گۆڕێ که ئایا کۆبوونه‌وه‌کانی داهاتوو
سه‌رۆکی ئێرانی له یه‌که‌مین کاردانه‌وه‌یدا له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا سه‌باره‌ت به رێکه‌وتنی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و رووسیا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی جبه‌خانه‌ی چه‌کی کیمیاوی سوریا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشوازی له‌و هه‌نگاوه کرد به‌ڵام ئاگاهیدایه ئه‌مه‌ریکا که داگیرکردنی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رابگرێت.
له دووانزهمین ساڵیادی هێرشه تیرۆرستیـیهکهی 11 ی سێـپتهمبهری کرایه سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ساڵی 2001 دا ، ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت بۆ یادکردنه‌وه‌ی قوربانیـیه‌کانی ئه‌و هێرشانه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م ده‌مه‌ی ئه‌مه‌ریکا مه‌سه‌له‌ی گرتنه‌به‌ری کرده‌وه‌یه‌کی له‌شکری دژ به حکومه‌تی سوریا تاووتوێده‌کات، شیکه‌ران ڕاوبۆچوونیان له سه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵوێستێکی له‌و جۆره ده‌ڕبڕیوه. ژماره‌یه‌کیان ئاگاهیانداوه له‌وه‌ی کاریگه‌ری خراپی له سه‌ر هه‌رێمه‌که ده‌بێت.
له‌م ده‌مه‌ی ئه‌مه‌ریکا خه‌ریکه بڕیاری کۆتایی بدات بۆ هێرشکردنه سه‌ر سوریا له ئاکامی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ت دژ به نه‌یاره‌کانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا چه‌ك هه‌یگڵ له‌ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌دا گوتی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئێستاکه‌دا ئاماده‌ن بۆ لێدانی سوریا گه‌ر سه‌رۆك ئۆباما فه‌رمانیان پێبدات.
زیاتر نیشـان بده