وڵاتانی رۆژئاوا و عەرەبی لەوەی لە تورکیا دەگوزەرێ بێدەنگ نابن ، ئەوەتا سەرۆکی میسری لە چەندان شوێن وبۆنەدا رەخنەی توند لە سەرۆکی تورکیا و سیاسەتەکانی دەگرێت و بێدەنگ نەبووە.
مەبەستێکی دیکەی تورکیا لە دامەزراندنی ناوچەیەکی ئارام لە باکوری سوریا ، بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری دیمۆگرافیە لە باکوری سوریادا، بە هێنانی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارە سوریاییەکان کە لە تورکیان و لێرە جێگیریان بکات بەتایبەت عەربە سونەکان و پێگەی خۆی تێدا بەهێز بکات.
عارف قوربانی دەڵێت"لەوەتەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت کە لە لایەن عەرەبێکی شۆڤێنییەوە بەڕێوە دەبرێت، بە هێندی 12 ساڵ تەعریبی لە کەرکودا کردووە، هەموو هۆکارەکەشی لە ئەستۆی پارتی و یەکێتییە".
هەرچەندە دانوستانەکان گەیشتونەتە سنورێکی نادیار بەتایبەت لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە دابەشکردنی دەستکەوت و پۆستەکان، بەڵام پێشبینی دەکەم دەرئەنجام حوکمەتێکی سێ گۆشەیی پێکبهێندرێت.
هەرێمی کوردستانی عێراق بە سیستمی حیزب بە ڕێوەدەچێت و لە ناو حیزبیشدا بە رێنومایی و چاودێری و سەرپەرشتی کۆمەڵیک کە خۆیان بە نوخبەی ناو حیزب ناو ناوە بەڕێوەدەچێت
لە هیچ کەس شاراوە نیە کە بەشیک لەدەسەڵاتی سیاسی لە ئێران بە تایبەت لە سوپای پاسداران لە ئێران راستەوخۆ دەستیان هەیە لە بڵاوکردنەوە و لە یارمەتیدانی هێنانی مادە هۆشبەرەکان لە ئەفغانستانەوە بۆ ئێران.
ئەم هەڵمەتە 16 رۆژییەی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەرێت لە دژی توندوتیژی بەرامبەر بە خانمان بەس نیە، لە بەرامبەر ئەو تاوانە گەورە و رێژە گەورەیەی قوربانی کە چەندین ساڵە لەهەرێمی کوردستان درێژەی هەیە و بەردەوامە.
خاتو کۆردۆ عومەر دەڵێت بەکارهێنانی خراپی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی دەستدرێژی سێکسی وتوندوتیژی بەرامبەر بە خانمان
راستە ئێمە ئەزمونی حوکمڕانی حوکمەتی بنکە فراوانمان بینین و ئەزمونێکی سەرنەکەوتوو بوو، هەروەها بەشی زۆری پارتە سیاسیەکان لە حوکمەتی هاوبەندی کشانەوە. بەڵام ئەو بارودۆخەی ئەو دەمە کە حوکمەتی تێدا پێکهێنرا ، جیاوازە لەم بارودۆخەی ئێستای هەرێم.
هەڵبژاردنی Midterm لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا هەر چوار ساڵ جارێک لە مانگی نۆڤەمبەردا ئەنجامدەدرێت ، کە هاوکاتە لەگەڵ نزیکەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر خولی چوار ساڵەی سەرۆک لە پۆستەکەیدا
سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردوگان دەڵیت هەتا ئەو دەمەی هاوڵاتیانی سوریایی خۆیان رابەرێک لە ڕیی هەڵبژاردنەوە دیاری دەکەن ،ئەوا هێزەکانمان لە نێو سوریادا دەمێننەوە
دکتۆر جەبار قادر دەڵێت وتەکانی سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردوگان کە دەڵێت هێزەکانمان لە سوریادا دەمێننەوە هەتا ئەو کاتەی هاوڵاتیانی سوریا خۆیان هەڵبژاردن دەکەن و رابرێک هەڵدەبژێرن پاشان سوریا بۆ خاوەنەکەی بەجێ دێڵین ، ئەم وتانە بۆ رازیکردنی هاوڵاتیانی تورکیایە
لە ساڵی 2013 و سەرەتای ساڵی 2014 بۆ تەواوكردنی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا ژمارەیەكی زور لە قوتابیان و خوێندكاران لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێن
شیکاران دەڵین ؛ سەرکەوتنی رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا لە هەڵبژاردنەکەدا، دەسەڵاتێکی نوێ و بگرە بە هێزتری پێدەدات و دەشێت پێگەی ئەو پیاوە تورکە دەسەڵاتدارە بەهێزبکات و رێوشوێنێکی توندتر پیادەبکات بەرامبەر مەسەلەکانی بگرە هەر لە شەرکردن لە دژی ملیتانانی کوردی هەتا دەگاتە سیاسەتی دەرەکی وڵات.
ئەوانەی لە وڵاتانی ئەفریکا ورۆژهەڵاتی ناوەڕاست روویاندا ، کارتێکردنی راستەوخۆی هەبوو لەسەر سیاسەتەکانی وڵاتانی ئەوروپا و هەروەها هەندێک وڵاتی ئەوروپاییان توشی پەشۆکاویەکی سەیر کرد.
لە دواین تەقەکردنی خوێناوی لە خوێندنگەیەکدا لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا دە کەس کوژران و نزیکەی 10 کەسیس برینداربوون. دەسەڵاتداران دەڵین دیمیتریۆز پەجۆرتزیز وا لە گرتوخانەی پۆلیس دایە. هاوکات لێپێچینەوە لە گومانلێکراوێکی دیکەش لەو رووداوە کراوە.
وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا و هەروەها فەرەنسا گوتیان هێرشە موشەکیەکەی شەوی شەمەی رابردووی کردیانە سەر ئەو دامودەزگایانەی پەیوەندیان بە پرۆگرامی چەکی کیمیایی حوکەتی سوریاوە هەیە ، ئەو هێرشە بە گوێرەی یاسای نێونەتەوەیی یاساییە.
هاوپەیمانی بە رێبەرایەتی کورد لە باکوری سوریا لە درەنگانی رۆژی یەکشەممە هێرشیان کردە سەر بنکە لەشکەریەکان لە ناو خاکی تورکیادا ، ئەمە یەکەمین جارە هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لە شەڕکەرانی کورد و عەرەب پێکهاتوون لە بەرامبەر هێڕشەکاندا بۆ سەر هێزەکانی تورکیا لەو بەری سنورەوە خۆیان بە بەرپرسیار دادەنێن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا بیناڵی یەڵدرم دەڵیت پێشبینی سەردانکردن لەنێوان سەرۆکی وڵاتەکەی و ئەنگیلا مێرکڵ ی راوێژکاری ئەڵمانیا ، ئاماژەی باشبوونی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات بێت.
زیاتر نیشـان بده