سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهو ئەمڕۆ ئاگاهیدایە ئیران بەهۆی ئەو دەستدرێژیانەی لە لایەن ئێران و هاوکارانی لە سوریا دەکرێن. هاوکات نەتەنیاهو پارچەیەکی ئەو فرۆکە بێفڕۆکەوانەی ئێرانی پیشاندەدا ئەوەی گوایە وەک دەڵیت هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەریداوەتە خوارەوە.
یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئەمڕۆ یەکشەممە رایانگەیاند کە سێ شەرەوانی بیانی نێو هیزەکانیان لە سوریا کوژراون کە دوانیان لە شەڕی عەفرینی باکوری سوریادا کوژران.
شیکاران دەڵێن بانگهێشتەکەی رێبەری کۆریای باکور کیم جۆن ئون بۆ رێبەری کۆریای باشور (موون جی ئین) بۆ سەردانکردنی پیۆنگیانگ رەنگە هەوڵە دپلۆماتیەکانی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترەمپ ئاڵۆزبکات.
سالار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت؛ ئەوەی شەڕەڤانان لە رۆژئاوا واتا لە عەفرین دەیکەن بەرخۆدان و تێکوشانە ، هەربۆیە ئەرکی ئێمەیەی گەلی باشورە پشتیوانی مەعنەوی و سیاسی بە هەمموو جۆرێک لە کوردانی رۆژئاوا بکەین
ئەمڕۆ یەکشەمە لەشکری میسر رایانگەیاند کە 16 میلیتانیان کوشتووە و زیاتر لە 30 دیکەشیان دەستگیرکردووە لە ئۆپراسیۆنێکی گەورەی بەڕنگاربوونەوەی تیرۆر ئەوەی لەهەفتەی پێشوەوە دەستیپێکردووە کە رێکخراو وئەندامانی تاوانکاری و تیرۆریستەکانی وڵاتەکەی کردوەتە ئامانج.
ئەمرۆ یەکشەممە بەیاننامەیەک لە لایەن سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی ئەوەی پشت راست کرد کە ئیسرائیل هاوپەیمانێکی بە هێزی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە و پشتیوانیش لە مافی ئسرائیل دەکات بۆ بەرگری لە خۆکردنی لە دژی میلیشیاکان ئەوانەی ئێران و سوریا لە باشوری سوریادا پشتیوانیان لێدەکەن.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند کە وڵاتەکەی زەبری کوشندەی لە هێزەکانی ئێران و سوریا وەشاندوە و هەروەها پەیمانیدا کە کاردانەوەی زیاتریان دەبێت ئەمەش دوای دەاستوەردانی رشدی ئیسرائیل لە سوریادا کە ماوەی 7 ساڵە ئەم جەنگە بەردەوامە.
بە درێژایی نزیکەی سێ هەفتە لە دەستپێکردنی کردە لەشکریەکەی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردیەکان لە شاری عەفرین ئەوەی ناوی چڵە زەیتونی لێناوە ، سوپای تورکیا پێشڕەوی کەمی بەدەست هێناوە.
سوپای تورکیا کوژرانی سەربازێکی دیکەی خۆی رادەگەێنیت ئەوەی لە میانەی بەردەوامی هەڵمەتە لەشکریەکەی ئەنکەرە بۆ سەر ملیتانانی کوردانی سوریا لە باکوری ئەو وڵاتە کوژراوە.
لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆمان لەگەڵ بەڕێز حەیدەر عەبادی جەختمان لە سەر دابینکردن و جێبەجێکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم و بوجەی پێشمەرگە و هەروەها ناوچە دابڕاوەکان بەتایبەت تەعریب کردن لە پارێزگای کەرکوک.
پۆلیسی روسیا ئەمڕۆ " ئەلکسی ناڤاڵنی" سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی لە مۆسکۆ دەستگیر کرد ، هاوکاتی ئەوەی بە هەزاران کەس لە سەرانسەر روسیا گردبوونەوەی نارەزاییان لەدژی رێپێوانێکی لایەنگرانی هەڵبژاردنی پوتن بۆ درێکژکردنەوەی خولی سەرۆکایەتی سەرۆکی روسیا لە پۆستی سەرۆکایەتییەدا.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند چەند پلانێکیان داناوە بۆ زیادکردنی کارەبا لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەروەها کارەبای فول و تایبەتەکانی ماڵانیان بڕیوە، جگە لە دەزگا خزمەتگوزارییە پێویستییەکان نەبێت.
دەسەڵاتداران لە هەرێمی ئۆتۆنۆمی کوردی لە سوریا ئەمڕۆ یەک شەممە گوتیان ئەوان لە وتوێژەکانی ئاشتی ئەوەی بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا لە شاری سوچی لە روسیا بەڕێوەبچیت، بەشداری ناکەن ، ئەمەش وەک دەڵین بە هۆی ئەو هێرشە لەشکرییەی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین وا ئەنجامی دەدات.
بەرپرسانی کوردی دەڵین هیزەکانی تورکیا بۆمبی "ناپاڵم" یان لە ناوچەی دەرەوەی شاری عەفرین بێ دەست پاراستن بەکارهێناوە ، واتا بۆسەر ئەو ناوچە کوردییەی کە وابۆ پتر لەیەک هەفتەیە بە هۆکارێکی نەزانراو تورکیا ناوی چڵە زەیتونی لێنراوە و عەفرینی کرادووەتە ئامانجی هێرشەکانی.
سەردانەکەی مەولود چاوش ئۆغڵو ی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەغدا هەوڵێکە بۆ لاوازکردن و سنوردارکردنی ئەو دەستکەوتانەی کورد بە گشتی لە رۆژئاوا و لە باشور بەدەستیان هێناوە.
کۆریای باشور داوای سادانی وتوێژێکی ئاست بەرز دەکات لەگەڵ کۆریای باکور سەبارەت بە شیانی بەشداریکردنی کۆریای باکور لە یاریەکانی ئۆڵۆمپی زستانە کە بڕیارە لە کۆریای باشور ئەنجام بدرێن.
یاسادانەرێکی ناوداری ئەڵمانی نەژادپەرست و دژ بە ئیسلام لە گەڵ دەسەڵاتدارانی پۆلیسی وڵاتەکەی دووچاری کێشە بووەتەوە بەهۆی ئەو تویتەی نوسیبووی، وەک وەڵامێک بۆ تویتێکی پۆلیسی کۆلنگ کە بە زمانی عەرەبی پیرۆزبایی بە بۆنەی ساڵی نوێوە کردبوو.
دەسەڵاتدارنی ئێرانی ئەمڕۆ دواین دوو دەروازەی سنوری وڵاتەکەیان بە رووی هەرێمی کوردستانی عێراقدا ئاواڵاکرد ، واتا ئەو دەروازە سنوریانەی کە حوکمەتی ئێران وەک کاردانەوەی خۆی بەرامبەر ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ سەربەخۆیی داییانی خستوو هەروەها بەغدا و وڵاتانی هاوسێی عێڕاقیش ئەو دەنگدانەیان بۆ سەربەخۆیی کوردانی عێڕاق رەتکردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت حوکمەتی تورکیا ئەمڕۆ نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە چەندان رۆژی خۆپیشاندانەکانی نارەزایی ئەوانەی وڵاتی ئێرانی گرتوەتەوە . تورکیا هوشیاریش دەدات لە دژی پەرە سەندن و روو لە هەڵکشانی نائارمیەکان لە ئێران.
دەسەڵاتدارنی پاکستانی بانگهێشتی باڵیۆزی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکایان کرد بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی ئەو تویتەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ کە تێدا ئیسلام ئاباد بە داڵدەدانی تیرۆرستان تۆمەتبار دەکات ، واتا ئەو گروپانەی کە لە ئەفغانستان شەڕ لە دژی هێزەکانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا دەکەن.
زیاتر نیشـان بده