رابەری باڵای ئێران ئەمڕۆ دوژمنانی کۆماری ئیسلامی تۆمەتبارکرد بە خۆشکردنی ئاگری توندوتیژی نارەزاییەکان لە دژی حوکمەتی وڵاتەکەی دریژەیان هەیە ، ئەوەی لە کۆتایی هەفتەی رابردوەوە دستی پێکردوە.
پارتەکانی لایەنگری سەربەخۆیی لە کەتەلۆنیا لە هەڵبژرادنی هەرێمی کەتەلۆنیا ی ئیسپانی ، زۆرینەیەکی تەواویان بەدست هێناوە و ئەمەش گورزێکە لە حوکمەتی ئیسپانیا دەدرێت
ئەمەریکا بەم ئامڕازانەی ئێستا بە دەستیەوەن و حساباتی خۆی لەسەر هەڵچنیون ، ئەمانە ئەمەریکا بەو ئامانجە ناگەینێت و پشتبەستنی ئەمەریکا بە هێزێکی وەک حیزبی دەعوە یان عەبادی یان مالیکی بۆ کەمکردنەوەی هەژمونی ئێران لە عێراقدا ،پیم وانیە ئەمە رێگەیەکی دروست بێت.
وتارەکەی بەرێز عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بۆنەی کۆتایهاتنی شەڕ لە دژی داعش دەستوری وڵاتی پێشێلکرد بەوەی هیچ ئاماژەیەکی بە قوربانیەکانی هێزی پێشمەرگە لە شەر لە دژی داعش نەدا ،سەرباری ئەوەی کە هیزەکانی پێشمەرگە بەشێکن لە سیستمی بەرگری عێراق.
پرۆژەی یاسای بوجەی ساڵی 2018 لە روی دەستورییەوە کۆمەڵێک پێشێلکاری تێدایە و دەسەڵاتی داوەتە سەرۆک وەزیران بە ئارەزوی خۆی رەفتار بکات و ئیرادات زیاد بکات ،ئەوەی دەبێت لە دەسەڵاتی پەرلەماندا بێت نەک هیچ لایەنێکی تر . هەربۆیە ئەمە دەستوەردانە لە نێو دەسەڵاتەکاندا
سەرباری هەڵئاوسانی کێشەو گرفتە ئابوری و سیاسی و تەنگەژەکانی بژێوی ژیانی خەڵک و چارەنوسی گرێبەستە نەوتییەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو جیهاندا تا ئەورۆکە جێی پرسیار و گومانن.
سەرۆکی پارتی سەرەکی ئۆپۆزیسیۆن لە تورکیا ئەمڕۆ رایگەیاند کە گوایە بەڵگەی لە بەردەستدا هەیە ئەوە دەسەلمێنێت خانەوادەی سەرۆک رەجەب تەیب ئەردوغان بە ملیۆنەها دۆلاریان رەوانەی کۆمپانیایەک کردوە لە ناوچەیەک کە دانی بڕی باج تێدا کەمە.
پەرلەمانی ئیسرائیل دەستی بە تێپەڕاندنی یاسەیەکی پڕکێشە کردوە ئەوەی وا پێدەچیت پەیوەست بێت بە بنیامین نەتەنیاهوی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کە روبەڕوی زنجیرەیەک دەنگۆی گەندەڵی بوەتەوە.
بەرپرسانی پۆلیسی ئوستورالیا پیاوێکیان تۆمەتبارکردوە بە پلانڕێژی بۆ ئەنجامدانی هێرشیک ئەوەی بە شیانی هێرشێکی تێرۆرستی کارەستاوی پێناسەی دەکەن . کەسەکە بەنیازبووە لە بۆنەکانی رۆژێک بەر لە هاتنی ساڵی نوێ لە شاری میلبۆرن کارە تیرۆرستیەکەی ئەنجامی بدات.
ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردوغان لە وتەکەیدا بۆ ئەندامانی پارتەکەی گوتی ئەو پەیوەندیە تەلەفونیەم لە هەفتەی رابردوودا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ی سەرۆکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا یەکەم جار بوو لە ماوەیەکی دورودرێژدا هەردوو لامان هاوئاهەنگ بووبین.
نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ سوریا ستیفان دیمەستورا گوتی وێڕای هەندێک نیگەرانی سەبارەت بە توندوتیژی ، بەڵام بڕوای وایە ساتەوەختێکی راستی وا لەگۆڕیدایە لەودەمەی خۆی بۆ دەستپێکردنی خولێکی نوێ ئاشتی ئامادە دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕێکی نزیکەی 7 ساڵە لە سوریا
بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لە دژی ریفراندۆم دەبێت نەک لەبەر ئەوەی ریفراندۆم کارێکی نادەستوری نا قانونییە ، بەڵکو لەبەر ئەوەی دادگای فیدراڵی عێراق لایەنگرەو بێلایەن نییە.
خەڵکانی ماتەمین و دڵ پڕ پەژارەی شارۆچکەیەکی بچوک ستانی تەکساس شەوی رابردوو لە ناوچەی گوندی Sutherland Spring گردبوونەوە بۆ دەربڕینی پەژارەیان بۆ ئەو 26 کەسەی لە میانەی گردبونەوەیەکی ئاینی رۆژی یەکشەممە لە کڵێسەیەک بە دەسترێژی گولە و بێبەزەییانە کوژران. رووداوەکەش کوشندەترین کۆمەڵکوژیە لە مێژوی نوێی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکادا
دەبێت کورد بەر لە روودانی هەر رووداوێک خۆی بۆ ئامادە بکات. بەڵام بەداخەوە نەبوونی وتارێکی سیاسی هاوبەش وایکرد ئێمە توشی ئەم نەهامەتیە بکات ، بەتایبەت لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی دەرەوەی هەرێم.
دەسەڵاتدارانی هەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان چیتر دەرفەتی ئەوەیان نەماوە کە بەناوی خەڵکەوە قسە بکەن ، هەروەها پەنابردنی ئەو دوو حیزبە بۆ تۆمەتبارکردنی یەکتری لە پێناو سەرقاڵکردنی هاوڵاتیانی هەرێمە و لەبیربردنەوەی کارەساتەکانە
کەمال سەیدۆ دەڵیت بۆ بەدەستهێنانی ئایندەیەکی باش بۆ کوردانی سوریا ، پێویستە رەوشی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ بەهێز بکەن و هەروەها مافی کەمینەکانی ئاینی ونەتەوەیی بپارێزن و خۆیان لە دروشمی نەتەوە پەرستی بە دوور راگرن
ئەگەر حوکمەتی هەرێمی کوردستانی عێڕاق کشانەوە لە بەغدا و لە پرۆسەی سیاسی رابگەێنێت ، ئەو کارە دۆخەکە زیاتر ئاڵۆزدەکات و پرۆسەی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی نێوان بەغدا و ئەربیل قورستر دەکات.
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەر لیستی تورکمان حەسەن تۆرهان سەبارەت بە دەربڕینی پرسەو سەرەخۆشی خۆی سەبارەت بە کۆچی دووایی بەڕیز جەلال تاڵەبانی دەدوێت
ئەمرۆ رێکەوتی 3/10/2017 سەرکردەیەکی دیاری کورد بەرێز جەلال تاڵەبانی بۆ دواجار کۆچی دوایی کردوو خەمێکی گەورەی بۆ خەڵکانی هەرێمی کورستان و کورد بە گشتی جێهێشت، بەڵام ئەوەی لەگەڵ ئەم کۆستەدا دێتەوە بەرباس و هیواخوازی هەوڵەکانی جەلال تاڵەبانی بووە بۆ پێکەوەژیان و قبوڵکردنی جیاوازییەکان و ئاشتەوایی نیشتیمان هەم لەهەرێمی کوردستان هەم لەعێراقیشدا.
جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانو سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق ئەمڕۆ لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
زیاتر نیشـان بده