دواى ئه‌وه‌ى كه شه‌ڕێكى قورس له نێوان سوپاى عێراقى و چه‌كدارانى داعش له ده‌وروبه‌رى گه‌ياره درۆست ده‌بێت ته‌نها له‌م هه‌فته‌يه‌دا به ده‌يان هه‌زار هاووڵاتى ئه‌و گوندانه له ترسى كوشتن و رفاندن
له پيرمام به ئاماده‌بوونى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ريم شنگالى وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم و ئهليسا سلۆتكين ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی پرۆتۆكۆلێكى سه‌ربازيان واژۆكرد
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا له شارى هه‌ولێر حيزبى ديموكراتى كوردستانى ئێران داوا له خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كات مانگگرتنى سه‌رتانسه‌رى رابگه‌يه‌نن و چاوەڕوانى ئه‌وه‌ن كه هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتى كوردستان وڵامی بانگەوازەکەیان بدەنەوە و مانگرتنی سەرتاسەری لەسەرجەم شارەکاندا دەستپێبکەن
تۆپخانەكانی كۆمارى ئيسلامى ئێران بنكە و بارەگاكانی پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان حدک و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران حدكا له دەڤەری حاجی ئۆمەران و سیدەكانى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر تۆپباران دەكەن. لە ئاکامدا چەندین کەس بریندار بوون و زیانی زۆری دارایی‌ش کەوتۆتەوە.
كاتژمێر 12 و پێنج خوله‌كى شه‌ممه به‌كاتى هه‌ولێر هێرش كرایە سەر باڵەخانەی سەرەكی کەناڵی ڕووداو لە شاری هەولێر و له ئەنجامدا وه‌ک کەناڵەکەو و ئاسايشی هەولێر ده‌ڵێن 5 له كارمه‌ندانى ئه‌و كه‌ناڵه برینداربوون و زیانى دارایی‌ش هەبووە.
وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاری داخستنى چه‌ندين ده‌زگاى ڕاگه‌ياندنى وه‌كو ڕاديۆ، تەلەفیزیۆن و چاپخانەی دا. هاوکات بڕیاریشی داوە چەندین مەلا لە وتاربێژی دووربخرێنەوە بۆ ئەوەی وەک خۆیان ده‌ڵێن " خه‌ڵک هان ده‌ده‌ن بۆ فكرى توندره‌وى".
راديۆى ده‌نگى موسڵى يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان ئێستا له ده‌ست داعشه و ناوهكهيان كردووته راديۆى به‌يان ئه‌م راديۆيه په‌خشى ده‌گاته ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و رۆژانه هه‌واڵ و به‌رنامه‌ى جۆراو جۆر
پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری هەولێر کۆبونەوە و پاش کۆبونەوەکەیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و رزگار عەلی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ناوەڕۆکی كۆبوونەوەكەیان ئاشكراكرد.
له پيرمام مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی شاندێكی سیاسی و سەربازیی ئەمەریكى كرد كە لە ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ژەنەڕاڵ مەكفارلەند فەرماندەی هێزە هاوپەیمانەكان لە عێراق و ژمارەیەک بەرپرس و ڕاوێژكاری سەربازیی سوپای ئەمەریكا پێكهاتبوون.
ڕۆژى دووشه‌ممه له هۆڵى سه‌عه‌د عه‌بدولڵاى شارى هه‌ولێر حكومهى هه‌رێم نه‌خشه ڕێگاى ڕيفورمى ئابورى بۆ سێ ساڵى داهاتوو به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ بانكى نێوده‌وڵه‌تى راگه‌ياند
له هۆڵى سه‌عه‌د عه‌بدوڵڵاى شارى هه‌ولێر كۆنگره‌ى حه‌وته‌مى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان كۆتايى هات كه بۆ ماوه‌ى دوو ڕۆژ به‌رده‌وامى هه‌بوو، له يه‌كه‌م رۆژي كۆنگره‌كه‌دا محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌ميندارى پێشووى يه‌كگرتوو پشتگيرى خوى بۆ سه‌ڵاحه‌دين به‌هائه‌دين راگه‌ياند و خۆى لە كانديدكردن بۆ پۆستى ئه‌منيدارى كشانده‌وه و پێشنياريشى بۆ هه‌ردوو ركابه‌ره‌كه‌ى سه‌ڵاحه‌دين به‌هائه‌دينى كرد كه ئه‌وانيش بكشێنه‌وه به‌ڵام سوربوون له سه‌ر خو كانديدكردن و نه‌كشانه‌وه،
دواى ئه‌وه‌ى پەرلەمانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا پارێزبەندی پەرلەمانی لەسەر پەرلەمانتارانی سەر بە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپه) هه‌ڵبگرێت ناڕه‌زايى ناوخۆيى و ده‌ره‌كى لێكهوتهوه.
بێگه‌رد تاله‌بانى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و سه‌رۆكى فڕاكسيۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستانى عێراقدا له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شى كوردى ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا له باره‌ى كاركردنى يه‌كێتى و گوڕان دواى رێككه‌وتنامه‌ى نێوانيان ده‌ڵێت : يه‌كه‌م هه‌نگاوى ئێمه دانيشتن و دانوستان ده‌بێت له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسيه‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان و هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر بۆ يه‌ك جهلسهش بێت ده‌بێت دكتۆر يوسف بگه‌ڕێته‌وه ناو بيناى په‌رله‌مان
عارف ته‌يفور ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ڕايگه‌ياندووه كۆمه‌ڵێک بڕيار ده‌ركراون كه جه‌عفه‌ر ئيمينكى گوته‌بێژى فه‌رمى پارتى و خه‌سرەو گۆران بەپرسی مەكتەبی هەڵبژاردن بگوردرێن و كه‌سانى تر ئه‌م پۆستانه وه‌ربگرن
له شارى هه‌ولێر ژماره‌يه‌كى زۆر له چاڵاكوانان و ئه‌و ده‌نگه ناڕهزاييانهى كه به‌م دووايیانە به‌هۆى قه‌يرانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دروست بوونە كۆبوونه‌ته‌وه و پێكه‌وه له كۆنفرانسێكدا كۆڕبه‌ندى ناڕه‌زايى نيشتيمانيان ڕاگه‌ياند و يه‌كه‌م هه‌نگاوى ئه‌م كۆڕبه‌نده ناڕهزاييهش يه‌كخستنى ده‌نگه ناڕهزاييهكانى كوردستانه.
سوپاى عێراقى له مه‌خمور دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى زياتر له 20 رۆژ هێرشه‌كانى له به‌شێك له ئۆپه‌راسيۆنى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى موسڵ و ده‌وروبه‌رى راگرتبوو، ديسان دهستیپێكردووتهوه و توانيويه‌تي گونده‌كانى مه‌هانه و كهبهرۆك له ده‌ست چه‌كداراني داعش ده‌ربخات
له مه‌سه‌له‌ی ڕێفڕاندوم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان چه‌ندین لایه‌ن له هه‌ریم دا خۆی به خاوه‌نی ده‌زانن
قوتابى و خوێندكارانى يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌مى زانكۆ و پهيمانگاكانى هه‌رێمى كوردستان خوپيشاندانيان ئه‌نجامدا و له به‌رده‌م پارێزگاى هه‌ولێر گردبوونه‌وه و داواى دامهزراندنيان ده‌كرد له‌و به‌شانه‌ى كه لێى ده‌رچوونه
به بەشداری 200 ناوەندی چاپ و بڵاوكردنەوەى جیھانی و 700 ھەزار ناونیشانی جیاواز ، یازدەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شارى هەولێر کرایەوە كه تیایدا مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم کوردستان و ژمارەیەک له كه‌سایه‌تى سیاسى و چین و تویژى جیا ئاماده‌بوون
رۆژی سیشه‌ممه ژماره‌یه‌ك له چالاكوانی مه‌ده‌نی ده‌یانویست له پـێش ده‌رگای سه‌ره‌كی پاركی شانه‌ده‌ری شاری هه‌ولێر كۆببنه‌وه و لێدوانێكی راگه‌یاندن پێشكه‌ش بكه‌ن و تیایدا داوای ئازادكردنی بێریڤان ئه‌لزین بکەن
زیاتر نیشـان بده