پارێزەر و کەسوکاری حەیدەر قوربانی، زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی سنە دەڵێن پێدەچێت لە ڕۆژانی داهاتوودا سزای لەسێدارەدانی ناوبراو جێبەجێ بکرێت
لەگەڵ هەڵکشانی سەربازی هێزەکانی تاڵیبان لەئەفغانستان، ڕۆڵی ئێران کە ڕابردوویەکی پڕ لەڕووداوی لەگەڵ ئەو گروپەدا هەبووە، زیاتر بووەتە جێگای بایەخ لە ناوچەکەدا و گۆمان لەوەدا نییە کە ئێران ناتوانێت چاو لە ئاست ئەو گۆڕانکارییانەدا دابخات کە لە نزیک و دەوروبەریدا ڕوودەدەن.
وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێتڕۆژی سێشەممە 378کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەو وڵاتەدا گیانیان لەدستداوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەو ڕێژەیە بەراورد لەگەڵ ڕۆژێک پێشتر بە پێی ئامارەکانیئەو وزەارەتە کەمی کردووە.
هەواڵی سەرەکی ئەم ڕۆژانەی ناوخۆی ئێران جگە لە خۆپیشاندانەکان، یەکەم پەرەسەندنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی ئەم ڤایرۆسەیە لە شارەکانی ئێراندا و دووهەمیش هەوڵەکانە بۆ سنووردارکردنی ئەنتەرنێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و دوای نزیکەی 12ڕۆژێک لە خۆپیشاندانەکانی خوزستانی ئێران، باس لەوە دەکرێت لە هەندێک لە گەڕەکەکانی تاران و شارەکانی وەک تەورێز، سەقز، سنە و بۆجنورد لە خۆراسانی باکور و هەروەها پارێزگای ئەلبۆرزیش خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەستیپێکردووە.
داهاتووی سیاسەتی ناوخۆی ئێران و سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە لە ژێر دەسەڵاتی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو بەرەو کوێ دەڕوات؟
توندوتیژی جێندەری یەکێک لەو مەترسیانەیە لە جیهاندا کە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی ژنان.
لە کاتژمێرەکانی کۆتایی یەکشەممە و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، هێزەکانی ئەمەریکا بە فەرمانی ڕاستەوخۆی جۆو بایدن هێرشیان کردە سەر عەمباری چەک و بنکەی سەربازی هێزەکانی سەر بەئێران لە سێ ناوچەی خاکی سوریا و عێراقدا و
بە پێی ئاماری ساڵانە ملیۆنان کەس لە سەرتاسەری جیهاندا ناچارن وڵاتەکەیان لەترسی کێشە و گرفتی سیاسی یان مەترسییەکانی جەنگ و توندوتیژی بەجێ بهێڵێن.
لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی پێشووی ئێراندا سیاسەتی دەرەوە هەمیشە بەشێکی گرنگ و مژارێکی دیاری هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بووە، وەک چۆن لە خولی پێشوودا چارەسەرکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران یەکێک لە بەڵینەکانی حەسەن ڕۆحانی بوو بۆ سیاسەتی دەرەوە.
سیازدەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لەکاتێکدا لە ئێران بەڕێوەدەچێت کە بەپێی قسەی هەندێک لە شرۆڤەکاران و چاودێرانی سیاسی، ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی کە لەم خولەدا بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا ناکەن بە شێوەیەکی بەرچاو زیاترە بە بەراوەرد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشووتردا.
یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی ئەم خولی هەڵبژاردنە نەک تەنها ڕەتکردنەوەی بەرچاوەی ڕێفۆرمخوازان بوو، بەڵکو تەنانەت ئەو کەسانەش ڕەتکرانەوە کە ئەگەری ئەوەی هەبوو هەر جۆرە پەیوەندییەکی سیاسی بەو فراکسیۆنەوە ببەستن
ئەنجومەنی نیگەهبان لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرجەم ئەوانەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکە کاندید کردبوو تەنها 7 کەسیان پەسەند کردووە تا ببنە کاندیدی فەرمی بۆ هەڵبژاردنەکەی مانگی داهاتووی سەرۆکایەتی ئێران.
ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئێرانی دەڵێن قەیرانی وشکەساڵی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار و لە هاوینی ئەمساڵدا زۆرێک لە شارە گەورەکان تەنانەت بۆ ئاوی خواردنەوە ڕووبەڕووی کەمی ئاو دەبنەوە.
لە کاتێکدا هێشتا هەندێک لە بەشەکانی ئێران لە دەرەنجامە کوشندەکانی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕزگاریان نەبووە، هاوکات هۆشداری لەمەڕ دەستپێکردنی شەپۆلی پێنجەمی بڵابوونەوەی ڤایرۆسەکە دەدرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە 12 ی مانگی پێنج ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەسەر دۆخی ئازادی ئایین لە جیهاندا لە ماوەی ساڵی 2020 دا ڕاگەیاند.
زۆربەی ئەو کەسانە لە وڵاتی ئێران کێشەی سیاسیان هەیە یان بە هەر شێوەک ژیانیان لە ئێران ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە، وەک پەنابەر ڕوو لە تورکیا دەکەن بۆ پاراستنی ژیانیان بۆ ئەوەی لە تورکیاوە بتوانن بڕوەنە وڵاتێکی دیکە.
بەڕێوەبەری بەشی بەرنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاران لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بە ئاماژەدان بە تووشبونی 1820 کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی شەوێکدا لە تارانی پایتەخت، ئەو ئامارەی بە تۆمارێکی نوێ وەسف کرد.
زیاتر نیشـان بده