لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ نوێنەری ژمارەیەک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ڕایگەیاند" کاری قاچاخچێتی و مافیایی بوونی هەیە، هەموو ئەو کەسانە دەستگیردەکەین، کە کاری مافیایی ئەنجام دەدەن."
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەبەوەدەکات لە هەنگاوەکانیان بۆ گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر حکومەتی عێراق بەردەوام دەبن، جەخت لەسەرئەوەشدەکاتەوە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیان لە تەشهیر و هێرشەکانی سەریان ئاگادار کردووەتەوە
لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، حامیدی حاجی غالی، دەڵێت"وەزعی خەڵک باش نیە، بێ موچەیی نەهامەتیە بۆ خەڵک، حیزبەکان تەنها تاوانیان ئەوەیە کە ڕاناپەڕن.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، جەخت لەسەرئەوەدەکاتەوە گەر ئەمجارە هەرێمی کوردستان پابەند نەبێت بەو مەرجانەی لە یاسای قەرزدا بۆی دیاریکراوە، پێناچێت بەغدا هیچ بڕە پارەیە بۆ هەرێم بنێرێت، دەڵێت" تەنها رەبولعالەمین و بەرپرسانی هەرێم دەزانن، ڕێکدەکەون یان نە."
ئەگەری کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمەریکا لەعێراق، هەندێک لە پێکهاتەکانی توشی ترس و دڵەڕاوکێکردووە، بەوەی کشانەوەی ئەو هێزانە، دۆخی عێراق بەرەو پشێوی و گرفتی گەورەی سیاسی و ئابوری و ئەمنی ببات، بەڵام بەشێک لە هێزە شیعیەکان دڵخۆشن بەو هەنگاوەی واشنتن.
بەرپرسی لقی بەغدای پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، قابیلی قەبوڵ نیە
ناو بەناو هێزە عێراقیەکان لەسنوری کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدین، ئۆپەراسیۆن دژی چەکدارانی داعش ئەنجام دەدەن، بەڵام ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجامێکی ئەوتۆیان نیە، وەک دەگوترێت زانیاری پێشوەخت دەگاتە داعش و پێشتر ناوچەکان جێدەهێڵن.
بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ ڕاگرتن و مەرجدارکردنی ناردنی بودجەی هەرێم، هەرێمی کوردستان و حیزب و لایەنە کوردیەکانی توڕەو نیگەران کردووە، لەهەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە دارایی و ئابوریانەی بەهۆی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراقەوە، بەرۆکی هەرێمی کوردستان دەگرێت.
پەرلەمانی عێراق بەیاسا ناردنی بودجە و موچەی هەرێم و فەرمانبەرانی هەرێمی ڕاگرت، تا ئەوکاتەی هەرێمی کوردستان ڕازی دەبێت بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ و ڕادەستکردنی بەشێک لە داهاتە نەوتی و نا نەوتیەکانی بە حکومەتی عێراق.
فەرماندەی لیوای 9 ی هێزی پێشمەرگە، باس لە گرنگی هاوکاریەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دەکات، بەو پێیەی پێشمەرگە بووەتە هاوپەیمانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەشەڕی داعشدا.
"پاش مانهوهی ماوهیهك لهنهخۆشخانهی فاروق لهشاری سلێمانی بههۆی تووشبوونی به ڤایرهسی كۆرۆناوه، وهستانی سییهكانی"
بەرپرسانی عێراق، سات بە سات چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکایان دەکرد، بەو پێیەی گۆڕانکاریەکانی ئەمەریکا دەبەستنەوە بە ڕوودانی پێشهاتی نوێ لە وڵاتەکەیاندا.
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژەبەوەدەکات خەڵکی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق، دەنگ بە مستەفا کازمی نادەن، کازمی دەتوانێت لەو ناوچانە خۆی کاندید بکات، کە خەڵکی هەیە،
جیهان چاوەڕێی یەکلایی بوونەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئەمەریکایە، بەو پێیەی ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە، چۆنیەتی مامەڵەکردن و سیاسەتی نوێی ئەمەریکا بەرامبەر بە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاری دەکات.
وەکچۆن دانیشتوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، چاوەڕوانی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵایەتەکەیانن، بەهەمانشێوە دانیشتوانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت عێراق، ئێران، تورکیا و هەرێمی کوردستانیش ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنەیان بەلاوە گرنگە.
دکتۆر نەجمەدین کەریم، هەرچەندە پێشتر ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو، بەڵام لە دوای ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 ەوە، نێوانی لەگەڵ حیزبەکەی تێکچوو، بۆیە دوای مانەوەی بۆ ماوەیەک لە هەرێمی کوردستان، گەڕایەوە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق، پێیوایە گرنگیدانی حکومەتی عێراق بە پەیوەندیە نێودەوڵەتی و دەرەکیەکانی، دەبێتە هۆی ڕاکێشانی دەستی وڵاتان بۆ هاوکاریکردنی لەڕووی ئابووری و ئاوەدانکردەوە،
توێژەرێکی ئابووری لە ناوەندی عێراقی بۆ لێکۆڵینەوە و شیکاریە سیاسیەکان، پێشبینی خراپتر بۆ دۆخی دارایی و ئابووری عێراق دەکات، پێیوایە خەرجکردنی دراوە بیانیەکان لەبانکی ناوەندی عێراق، دەبێتە هۆی داڕووخانی بەهای دیناری عێراقی و گرانبوونی نرخ لە بازاڕەکاندا
داعش گۆڕانکاری نوێی لە زۆربەی سەرکردەکانیدا لەناوچە کێشەلەسەرەکان ئەنجامداوە، بەڵام هێشتا زانیاری لە بارەی سەرکردە نوێیەکانی ئەو ڕێکخراوەوە، دەست هێزە ئەمنیەکانی عێراق و هەرێم نەکەوتووە، لەکاتێکدا هۆکاری زۆری هێرشەکان بۆ ئەو گۆڕانکاریانە دەگێڕدرێتەوە.
ژمارەیەک چەکداری داعش ئەمشەو (چوارشەممە) لە نزیک پردی حەلوانی نێوان قەزای خانەقین و ناحیەی جەلەولا، بازگەیەکی وەهمیان دانا و ژمارەیەک هاوڵاتیان کوشت و ڕفاند
زیاتر نیشـان بده