ئەو خوێندکارانەی لە وڵاتان بۆ عێراق گەڕێنرانەوە، بڕیاربوو بۆ ماوەی 14 ڕۆژ کەرەنتین بکرێن، بەڵام زۆربەیان کەرەنتین نەکران، لەکاتێکدا پارەی ئوتێل لە بەشێکیان وەرگیراوە.
جارێکی تر ئاڵۆزی لەنێوان کورد و عەرەبەکانی باشوری کەرکوک، لەسەر خاوەندارێتیکردنی ژمارەیەک گوندی سنوری هەفتەغار و کولی تەپە ڕوویدا، بەڵام دواتر ئاڵۆزیەکە کۆتای پێهێنراو ئەو عەرەبانەی هێنرابوون تا لەگوندە کوردنیشینەکان نیشتەجێ بکرێن، گەڕێنرانەوە بۆ جێگەکانی خۆیان.
دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەلایەن مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە، جارێکی تر گۆمی سیاسی عێراقی شڵەقاندەوە، بەو پێیەی زۆرێک لە هێزە گەورە شیعیەکانی عێراق دژی ئەم هەنگاوەن، بۆیە چاوەڕوانی ئاڵۆزتربوونی دۆخی سیاسی عێراق دەکرێت.
بەچەند کاتژمێرێک پێش هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعش بۆ سەر گوندی شیرک، چەکدارانی داعش لە ڕێگەی پێگە ئەلیکترۆنیەکانی خۆیانەوە، گرتەی ڤیدیۆیی سەربڕینی پێشمەرگەیەکیان بڵاوکردەوە.
بڕیارە حکومەتی عێراق، هێزی موغاویر ڕەوانەی گوندە کاکەیی نیشینەکانی سنوری قەزای خانەقین بکات، ئەوەش لەکاتێکدایە کاکەییەکانی ئەو سنورە لە ئەدای هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕازی نین و بەشەوان، خۆیان پاسەوانێتی گوندەکانیان دەگرن.
بەپێی بەدواداچوونەکانی دەنگی ئەمەریکا، بازگەی مەفتول لەلایەن کەسێکەوە خاوەندارێتی دەکرێت بەناوی ( حاجی جەواد) کە خەڵکی ناوچەی بەلەدە.
ماوەی چوار مانگە موچەی کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان نەدراوە، کە میلاکیان لەسەر حکومەتی هەرێمە و موچەکانیان لەسەر حکومەتی عێراقە،
هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆشایی ئەمنی نێوانیان بەدرێژایی 11 کم، لەسەر ڕێگەی نێوان قەزای خورماتو و قەزای کفری سەربە ناوچەی گەرمیان پڕکردەوە،
بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک، دەڵێت ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکوک تا دێت ڕوو لە زیادبوون دەکات
سەرباری ئاستەنگەکانی بەردەمی، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەست بۆ هەندێک دۆسیەی هەستیار و گەورە ببات
بەهای تمەنی ئێرانی لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تا دێت ڕوو لە دابەزین دەکات، بە شێوەیەک نرخی 100 دۆلار بووە بە دوو ملیۆن و پێنجسەد هەزار تمەن
نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەوڵی ڕێکخستنی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی گرفتە دارایی و یاساییەکانی نێوانیاندایە، لەو چوارچێوەیەدا
هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکانی نێوانیان، لەناوچەی قوڕی چای نێوان قەزاکانی کفری و خورماتوو ڕێککەوتن
هێزی پێشمەرگە چاودێری ئۆپەراسیۆنەکەی سوپا و هێزە ئەمنیەکانی عێراق دەکات، کە ماوەی سێ ڕۆژە دەستیپێکردووە و بڕیارە سبەینێ سێشەممە ئۆپەراسیۆنەکە کۆتایی بێت، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت" سبەینێ نیازی حکومەتی عێراق لە ناوچە کێشەلەسەرەکان ڕووندەبێتەوە."
تا دێت ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای کەرکوک و ناوچەی گەرمیان ڕوو لە هەڵکشان دەکات، ژمارەی گیان لەدەستدانیش ڕوو لە بەرز بوونەوە دەکات، بەشێوەیەک لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 17 کەس گیانیان لەدەستداوە.
حکومەتی عێراق لەهەوڵەکانی بۆ دەرهێنانی خاڵەسنوریەکان لە ژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکدارە شیعەکان بەردەوامە، ئەمڕۆ شەمە، دەروازەی سنوری مەنزەریەی سەربە قەزای خانەقین و دەروازەی مەندەلی لە ژێر کۆنترۆڵی حەشدی شەعبی دەرهێنران و بە هێزەکانی وەڵام دانەوەی خێرا سپێردران.
حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هەوڵی چالاک کردنەوەی ژووری هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەناوچە کێشەلەسەرەکان دەدەن، ئەو هەنگاوە لەکەرکوک گرفتی لە پێش دروستبووە، بەڵام بۆ پارێزگای دیالە ڕێککەوتن ئەنجامدراوە
کێشمەکێشی نێوان حکومەتی عێراق و گروپە چەکدارە شیعەکان، خەریکە دۆخی ئەمنی عێراق ئاڵۆزدەکات، چاوەڕوانی ئاڵۆزتربوونی زیاتری دۆخەکەش دەکرێت، بەو پێیەی حکومەتی عێراق هەوڵی خۆ بەهێزکردن و لاوازکردنی گروپە چەکدارەکان دەدات
حەشدی شەعبی و هێزە کوردیەکان، بە جیا هەوڵی قۆستنەوەی هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر گوندە کاکەیی نیشینەکانی دەوروبەری خانەقین دەدەن، حەشدی شەعبی هەوڵی چەکدارکردنی کاکەییەکان و هێزە کوردیەکانیش هەوڵی گێڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچەکە و پێکهێنانی هێزی هاوبەش دەدەن.
بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی، ئاماژە بەوەدەکات سەرۆکایەتی کۆمار لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری عێراق لە پەیوەندیدایە، بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ گرفتە ئەمنیەکانی سنوری قەزای خانەقین.
زیاتر نیشـان بده