" یەکێتی پارێزگاری کەرکوک بەمافی خۆی دەزانێت چونکە ئێـمە "سەد" به "سفر" ین لەکەرکوک لەبەرامبەر پارتی"
"ئەگەر قسەکانی ئەرشەد ساڵحی ڕاست نیە ئەی د.بەرهەم بەچی بووە سەرۆک کۆمار ."
"گۆڕان لەئەزموونی ئۆپۆزسیۆن بوون سەركەوتووتر بووە وەك لە ئەزمونی بەشداریكردن لەحكومەت، بۆچونی شهخسیم وای گۆڕان ببێته ئۆپۆزسیۆن بهڵام "واقیعی بین"دهبێت گۆڕان دیراسهی بكات."
" توركیا نهك دهست وهردهداته كاروباری ناوخۆی سوریا و ڕێگره لهبهردهم دهستورێكی دیموكراسی بۆ سوریا و دژی كورده بەڵكو تهنانهت ئاواره سورییهكانیش لهناوخۆی سوریا و سهرسنورهكانی سوریا وهك بارمته و بازرگانی بهكاردههێنێت."
" پێنج ساڵ لەمەوبەر ئەو فەتوایەمان لەسەر فەیسبووک و ئینیستگرام و ئینتەرنێت هەبوو کە بەکارهێنانیان بە شێوەی نادروست و چاتکردن و کات کوشتنی زۆر بە هەمان شێوە ئەوانیش حەرامە."
"پارتی دارێکی بەردارە بۆیە بەردی تێدەگیرێت و تۆمەتبار دەکرێت، ئێمە وەڵامی کەس نادەینەوە سهری میللهت نائێشێنین لەسەر تۆمەتی ئەنجامدانی ساختەکاری چونکە ئهو دۆسیەیە لەدادگای هەڵبژاردن میللهت یەکلایی کردەوە"
"یەکگرتوو لەناوخۆی حیزب هەموو ڕێ و شوێن و لێپرسینەوەیەک دەگرێتە بەر بەرامبەر هەر بەرپرسێکی کە کەمتەرخەم بوبێت یا بوبێتە هۆی ئەم شکستەی یەکگرتوو لهههڵبژاردن "
"بەڵام جارێ لەسەر ئەنجامی تانە و سکاڵاکانی کە پێشکەشمان کردووە وەستاوین"
" لە ئێستادا پارتی و یەکێتی لهبهغداد بەجیا گفتوگۆ لەگەڵ "عادل عەبدولمەهدی" گفتوگۆی بهشداری و پێكهێنانی حكومهتی نوێی عیراق دەکەن."
"کەرکوکی دڵ و قودسی کوردستانیان فرۆشت بەچەند تەنکەرە نەوتێک، دەبێت کەسوکاری شەهیدەکان بچن سکاڵا لەسەر ئەو سەرکردانە تۆماربکەن،دەبێت دادگای خەڵک ئەو "خیانەتکارانە" دادگایی بکات."
"تا ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر نەکراوە،کاک مەسعود و هەموو لایەکیش دەزانن(16)ی ئۆکتۆبەر چۆن بووە، پاشەکشەی هێزەکانی(70)و(80) چۆن بووە.ئێـمە پێمان خۆش بوو لێکۆڵینەوە بکرێت"
"كاتی خۆی لەوەزارەت گەورەترین كێشەمان دابین نەكردنی بودجە بوو كە لە باشترین حالەتدا بودجەی وەزارەت لە1،8%واتە نەگەیشتۆتە لە ٢%، وە پشتیوانی كردن، ئەم دوو هۆكارە نەبوو بۆیە نەمانتوانی ئەو پلانە جێ بەجێ بكەین."
" وەک سەردەمی مام جەلال چۆن پەرلەمانتارانی گۆڕان سەرپشک کران دەنگ دەدەن یا نا ئەمجارەش لەسەر ئەو بنەمایەی پۆستی سەرۆک کۆمار مافی کوردە بۆیە پەرلەمانتارەکانمان سەرپشک کردەوە، ئەگەرنا تا ئێستاش ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ڕەتدەکەینەوە بەڵام بۆیە پەرلەمانتارەکانمان چونە پەرلەمانی بەغداد
" حکومەتی هەرێم هیچ کەناڵێکی فەرمی و پەیوەندی فەرمی لەگەڵ ئەو چەکدارە کوردانە نیە، پێناسەی ئێمە بۆ ئەو گروپە چەکدارانە"پەکەکە و پژاک" دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی عیراق، چونکە بەپێی یاسا نێودەوڵەتیهکان حکومەتی عیراق بەرپرسە لەو بابەتە، بەڵام بەهەرشێوەیەک بێت ئەو گروپانە دژی یاساکانی عیراقە."
"هەرکەس و لایەنێک کە دەڵێت ناسنامە و ڕەگەزنامە ساختە کراوە، با بێت داوا تۆمار بکات، ئەوکاتەی شتی وانەبوو ئەوا ئێمە داوای لەسەر تۆمار دەکەین، چونکە ئەوە "تەشهیر" دەکات بە ئێمە."
"بەشێک لەهۆکاری کەمبونەوەی دەنگەکانمان پەیوەندی بەدۆخی ناوخۆی حیزبەکەمان و "ئەدای قیادی " و هەندێک لەگوتاری سیاسی و هەڵوێستەکانمانەوە هەیە لەچەند ساڵی ڕابردوودا."
" كاتێك پرسیار لهتوركیا دهكهین لهبارهی هۆكاری بۆردومانهكانی بۆسهر شهنگال و ناوچهكانی دیكهی هەرێم و عیراق پێمان دهڵێن" بههۆی بونی چهكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستانهوهیه و ئهو چهكدارانه ئامانجی بۆردومانهكانمانن."
ڕۆژنامەنوس بڕیار نامیق پەیامنێری کەناڵی( کەی ئێن ئێن) دەڵێت" لەلایەن هێزێکەوە کە ویستویانە بە ڕەگەزنامەی ساختەوە دەنگ بدەن هێرشیان کردۆتە سەری و لێیانداوه
"ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان پێم بڵێت" کەمتەرخەمی لەتۆ-یە ئەوا ئامادەم نەک داوای لێبوردن بکەم بەڵکو دەستیش لەکاردەکێشمەوە.ئەمەش لەسەر داوای بزوتنەوەکە نەک کەسێک یا چەند کەسێک چونکە ئەوە شتێکی تەندروست نیە"
زیاتر نیشـان بده