دیاره گه‌شه‌کردنی هه‌ر وڵاتێک به گه‌شه کردنی ئابوریه‌که‌وه گرێ دراوه وه ئابوریش به زۆری به سامانه سرۆشتیهکانیهوه گرێ دراوه. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له درێژایی تهمهنێدا تا چه‌ند له پلانهکانێدا بۆ بهرهۆپێشهوه بردنی ئه‌م هه‌رێمه سه‌رکه‌وتوو بوه.
ازه هێدی هێدی نه‌وه‌یه‌ک له سه‌رکرده‌کانی کوردی سه‌ده‌ی 20 به جێ‌مان دێڵن، هه‌ر دوێنی نه‌وشیروان موسته‌فا له جیهانه ماڵئاوایی کرد و ئه‌مرۆش عه‌زیز مه‌حه‌مه‌د. که‌سانێک ره‌خنه ده‌گرن " له جیاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی واقعی بۆ رۆڵ و کاریگه‌ری ئه‌و سه‌رکرده و که‌سایه‌تیانه له‌سه‌ر ره‌وتی خه‌بات له قوناغه جیاکاندا، پێیاهه‌ڵدان و زیاده ره‌وی و تخوین له نێۆ زۆربه‌ی نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داران دا زاڵه
ئه‌گه‌ر یاری پۆکه‌ر له‌به‌ر چاو بگرین، جۆکه‌ر رۆڵی سه‌ره‌کی له‌م یاریه‌دا ده‌بینێ. وه‌کو لێکۆڵه‌ران باس ده‌که‌ن له ناوچه‌که‌دا وه تا راده‌یه‌کی زۆریش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست کورد ئه‌و رۆڵه ده‌گیرێ. هۆێ چییه هه‌موو لایه‌ک ئه‌و کارته‌ی به کار هێناوه وه یاخود ده‌یه‌وێ به کاری بهێنی به‌ڵام کورد خۆێ نه‌یتوانیوه؟
/6 ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستانه. ته‌منی 42 ساڵه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان پڕ له هه‌وراز و نشێۆ و کاره‌سات بوه و له بار و دۆخێک‌دا خه‌باتی کرد که له زۆر لاوه به دوژمنان و به‌رهه‌ڵستان و نه‌یارانیه‌وه گه‌مارۆ درابوو و هیچ نه‌مابوو پاش کاره‌ساتی حه‌کاری یه‌کێتیی له ناو بچێت، به‌ڵام یه‌کێتیی خۆێ را گرت و هه‌ڵسایه‌وه.
ئۆزتورک ییلماز جێگری سه‌رۆکی پارتی گه‌لی کۆماری (CHP) پاش 10 رۆژ له سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌ردوگان بۆ کۆشکی سپی، له واشنتن به پهیامنێراتی ووت ئه‌گه‌ر بێت و په‌یه‌ده تاوانباری په‌که‌که بکات و پشتێوانی له چالاکیه‌کانی نه‌کات و بڵێت من په‌یوه‌ندیم به په‌که‌که‌وه نییه، له‌وانه‌یه بیسه‌ڵمێنی ههنگاوێکی به‌ره‌و پێشه.
له کاتێکدا له ناوه‌وه‌ی وڵات باس له رفراندوم ده‌کرێت و هێشتا لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌و رفراندومه رێکنه‌که‌وتوون، ژماره‌یه‌ک له کورده‌کانی ئۆسلۆ پاێته‌ختی نورویژ ئێوارهخانێکیان ساز داوون بۆ پشتگیری له رفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
کورد و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وا راهاتوون له هه‌ندێ که‌سایه‌تی بتێک درووست ده‌که‌ن و پاشان هه‌تا مردنیان ده‌یانپه‌رسن. ئایا کورد که‌ماسی ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌یه که توانایی و شایسته‌یی رێبه‌رایه‌تیان هه‌بێت؟
سه‌رۆک ترامپ له هه‌فته‌ی رابوردوودا سه‌ردانێکی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی کرد که له عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه ده‌ستیپێکرد. ئاخۆ لێکۆڵه‌ران ئه‌م سه‌ردانه به چ جۆره سه‌ردانێک لێک ده‌ده‌نه‌وه؟
ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه کێشه‌ی ئه‌و پیاوه هه‌ژاره‌ی شاری کفری که گوایه به دزی شیر و داێپهر (diaper) بۆ مناڵه‌که‌ی تاوانبار کراوه له میدیاکاندا دهسۆرێتهوه. شایانی ئاماژه پێکردنه وه‌کو باس ده‌کرێت کۆی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی وه ئه‌و دزیانه که ئه‌و پیاوه کردوویه‌تی ناگاته پول و پاره‌ی ژمێکی خواردنی ئه‌و دزه گه‌ورانه‌ی که ئازادانه له هه‌رێمه‌که‌دا دهسۆرێنهوه
هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران به کۆتایی هات و جارێکی تر رۆحانی به سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵبژێردرایه‌وه. ئاخۆ به‌و شێوه‌ی داوا کرا له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری نه‌کرێت، به هه‌مان شێوه کاندیده‌کانیش ترس و دڵه‌راوکی ئه‌وه‌یان هه‌بوو به‌شانێک له چینه جیاوازه‌کاندا له ده‌نگدانه‌کان به‌شداری نه‌که‌ن؟ بانگه‌وازی به‌شداری نه‌کردنه‌که چ له لایه‌ن کورد وه یاخود لایه‌نه‌کانی تردا تا چه‌ند کاریگه‌ری هه‌بوو وه تا چه‌ند کار‌و به‌رنامه رێزی بۆ کرا بوو؟
هه‌میشه له نێوان میلله‌تاندا جۆره پێوانه‌یه‌ک بۆ رێزگرتن و ستایش‌کردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی رێبه‌ر و که‌سایه‌تیه‌کانی هه‌یه به تاێبه‌ت له کاتی ماڵئاواییکردنیان. ئایا جۆره پێوانه‌یه‌ک وه یاخود ستاندارێکی له‌و جۆره له ناو کوردا هه‌یه؟ ئایا پارتایه‌تی هه‌موو شێرازهکانی کۆمه‌ڵگا و کوردایه‌تی به خۆیه‌وه گرێ داوه؟ ئایا ده‌سه‌ڵاتداران و کۆمه‌ڵگا به چاوێکی مژ و ته‌ماوی ده‌رواننه ڕۆڵه و که‌سایه‌تیه‌کانی؟
یه‌کێتیی نییشتمانی کوردستان به هۆێ ماڵئاواییکردنی نه‌وشیروان موسته‌فا رێکخه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆران و جێگری پێشووێ سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان ئاڵاکه‌ی و ئاڵای کوردستان له سه‌ر ساختمانی بارگاکه‌ی نزم کردبوه‌وه به‌ڵام نه شاره‌وانی و نه پاریزگای سلێمانی ئه‌و کاره‌ی نه‌کردبوو تا ئێمه به بیرمان هێنایه‌وه. ئایا که‌سایه‌تیه‌ک وه‌ک نه‌وشیروان موسته‌فا که به‌لای که‌م 50 ساڵ له ژیانیدا له پێناوی ئازادی گه‌له‌که‌یدا ته‌رخان کردبوو، که‌سێک که ئه‌ندازیاری راپه‌رینه‌که‌ی ساڵی 91 بوو، که‌سێک که خاوه‌ن بیرۆکه‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستایه، شایانی ئه‌و جۆره ستایش و رێزگرتنهیه؟
نه‌وشیروان موسته‌فا دامه‌زرێنه‌ر و رێکخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، جێگری پێشووێ سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان و سکرتێری پێشووێ کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان پاش نه‌خۆشیه‌کی کوشندده و دووای هه‌فته‌یه‌ک له گه‌رانه وه‌ی بۆ وڵات له رۆژی هه‌ینی 19/5/2017 له شاری سلێمانی ماڵئاوایی کرد.
ماوه‌یه‌که باس له سزادانی ژماره‌یه‌ک له سه‌ران و که‌سایه‌تیه‌کانی ناوداره‌کانی یه‌کێتیی ده‌کرێت، ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌م ده‌نگ و باسانه راسته وه یاخود ئه‌مه هه‌ر چاو و راو و باسی میدیاکانه؟
دۆێنی سێشه‌ممه 5/16/2017 به ده‌ستپێشخه‌ری لایه‌نگێرانی یه‌په‌که YPG بۆ پشتێوانکردن له خه‌باتی بێوچانی شه‌رڤانان و بریاری سه‌رۆک ترامپ له ناردنی چه‌ک بۆ رۆژئاوا و هه‌ر وه‌ها دژ به سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌ردوگان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له به‌رامبه‌ر کۆشکی سپی خۆپێشاندانێک به‌رێوه چوو که له ده‌رئه‌نجامی هێڕشی گارد و پاسه‌وانه‌کانی باڵێۆزخانه‌ی تورکیا و گوایه به فه‌رمانی کاربه‌ده‌سته باڵاکانی تورک نزیکه‌ی 9 له خۆپێشانده‌ره کورده‌کان بریندار بوون.
ماوه‌یه‌که نه‌وشیروان موسته‌فا رێکخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو. ئاخۆ دوور که‌وتنه‌وه‌ی له وڵات و گۆڕه‌پانه‌که تا چه‌ند شوێنی دیار بوو؟ ئاخۆ هاتنه‌وه‌که‌ی یه‌کجاریه و له کوێه‌وه ده‌بێ ده‌ستپێبکات؟
پیاوێکی هه‌ژاری داماو له شاری کفری گوایه به هۆێ دزینی شیر و داێپهربۆ مناڵه‌که‌ی 11 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر دراوه، له کاتێکدا وه‌کو باس ده‌کرێ هه‌زاران دز و جه‌رده‌ی هه‌ره گه‌وره که سامانی وڵاته‌که‌یان تاڵان کردووه، نه‌ک هه‌ر لارهیان لێ ناکرێت به‌ڵکو تواناێ لێپێچینهوهیشیان لێ ناکرێت.
میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان له رۆژی سێشه‌ممه وا رایانگه‌یاند گوایه کۆبۆنه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه له نێوان سه‌رکردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رئه‌نجامێکی ئه‌وتۆێ لێ نه‌که‌وتوه‌ته‌وه. ئاخۆ ئه‌مه چیمان پێی ده‌ڵێ، یه‌کێتییه که به پێچه‌وانه‌ی ره‌وته‌که هه‌نگاو ده‌نێ یان گۆڕان؟
له شه‌ری سوریادا چه‌ندین لایه‌ن به‌شدارن، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی شیانی هه‌یه له چه‌ند خاڵێکدا هاوبه‌ش بن، به‌ڵام خاڵی جیاوازیش له نێوانیاندا که‌م نییه. ئایا هه‌ر شهر دژ به داعشه که خاڵی هاووبهشیانه؟ چین ئه‌و خاڵانه‌ی که له یه‌کیان جیا ده‌کاته‌وه؟
زۆر جارله هه‌رێمی کوردستان که باس له‌و رفاندن وتیرۆر و کپکردنه‌وه‌ی ده‌نگی به‌رهه‌ڵستان ده‌کرێ، مرۆڤ یه‌کسه‌ر رژێمێکی تۆقینه‌ر و مافیایی دێته به‌رچاو. ئایا له راستیدا بارودۆخه‌که به‌و شێوه‌یه که له میدیاکاندا باس ده‌کرێ؟
زیاتر نیشـان بده