هه‌ڵبژاردن هه‌ر چوار ساڵێک له وڵاتێکی پاریزکاری ئیسلامی‌دا وه‌کو ئێران بێگومان کارێکی ته‌ندرووسته، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنێک که به‌و جۆره وێژهنگ و فیلته‌ر بکرێت، به‌و شێوه ئه‌ندازیاری بکرێت و ده‌ستی به‌سه‌ردا بگێردرێت چ جوره هه‌ڵبژاردنێکه؟ ئایا له نێوان ئه‌و کاندیدانه‌دا که‌سێک به‌دی ده‌کرێ که ئومێدی ئه‌وه‌ی تێدا بێ کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڵارێدا ببات و هه‌ندێ گۆڕانکاری بکات، یاخود هه‌ڵبژاردن له نێوان به‌د و به‌ددتر دایه؟
دیاره له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رۆک کۆماریدا له هه‌ر وڵاتێک، کاندیده‌کان له سه‌ر چه‌ند خاڵێکدا که کاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له سه‌ر هاووڵاتیان و وڵاته‌که‌دا هه‌یه خۆیان کاندید ده‌که‌ن به تاێبه‌تی له باره‌ی باری ئابوری ناوخۆ، قه‌یرانیه رامیاریه‌کان وه یاخود رێبازه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی. ئاخۆ ئه‌مساڵ کام له‌م بابه‌تانه جێ سه‌رنجی کاندیده‌کانه و زۆرتر پێی داگری له‌سه‌ر ده‌که‌ن؟
له درێژایی مێژوودا کورد خۆێ به دوو شته‌وه گرێداوه وه یاخود به جۆرێک به سه‌رێدا سه‌پێندراوه، به‌وه‌ی له لایه‌ک موسڵمانه وه له لایه‌کی تره‌وه خۆێ به برای تورک، فارس و عه‌ره‌ب زانیوه. ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی کورد ئه‌و نه‌ته‌وانه به براێ خۆێ زانیوه ئه‌وان به هه‌مان چاوی براییه‌وه سه‌یری کردوون؟ به‌و پێیه‌ی کورد به زۆرینه موسڵمانه، تا چه‌ند جیهانی ئیسلام پشت و پهناێ کورد بوه وه یاخود له ته‌نگانه‌دا به هانایه‌وه هاتوون؟
له کاتێکدا داوا ده‌کرێت گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK له شه‌نگاڵ بچنه‌وه ده‌ره‌وه و ناوچه‌که به‌جێ بهێڵن، سوپاێ تورکیا ساڵه‌هایه بنکه و پایه و پادگانی له باشوردا هه‌یه و که‌سیش لارهیان لێ ناکات. ئاخۆ کێ به تورکیا رێگاێ مانه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان داوه و به پێی چ رێکه‌وتننامه‌یه‌ک؟ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی تورکیا له به‌شێکی باشور تا چه‌ند مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ئاێینده‌ی هه‌رێمی کوردستان؟
له شه‌وی ساڵیادی ژینوسایدی ئه‌رمه‌نیه‌کان فرۆکه شه‌رکه‌ره‌کانی تورکیا دوو ناوچه له دوو به‌شی کوردستان بۆمباران ده‌که‌ن، شه‌نگاڵ له باشور وه قه‌ره‌چۆخ له رۆژئاوا. ئاخۆ هیچ هۆیه‌کی تاێبه‌ت هه‌بوو بۆ ئه‌و هێرشانه، ئه‌ردوگان و تورکیا چیان ده‌وێ بسه‌ڵمێنن؟ توڵه به توڵه کردنه‌وه تورکیا به‌ره‌و لێواری وێرانی نابات؟ ئه‌مه‌ریکا و روسیا که له شه‌ری سوریادا زۆر زانیاری هاووبه‌شی ده‌که‌ن و گوایه ئه‌گه‌ر کوترێکیش به‌و ئاسماندا بفرێ ئاگادارن بۆ یه‌په‌گه و لایه‌نه کوردیه‌کانیان ئاگادار نه‌کرده‌وه؟
پارت و بزوتنه‌وه و رێکخراوه عه‌ره‌بیه‌کان، رێبه‌ران و سه‌رانی عه‌ره‌ب ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه له شیانی سه‌رهه‌ڵدانی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆێ کوردی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی زۆری ئه‌و رێبه‌رانه له خه‌بات و تێکۆشانی گه‌لی کورد و له خواستی هه‌ر تاکێکی کورد ئاگادارن، زۆری له‌و رێبه‌رانه له ده‌ورانی سه‌دام و له‌و کاتانه‌ی له به‌ره‌ی ئوپوزسیۆندا بوون، له شاخدا له‌گه‌ڵ کوردا بوون و له قاوه‌خانه و چایخانه‌کانی دیمه‌شق دا، له تاران دا هاوو خه‌بات و هاووپه‌یمانی کورد بوون، عادل عه‌بدولمه‌هدی و بنه‌ماڵه‌ی حه‌کیم باشترین نموونه‌ن، به‌ڵام مه‌خابن ئه‌مرۆ زۆرێ له‌و رێبه‌ر و که‌سایه‌تیانه هه‌لویستی نیگهتیڤانهیان هه‌یه به‌رامبه‌ر به کورد و داخوازیه‌کانی کورد. ئاخۆ بۆ ئه‌م جۆره هه‌ڵویسته نیگه‌تیڤانه و ئه‌و رۆژانه وا زوو له بیر چوونه‌وه؟
به پێی میدیاکان ئاری هه‌رسین ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر لیستی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ده‌ڵێ " یه‌کێیتی وگۆڕان په‌یامیان دایه ئێمه که مه‌سعود بارزانی نه‌ک ده‌وڵه‌ت به‌هه‌شتیش له‌سه‌ر خاکی پیرۆزی کوردستان دا بمه‌زرێنێت قوبوڵیان نییه و ده‌شڵێت ئیتر هه‌تاکه‌ی سه‌رۆکی کوردستان چاره‌نووسی میلله‌تێک ده‌کاته قوربانی بێ ساحیبی ناو یه‌کێتیی و تۆڕه‌بوونی گۆڕان". لێره‌دا ئه‌م پرسیارانه دێنه‌و ئاراوه، ئه‌گه‌ر وایه، ئیتر چاوه‌رێ چی ده‌که‌ن بۆ ئه‌و رفراندومه ئه‌نجام ناده‌ن؟ ئایا له‌م کاته‌دا ئه‌رکی سه‌ره‌کی چاکردنی بارودۆخه‌که‌یه و بژێوێ هاووڵاتیان یان رفراندوم؟ ئایا رفراندوم پێویستی به په‌رله‌مان هه‌یه، چونکه بارزانی ده‌ڵێت "په‌رله‌مان حکومه‌تی داناوه وه حکومه‌ت بۆێ نییه بڵێ ته‌جاوزی په‌رله‌مان ده‌که‌م"؟
رێكخراوی مەشق بۆ گەشەپێدانی دیموكراسیی و میدیا"، بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، لەرێی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی-یەوە، زنجیرەیەك سیمینار بۆ هێزەكانی ناوخۆ رێكدەخات" ئاخۆ چ بریاره له‌و زنجیره سیمینارانه‌دا باس بکرێن وچما کارێک له‌و جۆره له ئه‌ستۆێ ئه‌م رێکخراوهدایه له کاتێکدا ئه‌وه به‌شێکه له وانه و راهێنانه‌کانی خودی کولیژ و خوێندگاکانی راهێنانی پۆلیس و هێزه‌کانی تر.
پارته کوردیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هه‌ر خولێکی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئێران‌دا گه‌رچی زۆر جار هاوده‌نگیش نه‌بوونه به‌ڵام له هاووڵاتیان داوایان کردووه له ده‌نگدانه‌کاندا به‌شداری نه‌که‌ن. ئاخۆ تا چه‌ند هاووڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به پیر ئه‌و داخوازیانه‌وه هاتوون؟
کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ( کۆدار) له راگه‌یندراوێکدا که له‌م دوایانه‌دا بڵاویان کردوه‌ته‌وه باس له نه‌خشه رێگایه‌ک ده‌کات بۆ به دیهێنانی دیمۆکراسی له ئێران و چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد که تێدا چه‌ندین پێشنیاریان خستوه‌ته روو. ئاخۆ چ هانی کۆداری دا که له‌م کاته‌دا نه‌خشه رێگایه‌کی له‌و جۆره‌دا بخاته به‌رده‌ست؟ ئه‌م نه‌خشه رێگایه ئایا بۆ هاووڵاتیانه، پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان یان ئاراسته‌ی کۆماری ئیسلامی کراوه؟
وه‌کو باس ده‌کرێ ریفراندومی 16 مانگی چواری تورکیا له زۆر رووه‌وه له ژێر پرسیاردایه و ئه‌ردوگان وئاکه‌په هه‌موو ئامرازه‌کانیان به کارهێناوه بۆ بردنه‌وه له‌و ریفراندومه و هه‌ردوو جه‌هه‌په و هه‌ده‌په داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رفراندومهکه ده‌که‌ن.
ساڵانێکه پزشکان و شاره‌زایانێک له بواری ته‌ندرووستیدا به ره‌خنه و سهرزنشتهکانیان سه‌باره‌ت به بارودۆخی ته‌ندرووستی له هه‌رێمی کوردستان رۆڵی چاودێریان بینیوه. ئاخۆ ئه‌و که‌م و کۆڕیانهی که له ئارادایه به سیستمی تهندرووستیهکهوه گرێ دراوه یان به ئاستی زانیاری پزشکه‌کان؟
هه‌ر وه‌کو بینیمان له ده‌نگدانه‌کانی دوێنی 16 ئاپریلی تورکیادا له‌سه‌ر ده‌ستوره نوێه‌که‌ی، AKP و ئه‌ردوگان به رێژه‌یه‌کی که‌م بردیانه‌وه و ئیتر ئه‌و بردنه‌وه رێگا خۆش ده‌کات بۆ ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانره‌وایی تاکه که‌سی ئه‌ردوگان له تورکیادا. ئاخۆ ئه‌ردوگان پاش بردنه‌وه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بێ چه‌ند وچونه، رێگایه‌کی هاماری له پێشدایه یان رێگایه‌کی هه‌وراز؟
پێشیلیه‌کانی هێزه‌کانی ئاسایش له پاێته‌ختی هه‌رێمی کورستان به‌رامبه‌ر به دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ کاردانه‌وه‌ی جۆرا و جۆری لێکه‌وتووه‌ته، به‌ڵام هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که شکۆ و که‌سایه‌تی مرۆڤێکی کورد پێشیلی لێکراوه.
ئه‌مرۆ هاووڵاتیانی تورکی ده‌چنه ده‌نگدان بۆ گۆڕینه دهستۆریهکان و پێشبینیه‌کان له ده‌نگدانه‌کانی ( ئا و نه ) دا کارێکی وا ئاسان نییه.
پێش ئه‌وه‌ی باس له چۆنیه‌تی و لێکدانه‌وه‌کان بکه‌ین له باره‌ی هێڕشکردنه سه‌ر دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه له شاری هه‌ولێر، پاێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان که شوێنی کونسلگه‌ری وڵاتانی بێگانه ورێکخراوه جیهانیه‌کانه، ئاخۆ مرۆڤ چۆن ده‌روانێته ئه‌وه‌ی به رۆژی نێوه‌روو که‌سێک ئه‌گه‌ریش ئه‌وه له‌به‌ر چاو نه‌گرین که له زانکۆێ سوربون دکتۆرای به ده‌ستهێناوه، هۆزانڤانه، نووسه‌ر، چالاکوانه به‌ڵام که‌سێکه به سه‌ر و ریشی سپییه‌وه و له‌و ته‌مه‌نه‌دا دوو که‌س که هیچ ووشه‌یه‌ک نه‌ماوه پێیان نه‌ووترێ له " ملهوڕی، شه‌لاتی، سه‌رسه‌ری، چه‌قۆکێش" وا به‌و شێوه که‌وتوونه‌ته گیانی دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ؟
له کاتێکدا هه‌رێم پێی نه‌کراوه رێگا چاره‌یه‌ک بۆ قه‌یرانیه‌کانی بدۆزێته‌وه، نان و ئاو بۆ هاووڵاتیانی دابین بکات، کێشه‌ی ناوچه دابراوه‌کان چاره‌سه‌ر بکات، په‌رله‌مان کارا بکرێته‌وه و پۆستی به‌سه‌ر چۆێ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم یه‌کلا بکرێته‌وه، هاووڵاتیانیان به ریفوراندومێکهوه سه‌رقاڵ کردووه که بریاریش نییه ئاێینده‌ی هه‌رێمه‌که دیاری بکات. ئاخۆ بۆ لاێ هاووڵاتیان له‌سه‌ر ئه‌و ریفراندومه گومان درووست بو؟
له کاتێکدا هه‌موو لایه‌ک به پرسی ریفراندوم و ئاڵای کوردستانه‌وه سه‌رقاڵ کراوه، ئیتر که‌س باس له پۆستی بهسهرچووێ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ناکات. ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌م سه‌ر و سه‌دایه که له باره‌ی ریفراندومه‌وه درووستکراوه به پۆستی سه‌رۆکایه‌تی و قه‌یرانیه‌کانی تری هه‌رێمه‌وه گرێ دراوه؟
هه‌موو هێماکان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان له بارودۆخێکی زۆر قه‌یراناویدایه و هه‌ر کۆبونه‌وه‌یه‌ک که ده‌کرێ و هه‌ر هه‌نگاوێکیش که ده‌نرێ ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی له‌وانه‌ی تر باشتر نییه. ئایا رێبازه یان که‌سایه‌تیه‌کانه که یه‌کێتیی به‌م رۆژه گه‌یاندووه؟
سه‌رچاوه‌کانی میدیای تورکی باس له‌وه ده‌که‌ن که وه‌زیری ناوخۆێ تورکیا ده‌ڵێت له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابوردوودا له کرداره‌کانی هێزه‌کانی تورکیا له شاره کوردیه‌کاندا دژ به پارتی کرێکارانی کوردستان PKK نزیکه‌ی 14،700 که‌س ده‌ستگیر کراوون. ئاخۆ له هیچ وڵاتێکی ئه‌وروپاییدا تا ئێستا ئه‌وه‌نده که‌س ده‌ستگیر کراوون؟
زیاتر نیشـان بده