ئه‌مرۆ پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستانیش به دوواێدا بونه‌ته کاروانسالاری ئه‌و جۆره بانگه‌شه بۆ ریفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام که‌سان و لایه‌نانێک گومانیان له‌و جۆره بانگه‌شانه هه‌یه و باس له نهێنی ئه‌و ریفراندومه ده‌که‌ن.
هه‌ر وه‌کو بینیمان هه‌ر پاش هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له‌سه‌ر ساختمانه حکومیه‌کانی شاری که‌رکۆک ، ده‌نگی بێزاری ده‌ربرین له به‌غدا، ئه‌نکارا و تاران‌دا به‌رز بوه‌وه. ئاخۆ ده‌بێ کورد گوێ به‌و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شانه‌ی ئه‌و وڵاتانه دا بدات؟ ئایا هه‌ڵکردنی ئه‌م ئاڵایه هه‌ر وا کارێکی هه‌ڕه‌مه‌کی، وا به ئاسایی ئه‌نجام دراوه یان له پێشدا کاری بۆ کراوه، بیری لێکراوه‌ته‌وه و پلانی بۆ داڕێژراوه؟
ئهمرو سێشه‌ممه 4/4/2017 یه‌کێک له هه‌ره کۆنترین رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی کوردستان که به " سه‌ندوقه ره‌شه‌که‌ی هه‌ولێر" نازناو نراوه پێی نایه ته‌مه‌نی 80 ساڵیه‌وه و له درێژایی 15 ساڵ و 6 مانگدا بێ ووچان بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کاری ده‌کرد.
کێشه‌ی ریفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وه‌نده باس کراوه وه‌کو ده‌گوترێت سه‌ری هه‌موو لایه‌ک کاس بوه، له پێشدا کاتێکی بۆ دانرابوو به‌ڵام نه ریفراندوم ئه‌نجامدرا و نه سه‌ربه‌خۆییش راگه‌یندرا. ئه‌گه‌ر جاران هه‌ر پارتی باسی ریفراندومی ده‌کرد ئێستاکه دیاره یه‌کێتیش له‌گه‌ڵ پارتیدا هاوو ده‌نگه. ئاخ‌و گوڕ بوون و سیست بوون له بانگه‌شه‌ی ئه‌م داخوازیه ره‌واییه‌ی گه‌لی کورد به چیه‌وه گرێدراوه؟ ئایا زه‌مینه له باره بۆ ریفراندوم؟ ئایا ریفراندوم به بێ په‌رله‌مان، به بێ حکومه‌تێکی کارا و یێجگه له‌وه‌ش سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌ش ماوه‌که‌ی به‌سه‌ر چوه شیانی ئه‌نجامدانی هه‌یه؟
په‌رله‌مانی عێراق له رۆژی شه‌ممه بریاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بریاری ئه‌نجومه‌نی که‌رکوکی دا بۆ هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان، ئه‌و ووته عه‌ره‌بیه‌ی که ده‌ڵێ " و اتفق العرب علی ان لایتفقوا " ئه‌مجاره به پێچه‌وانه‌وه ( و اتفق العرب علی ان یتقفوا) به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بریاری ئه‌نجومه‌نی پاریزگای که‌رکوک. ئاخۆ بریارێکی له‌و جۆره که نه‌ک هه‌ر عه‌ره‌ب به شیعه و سوننیه‌وه به‌ڵکو تورکمانه‌کانیش دژ به کورد یه‌ک ده‌نگ بوون ته‌ماشا ده‌کرێت؟
به‌رزکردنه‌وه و هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان به فیرمی له‌سه‌ر فه‌رمانگه و دام و ده‌زگا حکومیه‌کاندا له که‌رکوک لێکدانه‌وه‌ی جۆرا و جۆری لێکه‌وتووه‌ته‌وه. ئاخۆ بۆ کورد تا ئه‌مرۆ چاوه‌رێ کرد و له کاتی رووخانی سه‌دام دا ئه‌و کاره‌ی نه‌کرد؟ وه ئه‌گه‌ریش له‌و کاته‌دا هه‌ڵه‌یان کرد، بۆ له کاتی وه ده‌رنانی داعش ئه‌و هه‌له‌یان نهقوازتهوه و به‌و شێوه ووتیان به‌ندی 140 به‌سه‌ر چوو ئاڵاکه‌یان ههڵکردبایه؟
دیارە هەموو لایەک بە هیوایە کێشەی کورد لە تورکیا لە رێگای دیالۆگ و ئاشتیانەوە چارەسەر بکرێت و دیمیرتاش و هاوریەکانی و هەموو ئەو کوردانەی تر چالاکوانه‌کان کە لەم دواییەدا دەستگیر کراوون ئازاد بکرین، بەڵام وەکو باس دەکرێت کارێکی لەو جۆرە بە بێ درووست‌کردنی جۆرە فیشارێک لەسەر تورکیا و دەسەڵاتدارانی تورک شیانی نییە. ئەندام پەرلەمانێکی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە دەستپێشخەریەکی کردووە بۆ هەڵمەتێک لە پێناوی ئازادکردنی دیمیرتاش و هاوریەکانی.
به ده‌ستپێشخه‌ری خانمه ئه‌ندامێکی کونسه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK بریار وایه له 20 – 21 مانگی ئا‌پریل له شاری هه‌ڵه‌بجه کۆنفرانسی هه‌ورامانناسی یان هه‌ورامان ئهشناسی به‌رێوه بچێت.
وه‌کو باس ده‌کرێ پێشیلی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمی کوردستاندا له راده به‌ده‌ره و ره‌فتار به‌رامبه‌ریان به هه‌ر سیستمێکی تۆتالیتا‌ر یان دیکتاتۆر وێنا ده‌کرێ. ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌م پێشلکاریانه‌ی به بێده‌نگی تێپه‌ر ئه‌که‌ن، ئاخۆ کێ به‌رگری له مافی رۆژنامه‌نووسان ده‌کات به تاێبه‌تی ئه‌گه‌ر بێت و خودی ده‌سه‌ڵاتدار و حکومه‌ت پێشلکهر بن.
بەو پێیەی میدیا وەکو دەسەڵاتی چوارەم تەماشا دەکرێ و رۆژنامەنووسان وە یاخود میدیاکاران هەمیشە وەکو چاو‌دێر راوهستاوون بۆ رۆماڵکردنی رووداوه‌کان وه یاخود تۆمارکردنی باش و نە باشی دەسەڵاتداران ئه‌وه‌یه ده‌بینین که له ده‌رئه‌نجام ئەو پەیوەندیە باشە لە نێوانیاندا نییە. لە رۆژانی رابوردوو بەرهەمی شەری نەگریسی خانە سوور ژیانی رۆژنامەنووسێکی تری کورد لە هەرێمەکەدا لێکه‌وته‌وه، ئاخۆ ئەمە چیمان پێی دەلەی چەک بە دەستان رۆژنامەنووس لەوانەی تر جیا ناکەنەوە؟
زۆر جار که باس له سه‌ربه‌خۆیی و جیابۆنهوهی هه‌رێمی کوردستان له عێراق ده‌کرێت، باس له ژماره‌یه‌ک ئاسته‌نگ ده‌کرێت که یه‌کێک له‌وانه کێشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان. ئاخۆ به‌و راده‌ی حکومه‌تی عێراق له دوواخستنی جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140 تاوانباره، چه‌نی له‌و تاوانانه‌ش ده‌که‌وێته ئه‌ستۆێ به‌رپرسانی کوردی یان هه‌رێمی کوردستان؟
ئه‌وه‌ی که زۆر جار له‌م روژنامه و له‌و رۆژنامه به‌ر چاومان ده‌که‌وێت، له رادیۆهکانهوه گوێمان لێده‌بێت وه یاخود له‌سه‌ر په‌رده‌ی تهلفزیۆنهکاندا ده‌بینین، ئه‌وه‌یه که نه پارتێک دژ به پارتێکی تره به‌ڵکو له ناو خودی پارته‌کاندا، که‌سایه‌تیه‌کان، ئه‌ندام و به‌رپرسه باڵاکاندا دژ به یه‌ک ده‌نووسن و دژ به یه‌ک قسه ده‌که‌ن. ئه‌م شێوه کار و کاردانه‌وه، ئایا ده‌چێته خانه‌ی ره‌خنه له یه‌کگرتن، یان ناو زراندن؟
له‌م دواییانه‌دا تورکیا یاساکانی گۆریوه به دانی هاووڵاتیبوون به‌و کاسانه‌ی میلیۆنێک دۆلار له تورکیا له زه‌وی و زاردا سه‌رمایه‌گوازاری بکه‌ن. له‌و باره‌یه‌وه هه‌ندێ له میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان باس له‌وه ده‌که‌ن گوایه " وته بێژی یه‌کێتیی وه بهرهێنانی کوردستان ئاشکرای ده‌کات فه‌ره‌تر له پێنج میلیار یان بیلیۆن دۆلارئ هه‌رێمی کوردستان ده‌برێته تورکیا ". ئاخۆ بردنه ده‌روه‌ی ئه‌و جۆره داراییه چ کاریگه‌ریه‌کی هه‌یه له‌سه‌ر باری ئابوری هه‌رێم، به تاێبه‌ت که ئێستاکه له بارێکی قه‌یراناویدایه؟
زۆر جار پێشبینیه‌کان وا ئاسان نه‌بوه ئاخۆ گۆڕانکاریه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به چ ئاقارێکدا ده‌شکێت، چونکه باێ گۆڕانکاری که له لایه‌که‌وه هه‌ڵی ده‌کات، له پڕدا وه‌کو گه‌رده‌لول به‌ره‌و لایه‌کی تر ده‌یبات.
به‌و جۆره گوێمان له بانگه‌شه‌کانی ترامپ دا گرت له کاتی هه‌ڵبژرادنه‌کاندا واێپێشاندا که له‌وانه‌یه جۆره رێبازێکی تر به‌رامبه‌ر به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ، وڵاتانی ناوچه‌که وه ئه‌و رێبه‌رانه‌ی شیانی هه‌یه رووبه‌روویان ببیته‌وه بگرێته به‌ر . ترامپ 50 رۆژ به‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی تێده‌په‌رێت، ئاخۆ ترامپ به‌ڵێنه‌کانی به ئه‌نجام ده‌گه‌ینێ یا راوه‌ستاوه له‌سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌کان؟
ده‌ریاچه‌ی ورمی که یه‌کێک له ده‌ریاچه گه‌وره‌کانی جیهانه، چه‌ند ساڵێکه نگرانی ئه‌وه هه‌یه که شیانی هه‌یه ووشک بێت. ئاخۆ بۆ ئه‌و نگرانیه، چیین ئاماژه‌کان، ئایا ئه‌و ووشکاییه له ده‌ر ئه‌مجامێکی سرۆشتیه یان مرۆیی؟
وه‌کو باس ده‌کرێ تورکیا جارێکی تر وه‌کو ماڵی بێ خاوه‌ن تانک و زرێپۆش و سه‌ربازه‌کانی سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستانیان له ناوچه‌ی سیده‌کانه‌وه به‌زاندووه و هاتونه‌ته ژوره‌وه. ئاخۆ هیچ یاسایه‌کی نێۆنه‌ته‌وه‌یی هه‌یه که ئه‌و مافه به تورکیا بدات وه یاخود رێگری لێ بکات؟ کارێکی له‌و جۆره ئایا بریارێکی سه‌ربه‌خۆیانه‌یه یان به راوێژ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی عێراق؟
سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بۆ ئه‌ڵمانیا و پاشان ریگا نه‌دان له نیشتنه‌وه‌ی فرۆکه‌که‌ی له شاری رۆتردام له هۆڵه‌ندا، کاردانه‌وه‌ی جۆرا و جۆری لێکه‌وتووه‌ته‌وه چ له ناوه‌وه‌ی تورکیا له لایه‌ن هاووڵاتیان یان حکومه‌ت وه یاخود له‌سه‌ر تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان.
ئه‌مرۆ یادی راپه‌رین و رزگارکردنی شاری خانه‌قینه له ده‌ستی رژێمی سه‌دام حوسه‌ین که له رانیه‌وه یه‌کمین جرقه‌ی ده‌ستیپێکرد. ئاخۆ کێ بوون پلانی ئه‌و رزگارکردنهیان داڕشت و کێ بوون هه‌ره ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که له رزگارکردنی شاره‌که‌دا به‌شداریان کرد؟
دیاره چ وڵاته یه‌کگرتووه‌کان وه یاخود وڵاتانی ئه‌وروپایی به هانای کورده‌وه هاتن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه و شه‌ری داعش به دابینکردنی چه‌ک و راهێنان بۆحکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام وه‌کو هه‌میشه ئه‌و مه‌ترسیه هه‌بوو هه‌ر وه‌کو Das Bild-Der Spiegel له پێکدادانه‌کانی خانه‌سووری شه‌نگاڵدا ئاماژه‌یان پێ‌کرد که له جیاتی داعش ئه‌و چه‌کانه به دژی کورد به‌کار هێنرا. ئاخۆ ئه‌و جۆره کرداره چ جوره کاردانه‌وه‌یه‌کی هه‌بوه له لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه؟
زیاتر نیشـان بده