دیارە چەرخی مێژوو بەرەو پێش دەروات و لە قوناغێکەوە بۆ قوناغێکی باشترمەگە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست نەبێ وە بە تاێبەت ئەو وڵاتانەی پارێزکارەکان دەستیان بەسەردا گرتووە. هه‌ر وه‌ها هەر بەشێکی کوردستان تاێبەتمەندی خۆێ هەیە، ئەگەر بە گشتی لێ بروانین. ئاخۆ چیە هەرە ئاستەنگی سەرەکی لە بەردەم گەشەکردنی بزوتنەوەکانی ژنان لە کوردستان؟ ئایا ئاێین فاکتەرێکی سەرەکیە؟ ژنان لە سایەی سیستمێکی سیکولاردا زۆرتر ئازادن یان لە سایەی سیستمێکدا کە ئاێین رۆڵێکی گرنگ لە ژیانی مرۆڤەکاندا دەبێنێ؟ پارتە رامیاریەکان چ رۆڵێکیان هەبوە یان هەیە لە پێش خستن وە یا پاش خستنی رەورەوەی ژیانی ژنان؟
هه‌ندێ له میدیاکان باس له رێکه‌وتنێک ده‌که‌ن له نێوان روسیا و کورده‌کان دژ به تورکیا، که له راستیدا سوریاش ده‌گرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوایه به‌شی باشوری رۆژئاوای مه‌نبج بدرێته ده‌ستی هێزه‌کانی سوریا. ئاخۆ تا چه‌ند شیانی رێکه‌وتنێکی له‌و جۆره له سه‌ر ناوچه‌یه‌که‌دا هه‌یه که به خوێنی سه‌دان کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تردا رزگار کراوه؟ ئایا ئه‌مه به مه‌به‌ستی خۆ لادانه له شه‌ری راسته‌وخۆێ تورکیا؟
رۆژی شه‌ممه له شاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌ک له چالاکان و هاووڵاتیان له نێوانیان دکتۆر مه‌حه‌مه‌د کیانی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی به‌ره‌ی دیمۆکراسی گه‌ل و ئه‌ندامی پێشووێ په‌رله‌مانی عێراق، فواد زیندانی ئه‌ندامی به‌ره‌ی دیمۆکراسی گه‌ل، ئه‌حمه‌د غه‌فوور زیباری په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، عه‌لی مه‌حمود ( عه‌لی سیاسی) هاورێ کوردی چالاکی سڤیل و سواره مه‌حمود په‌یامنێری رۆژنیوز ده‌ستگیر کران.
له روانگه‌ی وڵاته یهکگتووهکانهوه ئه‌و ناوچانه‌ی له جیهان که بۆ ئه‌مه‌ریکا به شوێنی گرنگ و ستراتیژی داده‌نرێت بنکه و باره‌گا و پاێێگاێ له‌شکه‌ری تێدایه و داراییه‌کی زۆری بۆ ته‌رخان کردووه. له کاتێکدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پێشینی ئوباما بودجه‌ی له‌شکه‌ر و پنتاگۆنی که‌مکرده‌وه، سه‌رۆک ترامپ داوای 54 بیلیۆن دۆلاری تر ده‌کات بۆ کاروباره له‌شکه‌ریه‌کان.
له‌و کاته‌ی شه‌نگاڵ له ده‌ستی داعش رزگار کرا، هه‌ر رۆژ که با ده‌هات بۆنی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ده‌هێنا، تا له کۆتاییدا له شه‌نگاڵ کردیه گه‌رده‌لوول و ئه‌و رووداوه دهڵتهزینهی لێکه‌وته‌وه. ئایا ئه‌م شه‌ره پێشبینی کراوو بوو؟
دیاره ره‌خنه و ئازادی بیر و را ده‌ربرین یه‌کێک له هه‌ره بنه‌ماکانی دیمۆکراسیه، به‌ڵام ئه‌و ره‌خنانه کاریگه‌رتر و باشتر گوێان بۆ شل ده‌کرێت ئه‌گه‌ر بێت و سازده‌رانه بن نه‌ک بۆختان و هه‌ڵواسین. له ووتارێکدا که ئینستیتیوتی واشنتن بڵاویکردوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به چه‌ندین بابه‌ت له په‌یوه‌ندی به کورده‌وه، په‌یوه‌ندیه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان، گه‌نده‌ڵیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، دیمۆکراسی له هه‌رێمه‌که‌دا، رۆژئاوا و شه‌ری داعش که شاره‌زایانێک له‌و روه‌وه له‌سه‌ر شرۆڤه‌یان کردووه، ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌و باس و شرۆڤهکردنانه به‌و ئاراسته‌دا بوونه، مه‌به‌ست سازده‌رانه؟
له هه‌فته‌ی رابوردوودا میدیاکان باسیان له فرینی فرۆکه‌ی بێ فرۆکه‌وان به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌ی پاراستنی میدیا و چیای قه‌ندیلیان کرد و پاشان گوایه فرۆکه جه‌نگیه‌کان بۆمبارانی ناوچه‌که‌یان کردووه. ئایا ئه‌مه به‌شێکه له‌و هێڕشه به‌رده‌وامه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌که وه چ جیاوازیه‌ک له نێوان ئه‌م هێڕشانه و هێڕشه‌کانی رابوردوودا هه‌یه؟
گومانی تێدا نییه رۆماڵکردن له کاری رۆژنامهوانیذا له هه‌موو به‌ره‌کاندا مه‌ترسی خۆێ هه‌یه، چ له خۆپێشاندانی شه‌قام و خیابانه‌کاندا تا بگاته به‌ره‌کانی شهر. ئاخۆ میدیاکار له هه‌رێمی کوردستاندا چ جوره ئاگاداریه‌کی هه‌یه له باره‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی که شیانی هه‌یه له کاری رۆژانه‌یاندا روبهرووێ بێت؟
رۆژنامه‌وان شفا گه‌ردی بێژه‌ر و په‌یامنێری روودا به هۆێ ته‌قینه‌وه‌ی مینێکدا له دوروبه‌ری موسڵ گیانی له ده‌ست ده‌دات.
دیاره ئێستاکه هه‌موو قسه و باسه‌کان له باره‌ی ئازادکردنی رۆژئاوای موسڵدایه. ئایا ئازادکردنی موسڵ به واتای کۆتایی داعشه یاخود کشانه‌وه‌ی بۆ ناوچه‌کانی تر؟
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت و زۆر جار ئاماژه‌ی پێی ده‌کرێت ئه‌وه‌یه که ئه‌ردوگان و ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌کانیدا هه‌میشه به زمانی هه‌ره‌شه و گوڕه‌شه ده‌دوێن. ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌م هه‌ره‌شه و گوڕه‌شانه له راستیدا چوونه‌ته پراکتیکه‌وه وه یاخود وه‌کو ده‌ڵێن هه‌ر بایه؟
ئومێدێکی زۆر هه‌بوو کورد له رۆژئاوا و له داهاتوودا هه‌ر سێ کانتۆنه‌کانی پێکه‌وه گرێ بدات، به‌ڵام ئێستاکه پاش ئه‌وه‌ی تورکیا ده‌ستی به‌سه‌ر الباب دا گرت، ئیتر به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خواسته تا چه‌ند کارێکی ئه‌سته‌مه؟
وه‌کو له میدیاکاندا ده‌بینین تورکیا له سه‌ر هه‌وڵه‌کانیدا به‌رده‌وامه بۆ رێگا گرتن وه یاخود هه‌ر نه‌بێ ئاسته‌نگ درووستکردن له به‌رامبه‌رهه‌ر ده‌سکه‌وتێک له لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێکی کوردی‌دا به تاێبه‌ت له رۆژئاوا و باکور، که دوواترینیان کۆبۆنه‌وه‌ی شاندی تورکی له هه‌فته‌ی رابوردوودا بوو له واشنتن
ئه‌مرۆ 18 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنی ئۆجه‌لان رێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان ( PKK) تێپه‌ر ده‌کات، له ده‌رئه‌نجامی گوایه پیلانگێڕانێکی نیۆنهتهوهییدا. ئاخۆ مه‌به‌ستی تورکیا چی بوو له‌و ده‌ستگیرکردنه‌دا ؟ تورکیا ئامانجه‌کانی پێکا؟ ئۆجه‌لان که له زیندانه‌وه رۆڵێکی دیاری هه‌بوو له پرۆسه‌کانی ئاشتیدا، ئاخۆ له ده‌ره‌وه بوایه پرۆسه‌کان به چ ئاقارێکدا دهروێشتن؟
یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا وه به تاێبه‌ت پاش نه‌خۆش که‌وتنی مام جه‌لال و چۆڵکردنی گۆڕه‌پانه‌که تووشی جۆره ده‌رده سه‌ریه‌ک بوه که هێشتا به دووای دهرمانهکهیدایه. ئاخۆ ده‌رمانه‌که‌ی له کام دارووخانهدایه؟
به پێی شاره‌زایانی کاروباری ته‌ندرووستی، هه‌رێمی کوردستان گوایه له زۆر روه‌وه په‌یره‌وی رێبازێکی نا ته‌ندرووستانه ده‌کات و به‌ندازه‌ی پێویست هاووڵاتیانی ده‌ست رسیان به ده‌رمانی پێویست و تیماری پزشکی دا نییه. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هه‌رێمه‌که ئێستاکه له بارێکی قه‌یراناویدا ده‌ژێ، کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم به نیازی تاێبهتکردنی که‌رتی ته‌ندرووستیدان. ئاخۆ تا چه‌ند کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم گوێبیستی ره‌خنه‌ی شاره‌زایان بوونه وه تا چه‌ند هه‌نگاوی به تاێبهتکردنی ئه‌م که‌رته کارێکی درووسته؟
زۆر له هاووڵاتیانی شاری خانه‌قین له زۆر روه‌وه ده‌ستپێشخه‌ر بوونه له کار و چالاکی جۆرا و جۆر و ئه‌مجاره‌ش کۆمه‌ڵێک که‌سانی خۆبه‌خش ده‌ستیان کردووه به هه‌ڵمه‌تێکی هه‌ره‌وه‌زانه بۆ درووست‌کردنی خوێندگایه‌ک له یه‌کێک له گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری شاره‌که‌دا. شارێک که له‌سه‌ر ده‌ریایه‌کی نه‌وتدا دانیشتووه و خاوه‌نی چه‌ندین خاڵی سنووریه و رۆژانه ده‌رامه‌تی میلۆنان دۆلاره، بۆ ئه‌رکێکی له‌و جۆره بکه‌وێته ئه‌ستۆێ که‌سانێکی خۆبه‌خش و هاووڵاتیانی شاره‌که‌دا؟
هه‌ندێ له میدیاکان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که روسیا له 15ی ئه‌م مانگه‌دا بانگهێشتی پارته کوردیه‌کانی به‌شه‌کانی کوردستان کردووه بۆ به‌شداریکردن له کۆنفراسێک‌دا له مۆسکۆ. روسیا ده‌بێ چ پلانێکی له پێشدا بێت ؟
ئه‌وه‌ی گومانی له‌سه‌ر نییه له یه‌ک ترازان له نێوان لایه‌نه کوردیه‌کاندا له هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتووه‌ته لوتکه، وه تا ئێستا سه‌ره‌رای ئه‌و کۆبۆنه‌وه و چاوپێکه‌وتنانه ده‌رئه‌نجامێکی لێ نه‌که‌وتووه‌ته‌وه. ئاخۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که تا ئێستا نراوون تا چه‌ند کات کوشتن بوه تا دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌ک؟
دیاره ئه‌مرۆ مرۆڤ ئازاده چ رێگایه‌ک له ژیاندا هه‌ڵده‌بژێرێ، چی ده‌خوات، چی له‌به‌ر ده‌کات، چی ده‌خوێنی، گوێ له چی ده‌گرێ، له چ پارتێکی رامیاریدا کار ده‌کات وه یاخود په‌یره‌وی چ جۆره ئاێینێک ده‌کات، که هه‌موو ئه‌م بژاردانه له چوارچێوه‌ی ئازادیه‌کاندا خۆیان ده‌دۆزنه‌وه. ئاخۆ ئه‌مرۆ مرۆڤ له هه‌رێمی کوردستاندا تا چه‌ند له‌و بژاردانه‌دا ئازاده؟
زیاتر نیشـان بده