گومانی تێدا نییە کە کارەساتەکان گۆڕانکاری لەگەڵدا دێنن و لە هەموو روویەکەوە کاریگەریان دەبێت لەسەر ژیانی مرۆڤەکان و لە دەرئەنجام مرۆڤەکانیش دەبێت بە خۆیاندا بچنەوە بۆ باشترکردن و بەرێوەبردنی ژیانی خۆیان، کۆمەڵگاکانیان، وڵات و جیهان.
زۆر جار لە میدیاکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ باس لە پێشیلیەکانی مافەکانی مرۆڤ دەکرێت لە رۆژهەڵاتی کوردستان. ئەم پێشیلیانە ئەگەر راستن لە چ ئاستێکدایە وە بە چ شێوەیەکە؟
دیارە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها بەرۆکی هەرێمی کوردستانی نەگرتووە بەڵکو هەموو سەرانسەری جیهان و بارگرانیەکی لەسەر وڵاتاندا درووستکردووە.ئاخۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان چۆن روبەرووێ ئەو تەنگەژە بوەتەوە
ئەوەی لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان دەبینرێ و لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەبنەوە لە بارەی جم و جۆڵی هێزی پێشمەرگە بۆ دەڤەرەکانی نزدیک بە گەریلاکانی پەکەکە، بۆێ شەڕێکی ناوخۆێ لێدێت. ئاخۆ لەم کاتەدا کە هەرێم، ناوچەکە و جیهان لە شەڕی ڤایرۆسی کۆرۆنادیە مەبەست لە جۆڵاندنی ئەم هێزانە بۆ ئەو ناوچانە چییە؟
خانەقین یەکێک لە شارە کوردیە هاووسنوورەکانە لەگەڵ ئێراندا کە یەکێک لە هەرە ئەو وڵاتانەدایە کە رێژەی پەتای کۆرۆنای تێدا بەرزە. ئاخۆ خانەقین بە چ شێوەیەک روبەرووێ ئەم پەتایە بوەتەوە؟
لە چەند رۆژی رابوردوودا و لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان سەرنجێکی زۆر بە هەڵاتن ، دەستگیر کردن وە یاخود رادەستکردن و لە سێدارەدانی هاووڵاتی کورد موستەفا سەلیمی درا. بێگومان بە نارەوا دەستگیر کردن وە یاخود لە سێدارەدانی هەر مرۆڤێک تا بگاتە کوردێک ناڕەوایە و هەموو مرۆڤ دۆستێک بە دژی رادەوەستێ.
بە هۆێ بڵاوبۆنەوەی ڤاێرۆسی کۆرۆنا نگرانیەکی زۆر هەیە لە بارەی بارو دۆخی زیندانیانیەوە لە ئێران وە پارت و رێکخراوە مرۆییەکان داوای ئازادکردنیان دەکەن
دیارە لەم رۆژانەدا نەک هەر بۆ هەندێک لە هاووڵاتیان بەڵکو بۆ زۆرێک لە دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لە هەژار و نەدار و بەلنگازەکان دۆلارێک یان دینارێک وەکو هەزارێکە. کەسانێکی دەولەمەندی سەرمایەداری خاوەن کاری چاک و دەست روێشتوو بە هانای هاووڵاتیانەوە هاتوون لە سەردەمی کۆرۆنادا
هەر وەکو دەبینین ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهانی گرتوەتەوە و مەترسیەکی لای هەموان درووستکردووە.ئیالەتی وێست ڤیرجینا کە نزیکەی دوو میلۆن کەس تێدا دەژی و یەکێک لە ئیالەتە بچووکەکانی ئەمەریکادایە، ئاخۆ ئەم ئیالەتە بە چ شێوەیەک لەگەڵ ئەم پەتایەدا سەودا دەکات و تا چ رادەیەک ئەم پەتایە تێدا بڵاو بوەتەوە؟
ڤیرۆسی کۆرونا بێجگە لە زیانە تەندرووستی و ئابوریەکەی، هەر وەها زیانی رامیاری، رەوانی و کۆمەڵاتیشی لەگەڵدا هێناوە. لە دەرئەنجامی مەترسیەکانی ئەو ڤیرۆسە هەموو فرینە ئاسمانیەکانی نێوان وڵاتاندا راگێرا و کەسانێکی زۆریش لە کەس وکار و وڵاتیان دابڕان.
لەو رۆژەوە ڤیرۆسی کۆرۆنا لە چین سەری هەڵدا وگەیشە ئێران و پاشان ئیتالیا و زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتەوە، لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان چاو و راو بڵاو دەبێتەوە وە یاخود لێدوانی کاربەدەستان لە وڵاتە جیاوازەکانەوە کە باس لە پیلان گێڕی دەکەن وە یاخود )توطئە گرایی(. ئاخۆ تا چەند کارێکی لەو جۆرە شیانی هەیە؟
بەو جۆرەی وڵاتانی ئیسکیندناڤی وا پێشکەوتوون مرۆڤ زۆر پێی سەیرە ڤیرۆسی کۆرۆناش لەوێدا پەیدا بوە. ئاخۆ روونە ئەو ڤیرۆسە چۆن گەیشتوەتە سوید وە یاخود وڵاتانی تری ئیسکیندناڤی؟
دیارە ڤیرۆسی کۆرۆنا هەر تەنگەژەیەکی تەندرووستی نییە بەڵکو تەنگەژەی ئابوریشی لێکەوتووەتەوە و شیانی هەیە تەنگەژەی رامیاریش بە دووادا بێت، بەڵام تا چەند شیانی هەیە ئەم پەتایە لەسەر باری رەوانی و دەروونی مرۆڤەکان درووست بکات؟
هەر وەکو دەبینین نەخۆشی ڤیرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر دەگوازرێتەوە. ئێران پاش چین لە نێوان هەرە ئەو وڵاتانەدایە کە تووشی ئەم پەتایە بوە. ئاخۆ کاربەدەستانی ئێرانی تا چەند سەرکەوتوو بوونە لە بەرەنگاربونەوەی ئەم نەخۆشیە؟
سەرژمێری ئیمساڵ لە یەکی ئاپریل لە سەرانسەری ئەمەریکا بەرێوە دەچێت و مەبەست لەم سەرژمێریە بێچگە لە زانینی ژمارەی دانیشتوانە هەروەها چوونیەەتی دابەشکردنی ئەو بیلیۆنەها دۆلارەیە بەسەر کۆمەڵگا جیاوازەکاندا . کورد ئەمە یەکەمی جارە کە وا گرنگیەک بەو سەرژمێریە دەدات.
پاڵاوتەکردنەکانی هەڵبژاردنە بەراییەکانی دیموکراتەکان لە ئەمەریکا تا دێت نزیکتر دەبێتەوە لە هەڵبژاردنی تاکە کاندیدێک بۆ روبەرووبونەوەی ترامپ. ئایا سەرکەوتنی جۆ باێدن جێگری سەرۆک کۆماری پێشوو لە زۆربەی ئیالەتەکاندا بە واتای ئەوەیە باێدن کاندیدی ئایندەی دیموکراتەکانە بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا؟
ژنان لە درێژایی مێژوودا لە رۆژهەڵاتی کوردستان سەرەرای ئاستەنگ و دژواری خەبات لە تێکۆشاندا بوونە بۆ بە دەستهێنانی مافە بناغەییەکانیان. ئاخۆ لەو تێکۆشاندا بە کوێ گەیشتوون.
ژنانی کوردستانیش بەردەوام لە خەبات و تیکۆشاندا بوونە بۆ مافەکانیان و رزگاربوونیان لەو سیستمە پیاوسالارییەی کە بە زۆری داب و نەریت و ئایین بەسەریاندا سەپێندراوە. ئاخۆ ژنان لە بەشی باشوری کوردستاندا لە خەباتیاندا بۆ مافە بناغەیی و رەواکانیاندا بە کوێ گەیشتوون ؟
جارێکی تر شەپۆلی پەنابەران لە تورکیاوە بەرەو سنورەکانی یونان و بوڵگاریا مل دەنێن و دیسانەوە لەوانەیە وەکو ساڵی 2015 تەنگەژەیەکی نوێ بۆ ئەوروپاییەکان درووست بکات. ئایا لە راستیدا ئەمە کێشەیەکی مرۆڤایەتیانەیە یان وەکو دەووترێ کێشەیەکە سەودای پێیەوە دەکرێ؟
بڵاوبونەوەی نەخۆشی ڤیرۆسی کۆرۆنا ترس و دڵەراوکیەکی زۆری لە وڵاتانی جیهاندا درووستکردووە بە نەبوونی چارەسەریەکی دیاری کراوو وە یاخود دەرمانێک یان دەرزیەک بۆ ئەم ئەخۆشیە. ئاخۆ ئەم نەخۆشیە چییە و چۆن درووست بوو؟ چی دەبێ بکرێت بۆ خۆپاراستن لەم ڤیرۆسە؟
زیاتر نیشـان بده