بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندرووستی تا ئێستا 139 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و 19 کەسیش لە ئێراندا گیانیان لە دەست داوە. ئەوەی باسی لێدەکرێ چین سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادایە، ئاخۆ بڵاوبۆنەوەی ئەو ڤایرۆسە لە ئێران بە چینەوە گرێدراوە؟
ئایا هەڵبژاردنی لاهور شێخ جهنگی و بافڵ تاڵهبانی بە واتای پتەوکردنی دەسەڵاتی بنەماڵەیە یاخود سەرکێشیکردنی یەکێتیی بۆ دەربازبوون لەو قەیرانییەی کە تێدا بوو و بەرەو پێش بردنی؟
لە رۆژی هەینی 21/2 2020 هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی ئێران بۆ 290 نیشتنگە کە 285 بە دەستنیشان کردن ئەنجام دەدرێت بەرێوە چوو، کە هەر وەها لەو هەڵبژاردنەدا بۆ هەر یەک لە زرادەشتیەکان، جوەکان، ئاسوری و کەلدانیەکان و ئەرمەنیەکان نیشتنگەیەک تەرخان کراوە.
لە رۆژی هەینی 21/2 2020 هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی ئێران لە بارودۆخێکی نە ئاساییدا و لە ژێر فیشاری ناوەوە و دەرەکی بەرێوە چوو. زۆر لە لایەنەکانی ئوپوزسیۆن داوای مانگرتن لە دەنگدان و بەشداری نەکردنیان کرد. ئاخۆ بەشداری کردن وە یاخود نەکردن هیچ جیاوازیەک لە کارەکە دەکات؟
پەیوەندیەکانی تورکیا لەم ساڵانەی دواییدا لە هەڵکشان و داکشاندا بوە، بەڵام زۆری نەخایاند ئاسایی بونەتەوە وە یاخود تا ڕادەیەک ئاسایی بونەتەوە، ئاخۆ ئەم هەڵشان و داکشانە بە چ هۆکارانێکەوە گرێدراون؟
بریار وایە پەرلەمانی عێراق ئەمرۆ کۆبێتەوە بۆ بریاردان لەسەر هەڵوەشانەوەی رێکەوتنامەی نیوان ئەمەریکا و عێراق و دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق. ئاخۆ کارێکی لەو شێوە شیانی هەیە؟
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە کۆتاییدا بە هۆێ گەڵەکە بوونی گیر و گرفتەکانی کۆنگرەی چوارەمی ئەنجامدا. ئاخۆ تا چەند ئەم کۆنگرە سەرکروتوو بوو بەلای کەم بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لەو گیرو گرفتانە؟
دیارە لە داێکبوونی هەر پارت و رێکخراوەیەک لە بارودۆخێکی دیرایکراوودا وەکو پێداویستیەک درووست دەبن و لە داێک دەبن. لە مانگەکانی رابوردوودا رێکخستنێک بە ناوی بزوتنەوەی هیوا درووست بوە بۆ بەشی رۆژهەڵاتی کوردستان
ئاژانسی پەنابەرانی جیهانی کۆبۆنەوەیەکی لوتکەیی سێ رۆژەی لە بارەی پرسی پەنابەرانەوە لە ژنێف ئەنجام دا کە تێدا سەدان لە رێبەران و وەزایرانی وڵاتان و رێکخراوە سڤیلیەکان تێدا بەشداریان کرد بۆ دانوستاندن لەسەر پرسی پەنابەران و دۆزینەوەی چارەسەریەک بۆ کێشەی 70 میلیۆن پەنابەر
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە ماوەیەکی زۆر نزدیکدا بە نیازی بەستنی کۆنگرەیە پاش کەڵەکەبوونی کێشەکانی ناوخۆی لە دەرئەنجامی باڵباڵینە، گەندەڵێ، بازرگانی و بەرژەوەندیە تاکی و تاێبەتیەکانوەکو باس دەکری. بەڵام ئایا چاوەڕێ دەکری یەکێتیی لەو کۆنگرەیەدا ئەو گۆڕانگاریانەی کە پایەکانی بە هیوایەتی ئەنجام بدات
پرسی ژینوسایدی ئەرمەنیەکان هەر لە ساڵانی 60 وە لە ئەمەریکا هەوڵی بۆ دەدرێت بۆ ئەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان دان بەو تاوانەدا وەکو ژینوساێد بنێت، کە لە کۆتاییدا پاش چوار هەوڵدان لە سیناتی ئەمەریکا پەسەندکرا. ئاخۆ چ هۆکارێک بوە هۆێ ئەوەی پاش فەرەتر لە سەدەیەک ئەمەریکا دان بەو تاوانەدا بنێت؟
لە وتارێکدا لە ژێر ناونیشانی " کوردستان لە جەنگی سێهەمی جیهانیدا " دکتۆر کامەران مەنتک باس لە مەترسیەکانی زۆر لایەنی ئەو شەڕە دەکات بە تایبەت لەسەر کورد و ئەو وڵات و نەتەوانەی لە جیاتی وڵاتە زلهێزەکان ئەو شەڕانە ئەنجام دەدەن. بەڵام ئایا لە ڕاستیدا مەترسی شەڕێکی جیهانی تر لە ئارادایە؟
زۆر لە شرۆڤەکاران پێشبینی ئەوەیان دەکرد کە پاش بێزاری دەربڕینەکانی عێراق نۆرەی ئێرانیش دێت و بە دووریشی نازانن تورکیا و هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، بەس ئاخۆ ئەمە هەمان ئەو باو و هۆزەی لوبنان و عێراقە کە ئێرانیشی گرتوەتەوە؟
تورکیا هەر لە مانگی پێنجەوە هێڕشە لەشکەریەکانی بۆ سەر بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان چڕتر کردووەتەوە، ئاخۆ تا چەند وەکو دەووترێ تورکیا بە بێ هاریکاری لە هەرێمی کوردستانەوە بتوانی کردارە لەشکەریەکانی سەرکەوتوانە ئەنجام بدات؟
هاووڵاتیانی ئێرانی رۆژانێکە دژ بە رژیمی مەلاکانی ئێران ڕاپەڕیوون و ڕژاونەتە خیابانەکان و کوشتن و بریندارێکی زۆری لێکەوتووەتەوە بە تاێبەت لە ناوچە کورد نشینەکان. ئایا لە راستیدا ئەم خۆپێشاندانانە پەیوەندی بە بەرزبونەوەی نرخی گازۆلینە یان کەڵەکۆێ گرفتە ئابوری و کۆمەڵایەتیەکانە ؟
هەرچەند لە ساڵانی رابوردوودا ئێران بە بەردەوامی خۆپێشاندانی بە خۆیەوە بینیوە بەڵام وا دیارە خۆپێشاندانەکانی ئەمجارەدا ئەڵقەیەکە لە زنجیرە خۆپێشاندانەکانی عێراق و لوبنان، ئایا ئەمە هەر کێشەی گازۆلینە یان شیانی هەیە دەستی دەرەکیش تێدا هەبێت؟
سەرۆکی تورکی رەجەب تەیب ئەردوگان بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکیەکانی لە گەڵ وڵاتە یەکگرتووەکان لە رۆژی چوارشەممە سەردانی کۆشکی سپی کرد ، میدیاکان بە گشتی و میدیاکانی تورکیش دەڵێن ترامپ و ئەردوگان دانۆستاندنێکی دۆستانەیان هەبوو بەڵام ناکۆکیەکان وەکو خۆێ ماوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا دانلد ترامپ ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی چاوی بە سەرۆکی تورکیا رەجەب تەییب ئەردوغان دەکەویت. سیناتۆر رابرت مەنەدێز کریس ڤان هۆڵن،دیموکرات رەخنەی لە سەردانە کە گرت و بە 'هەڵە' ناوی دەبات
زیاتر نیشـان بده