وەکو باس دەکری تورکیا قەت دوژمنایەتی بۆ کورد نەک هەر لە تورکیا بەڵکو لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا نەشاردوەتەوە بەڵام دەڵێن سەیر لەوەدایە کاتێک نیچیرڤان بارزانی لە سیمیناری میری دا دەڵێت " کێشەی تورکیا لە سوریا کورد نییە، بەڵکو پەکەکەیە " ئایا لە راستیدا کێشەی تورکیا لە سوریادا کورد نییە؟
ئەوەی گومانی تێدا نییە ئەمرۆ میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان جیهانی پێکەوە گرێداوە وە لە چرکەیەکدا ئەوەی لە هەر شوێنێک هەر شتێک روو بدات ئاگادارمان دەکەنەوە، میدیا هەر وەها ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ئاراستە کردنی بیروبۆچوونەکان و کارکردنە سەر بریارەکان.
دیارە کەم هێز و وڵاتان هەیە دانیان بەوەدا دا نەنابیت کە ئامانجەکانیان لە بەرژەوەندیەکانیاندایە، بگرە ئەگەر لە بەرامبەر گیانی هەزاران کەسێشدا بێت. ئایا رۆژگار وە بە تاێبەت پاش ئەو کارەساتەی لە رۆژئاوا لە ئارادیە، ئەوە دەسەڵمێنی؟
لە کاتێکدا گەلی کورد بە بارودۆخێکی زۆر هەستیارتێدەپەڕێت، کەسانێک دەلێن سەرنجی هاووڵاتیان بە لاڕێدا دەبرێت بە دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان، چالاکوانان و ئەوانەی رەخنە لە دەسەڵات دەگرن.
تورکیا وە بە تاێبەت ئەردوگان زمانی هەڕەشە یەکێک لە هەرە ئامرازەکانی بوە دژ بەو لایەنانەی بە دژی راوەستاوون وە تا ئێستا بۆێ چوەتە سەر . ئایا زیرەکی ئەردوگانە کە تا ئێستا هاووپەیمانان و نەیارانی لە سنووری خۆیاندا ڕاگرتووە یان لاوازی بەرامبەرەکانی؟
وەکو لێکۆڵەران و مێژوونووسان ئاماژەی پێی دەکەن کورد لە درێژایی مێژووێدا پشتی بە لایەنی دەرەکی بەستووە کە دەرئەنجامەکەی پشت تێی کردن بوە و تەنها وەکو ئامراز بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان بە کاریان هێناوون. ئایا بریارەکەی ترامپ دیسان دووبارە بونەوەی ئەو مێژووییە؟
رووداوەکان لە پەیوەندی بە کورد لە رۆژئاوا، تورکیا، ئەمەریکا، سوریا و روسیا ئەوەندە بە خێرا تێدەپەرن و گۆڕانکاریان بەسەردا دێت لەوانەیە بە پێچەوانەی پێشبینیەکاندا بێت. رێکەوتنامەکەی ئەم داواییەی نێوان ئەمەریکا و تورکیا، سەرۆک ترامپ بە سەرکەوتنێک بۆ شارستانیەت دەیزانی و کەسانێکی تر دەڵێن ترامپ کوردی
هەر وەکو باس دەکرێ کورد شەڕێکی نەخوازراوی بەسەردا سەپێنراوە و لەبەرامبەردا جگە لە پاراستنی هاووڵاتیان و خاکەکەی پەلاماری هیچ لایەنێکی نەداوە. ئاخۆ هۆێ چییە تورکیا هەر لە سەرەتاوە دژایەتی خۆێ بەرامبەر بە رۆژئاوا نیشان داوە؟ ئامانجی ئەم " شەڕ پێیفرۆشتنە" چییە؟
هەر وەکو دەبینین ئەمرۆ رۆژئاوا پاڵی بە دیواریكەوە داوە و لە گۆڕەپانەکەدا بە تەنیا شەڕی مان و نەمان و بەرگری لە دەستکەوتەکانی و خوێنی بەلای کەم 11 هەزار شەڕڤان دەکات. رۆژئاوا ئێستاکە چ رێگا چارەسەریەکی لەبەر دەستدایە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی؟
ئەگەر بنواڕینە هەر سەرچاوەیەکی میدیایی، هەر بەرپرسێک وە هەر شرۆڤەکارێک هەموو ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەردوگان و تورکیا هەر لە سەرەتاوە نەیان شاردوەتەوە وە بە ئاشکرا دژایەتی خۆیان بەرامبەر بە رێبەرایەتی سەربەخۆێ رۆژئاوا نیشان داوە.
رۆژئاوای سوریا لە بارودۆخێکی زۆر هەستیاردایە ، بە تاێبەت پاش لێدوان و توێتەکانی سەرۆک ترامپ، هەمو لایەک بە سەرە سوڕمانیەوە دەڕواننە ئەو جۆرە هەڵویستانە،. ئاخۆ پاش تویتی دووەمی ترامپ شیانی هەیە کار بکاتە سەر بارودۆخەکە و رێگا گرتن لە هێڕشەکەی تورکیا یان قسەی پێشی پەردە و پشتی پەردە دوو شتی جیاوازن.
هەرچەند یەکەمین فیلمی کوردی لە 1920 کاندا لە ئەرمەنستان درووستکرا و پاشان یەلماز گونای لە ناوەراستی 60 کاندا دست بە دەرهێنانی کۆمەڵە فیلمێکی کرد کە تا ئەمرۆش ماندگارن، بەڵام بەو پێیەی کورد هێشتا خاوەن وڵاتێکی سەربەخۆی خۆێ نییە، ئایا شتێک هەیە بە ناوی سینەمای کوردی؟
خۆپێشاندانەکانی عێراق وەکو باس دەکرێ کاردانەوەی هاووڵاتیانە بەرامبەر بەو بارودۆخەی کە تێدا دەژێن و ئەو جۆرە فەرمانرەوایی و گەندەڵییەی کە لە عێراقدا لە ئارادیە.ئاخۆ جیاوازی ئەم خۆپێشاندانانە لەگەڵ ئەوانەی تردا چییە؟
بەو ئامارانەی کە پەخشبوونە و لەبەر دەستدایە دیارە خودسوزی یان خۆسووتاندنی ژنان لە شارە کورد نشینەکانی ئێران وە بە تاێبەت لە ئوستانەکانی ئیلام و کرماشان لە سەرەوەی هەموو شارەکانی تری ئێراندایە.
هەر وەکو دەوترێ میدیا چەکێکی بەهێزە بۆ کارتێکردنە سەر هاووڵاتیان و ئاراستە کردنیان و رادیو و تەلفزیۆنە کە سەر دەکاتە هەموو ماڵێک و چەکی بەهێزی لایەنە رامیاریەکانە لە بەرامبەر بەرهەڵستانیاندا، چ بوو کەناڵە تەلفزیۆنەکانی یەکێتیی لە پڕدا ڕاگیران و کپ کران؟
بە دەستپێشخەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK لە رۆژانی 14-15 سیپتامبر کۆنفراسی راوێژی نەتەوەیی بۆ کوردستانی رۆژهەڵات لە ستۆکهۆڵم بەرێوەچوو. ئەم کۆنفرانسە لە قوناغێکی هەستیاردا چ لە بزوتنەوەی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردسیان وە یاخود لە تەمەنی قەیراناوی کۆماری ئیسلامیدا بەرێوە دەچێت.
کۆبۆنەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی ئاسایش کە ئەوەندە لە رێبەرانی جیهان تێدا کۆدەبنەوە، ئایا هێشتا ئەو رێکخراوەیە کە جاران قسەی دەرۆێشت و بریارەکانی کاریگەر بوون یان وەکو یانەیەکی لێهاتووە بۆ دیدار و چاو پێکەوتن؟
یەکێک لە هەرە ئەرکەکانی کاربەدەستان و لێپرسراوان درووستکردنی پردنی نەپچراوی پەیوەندیە لەگەڵ هاووڵاتیان بۆ ئەوەی لە نزدیکەوە ئاگا لە بارودۆخیان بن و گوێ لە داخوازی و سكالاکانیان بگرن
لە درێژایی سێ دەیەی رابوردوودا وەکو شارەزایان و شرۆڤەکاران ئاماژەی پێی دەکەن مرۆڤی کورد لە هەرێمی کوردستان کەمتر هەستی بەوە کردووە کە حکومەتە لە راستیدا کاروبارەکان بەرێوە دەبات تاکو پارتەکان. ئایا یاسا حکومەت بەرێوە دەبات یان پارت و میلیشیاکانیان؟
پارت و رێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، بەوانەی هەرێمی کوردستان زۆربەیان لە جیاتی چەندین ستوون لەسەر تاکە ستوونێکدا راوەستاوون، بە رووخانی ئەو ستوونە ئەگەریش لە ناو نەچن، زۆر لاواز دەبن. دەووترێ پارتی، یەکێتیی و گۆڕانیش بە تاکە کەسێک بەستراونەتەوە.
زیاتر نیشـان بده