بزوتنەوەی گۆڕان وەکو باس دەکرێ هەر وەکو یەکێتیی نیشتمانی کورستان لە قوناغێکی زۆر سەخت دایە و ئەمرۆش بۆ رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن، هەڵبژاردنی ئەنجام دا و بۆ جاری دووەم عومەر سەی عەلی بە ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.
دیارە بە چەند خولەکێک، چەند وتو و ێژێک وە یاخود بە چەندین چاوپێکەوتن بابەتێکی وا گرنگ، هەستیار و مەترسیدار چارەسەر ناکرێ بەلكو مەبەست بە زیندوو هێشتنەوەی ئەم پرسە گرنگەیە و بە بیرهێنانەوەی کاربەدەستانی کوردە لە هەرێمی کوردستان کە کێشەی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان ئەرکێکە لە ئەستۆیانەدا
هەرچەند ترامپ و رۆحانی ئامادەگی خۆیان دەربڕی بۆ ئەوەی پێکەوە کۆببنەوە بەڵام گرنگتر لەوە پێشنیاری کەسێک وەکو ئامەدی نەژاد سەرۆک کۆماری پێشووی ئێرانە کە دەڵێت ئێران دەبێ راستەوخۆ لەگەڵ ترامپ گفت و گۆ بکات بۆ چارەسەکردنی ناکۆکیە قووڵەکانی نێوان ئێران و وڵاتە یەکگرتووەکان.
ئەردوگان وەکو شیکەرەوان و میدیاکان ئاماژەی پێدەکەن لەو رۆژەوە هاتوەتە سەر دسەڵات هەوڵێکی زۆری داوە تورکیا بگەرێنێتەوە سەردەمی ئیمپراتوری عوسمانی. لە رۆژی چوارشەممە لە کۆبۆنەوەی ئاکەپە لە شاری سیڤاس دژ بەوە بوو کە بۆچی تورکیاش وەکو وڵاتانی تری پێشکەوتوو چەکی ناوکی یان ئوتۆمی نەبێت.
رۆژنامەوان کاوە قوڕەیشی ساڵانێکە لە بواری رۆژنامەنووسی و رۆژنامەوانیدا چ بە کوردی وە یاخود فارسی کار دەکات و یەکێک لەو رۆژنامەوانانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە فەرەتر لە 10 ساڵە لە رێگای دید و بۆچوون و شیکاریەکانیەوە بەرنامەکانی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەوڵەمەند کردووە.
ەکێتیی نیشتمانی کوردستان، ئەو رێکخراوەی کە نوێنەرایەتی سێ بۆچوونی جیاوازی دەکرد و لە یەکی مانکی شەشی ساڵی 1975 شوڕشی هەڵگیرساند و لە پێناوێدا هەزاران نەک هەر گیانیان بەختکرد بەڵکو ماڵ سەر و ژیانیشیان لەسەر دانا، ئەمرۆ باس لەوە دەکرێت کە لە تەنگەژە و قەیرانیدایە؟
لە کاتێکدا وەکو میدیاکان ئاماژەی پێی دەکەن تورکیا هەڕەشە و گوڕەشەیە لە هێزەکانی سوریای دیمۆکرات و لەولاوەلەگەڵ ئەمەریکا بە نیازی پێکهێنانی ناوچەیەکی ئاسایش و ئارامە، پێگەی تورکیا و لایەنگیرانی لە سوریا بە هۆێ بۆمبارانەکانی ئەم داوواییەدا لە مەترسیدایە
لە دەیەکانی رابوردوودا لایەنە رامیاریەکانی سەر گۆڕەپانەکە لە هەرێمی کوردستان بە ئاسانی لە یەک جیا دەکرانەوە، کە زۆرتر بە بۆچوون و رێبازەکانیانەوە گرێدرابوو،ئاخۆ ئەمرۆ ئە هێڵەی جاران ماوە کە لە یەکیان جیا بکاتەوە، یان ئەو هێڵە سواوە و ئێتر نەماوە؟
لە ماوەکانی پێشوو لە لایەن کۆمەڵە کەسانێکەوە پارتێکی نوێ بە ناوی " پارتی دادپەروەری و یەکسانیخوازی گەلانی ئێران" دامەزرا، ئاخۆ چیین ئەو هۆکارانەی لە پشتی دامەزراندنی ئەم رێکخستنە لە کاتێکدا دەیان رێکخراوەی تر لە گۆڕەپانەکە لە ئارادایە؟
دیارە هەر پاش مردنی مام جەلال و تا ئەمرۆش گیر و گرفتەکانی ناو یەکێتیی نیشتمانی کوردستان وەکو باس دەکرێ لە پەرەسەندندایە و هەرە سەرکردەیەک بە لایەکدا دەکێشی و ئەو باڵ و باڵباڵینە لێکەوتوەتەوە کە وەکو دەبینین و دەبیستین. ئاخۆ ئەم ناکۆکیانە لە چیەوە هەڵقووڵاون؟
دیارە کێشەی ئاشتی لە نێوان تورکیا و کورد دیسان لەسەر زارە و عبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان ( PKK) دەڵێت هەر لە سەردەمی سەرۆکی تورکی Turgut Özal وە تا ئێستا دۆزینەوەی چارەسەریەک بۆ کێشەی کورد لە لایەن هێزەکانی دژ بە گەریلاکان لە ناو براوە
لە کاتێکدا ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا هیچ کەس و لایەنێکی وەک تاوانبار دەستنیشان نەکردووە و دەڵێن هێشتا لە لێکۆڵینەوەکاندا بەردەوامن، ئەو لایەنانەی گومان هەیە لە رووداوەکەدا تێوەگلاوو بن، پەکەکە و برادۆستیەکان دەستنیشان دەکەن.
کێشەی ئیزیدیەکان لە زۆر روەوە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە، هەرچەند خۆشبەختانە و لە کۆتاییدا ئەمرۆ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە ژینوساێد ناسرا. ئاخۆ لە کەیسێکی وەهادا بۆ دەبێ ئەوەندە بخایەنی تا دان بە تاوانێکی لەو جۆرەدا بنرێت؟
هەر وەکو دەبینین و باس دەکرێ سیستمی بەریوەبەردن و فەرمانرەوایی کردن لە هەرێمی کوردستان لە ئاست سیستمە پێشکەوتووەکانی جیهاندا نییە و لە زۆر روەوە لە پاشدایە و لێکۆڵەران و شارەزایان لەو بروایەدان كیشەی سەرەكی لە هەرێمی کوردستان ئەوەیە فەرمانرەوایانی یان دڵسۆز و نیشمان پەروەر و لە سیاسەت نازانن
رووداوەکەی رستۆرانی حوقە باز لە هەولێر، هەر لە سەرەتاوە دیار بوو کە لەوانەیە بە هۆێ هەستیاری رووداوەکە و پەیوەندی بە تورکیاوە ئەگەری ئەوە هەیە راستیەکان وون بن. ئاخۆ لێکۆڵینەکانی دەزگاە زانیارەکان بە ئاراستەیەکی راست و درووستدا دەرۆن؟
مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی دەمێکە لەسەر ئەو پرۆژەی کە بە ناوی " پرۆژەی چارەسەرکردنی کێشەکانی یەکێتیی و چاکسازیە " کار دەکات، کە 20 ژولای بڵاوی کردەوە.
زۆر کەسان نەک هەر لە هەرێمی کوردستان بەڵکو لە هەموو لایەکەوە باس لە نیگەرانیەکانی هاتنی سوپای تورکیا دەکەن بۆ ناو هەرێمی کوردستان. ئایا هیچ بەڵگەیەک هەیە بۆ ئەو نووچانە یان تەنها چاو و ڕاوە؟
بەرپرسانی هەرێمی کوردستان زۆر جار لە دەرکەوتن، لێدوان و وتو وێژەکانیاندا سەرزنشتی پەکەکە دەکەن وە بە گوێرەی قسەی ئەوان دەڵێن " بونەتە دەرەدەسەری بۆ هەرێمی کوردستان". ئایا هەموو کەسێک وا بیر دەکاتەوە
پاش دوواکەتنێکی زۆر لە کۆتاییدا سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و کابێنەتەکەشی هەڵبژێردرا. ئایا جیاوازیەکی ئەوتۆ لە نێوان ئەم حکومەتە و حکومەتی رابوردوودا دەبینرێت؟
مەسرور بارزانی سەرۆکی نوێ حکومەت کابینەتەکەی راگەیاند و ئەمرۆش لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند کرا.
زیاتر نیشـان بده