ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه ئه‌مه‌ریکا و رۆژئاوا خه‌ریکی ئه‌وه بوون مل به ئێران بده‌ن، به‌ڵام ئێستاکه پاش گه‌یشتن به رێکه‌وتنێک سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناو‌کی، لایه‌نانێک دژ به‌و رێکهوتنامهدان
دیاره هه‌ر کارێک، هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر هات و له سه‌ره‌تاوه چاک دا نهرێژرابێت زۆر سه‌خته له ئاێینده‌دا وا به ئاسانی چاک بکرێته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌م سیستمه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ره‌تادا بناغه‌یه‌کی درووستی بۆ دابنرابایه ئه‌مرۆ ئه‌م ده‌رده سه‌ریه‌ی لێ نه‌که‌وته‌وه.
چاو و راو هه‌یه گوایه له درووست‌کردنی تیپێک یان یه‌که‌یه‌کی چه‌کداری له فۆرمی (حشدی شعبی) له ناوچه‌کانی گه‌رمیان که به سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه، ئاخۆ ئه‌و چاو و راوانه تا چه‌ند راست و درووستن و چ کاریگه‌ریه‌کیان هه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه و ئاێینده‌ی هه‌رێم؟
میدیا رۆڵێکی گرنگ ده‌بێنێت له رۆماڵکردن و گه‌یاندنی ده‌نگ و باسه‌کان و ئاراسته کردنی کێشه‌کان، به‌ڵام نگرانیه‌کی زۆر هه‌یه له چوونیه‌تی رۆماڵكردنی ئه‌و کێشانه‌ی په‌یوه‌ندی به روودا و کاره‌ساته‌کانی کورده‌وه هه‌یه.
9 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستگیر کردن و زیندانی کردنی مه‌حه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند دامه‌زرێنه‌ری رێکخراوه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان و سه‌رنووسه‌ر رۆژنامه‌ی په‌یامی مه‌ردوم تێده‌په‌رێ. که‌بودوه‌ند هه‌ر له مانگی 6 ساڵی 2007 وه له زینداندایه.
هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌ردوگان له رۆژی شه‌ممه گوایه رێگا نادات له درووست‌کردنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی له رۆژئاوای کوردستان، له هه‌مان هه‌ره‌شه‌کانی پێشووی سه‌باره‌ت به باشور و هه‌رێمی کوردستان ده‌چێت. هاوڵاتیان ده‌ڵێن ئه‌مه قسه‌کانی PKK و هه‌ده‌په ده‌سه‌ڵمێنی که ئه‌ردوگان راستگۆ نییه سه‌باره‌ت به نیازه‌کانی له باره‌ی پرۆسه‌کانی ئاشتی له تورکیا.
زۆری له میدیاکاران و رۆژنامه نووسان رهخهنهی توندیان له سه‌رۆکی هه‌رێم و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دا هه‌یه و نووکی پێنووسه‌کانیان له بارزانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی تیژ کردوون، ئاخۆ ئه‌و ره‌خنانه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌که، ئایا ئه‌و که‌سانه به هه‌مان شێوه ده‌رواننه بنه‌ماڵه‌کانی تر و به‌رپرسانی تر؟
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان قه‌واره‌یه‌که که زۆر له ووڵاتانی جیهان و نه‌ته‌وه به‌شخوراوه‌کان چاویان له ده‌ست و بریار و کرداره‌کانیانه، به‌ڵام له کاتێکدا هێڕشه تیرۆریستیه‌کانی تونس، فه‌ره‌نسا و کویتی به توندی شه‌رمه‌زار کرد به‌رامبه‌ر به رووداوه تیرۆریستیه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له کۆبانی بێده‌نگی نواند!
سه‌رۆک کۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان له رۆژی شه‌ممه هه‌ره‌شه‌ی دا که تورکیا قه‌ت رێگا نادات له درووستبوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی له رۆژئاوای کوردستان. کورد تا چه‌ند ده‌بێ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه به گرنگیه‌وه وه‌ربگرێت.
نه‌خۆشیه‌ک تووشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و به‌شێکی زۆری وڵاتانی جیهانی سیه‌م بوه که به ده‌گمه‌ن وه یاخود نه‌بوه سه‌رۆکی وڵاتان وه یاخود رێبه‌رانی پارته‌کان پۆسته‌کانیان له خۆیانه‌وه جێبهێڵن. ئه‌مرۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم له به‌رامبه‌ر باو و هۆزێکی زۆر تونددایه، ئاخۆ بارزانی ملکه‌چی یاسا ده‌بێت و پاش به‌سه‌ر چوونی ماوه‌که‌ی ده‌ست له کار بکێشێته‌وه؟
ماوه‌یه‌که باشوری کوردستان سه‌رقاڵی بابه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه، ئاخۆ هاووڵاتیان چۆن ده‌رواننه روانینی ئه‌و لایه‌نانه‌ی دژ به هه‌ڵبژرادنه‌وه‌ی بارزانی دان؟
له کرده‌وه تیرۆریستیه‌کانی چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێشی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له کۆبانی، به پێی سه‌رچاوه‌کانی ناوه‌وه‌ی رۆژئاوا ژماره‌ی کۆژراو و برینداره‌کان زۆر زۆرتره له‌وه‌ی له میدیاکاندا بڵاو بوه‌ته‌وه.
به هۆێ نا ئارامیه‌کان و شه‌ری داعش ژماره‌کی زۆر له دانیشتوانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه روویان له خانه‌قین کرد، به‌ڵام نگرانیه‌کی زۆر له باره‌ی ره‌وشی ئه‌و هاوڵاتیانه که لێ بێزارن.
دیاره مرۆڤ زۆر جار که کارێک ئه‌نجام ده‌دات چاوه‌روانی هیچ پاداشتێک نییه بێجگه له ئه‌نجام دانی کارێک له پێناوی ئامانجێکدا، به‌ڵام نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود نه‌ک هه‌ر ستایش و پاداشتیش نه‌کراوه به‌ڵکۆ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کار و لێکۆڵینه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به کچه بێ سه‌ر و شوێنه‌کانی ئه‌نفال ئه‌نجام داوه سکاڵای له‌سه‌ر تۆمار کراوه و روبه‌رووی دادگا ده‌بێته‌وه.
لە دەمێکدا هێزەکانی پێشمەرگە لە باشوری کوردستان و شەرڤانان لە رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ میلیشیاکانی دەوڵەتی ئیسلامی‌دا لە شەرێکی خوێناویدا بوون و سەرەرای نابەرابەریەکان کورد توانی بە بەختکردنی گیانی زۆری لە رۆڵەکانی، میلیشیاکانی داعش لە زۆربەی شارە کوردیەکان وە دەر نێین و ئەو ناوچانەیان لێ پاککەنەوە.
له ده‌مێکدا ده‌ستوری هه‌رێم له‌به‌ر ده‌ستدایه بۆ پێداچوونه‌وه و هه‌موارکردنه‌وه، مانه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌شی بۆ تیرمێکی تر هه‌ر وه‌ها له ژێر پرسیاردایه. ئاخۆ ئه‌وانه‌ی دژ به هه‌ڵبژرادنه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم دان له رووی یاساییه‌که‌ی دایه وه یاخود هۆیه‌کی تر؟.
دیاره ماوه‌یه‌که به‌رنووسی هه‌رێمی کوردستان که له لایه‌ن پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه ئاماده کراوه له‌به‌ر ده‌ستدایه بۆ پێداچوونه‌وه، ده‌ستکاری و هه‌موارکردنی. گروپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ، رێکخراوه‌کانی ژنان، چالاکان و لایه‌نانێکی زۆر، نگرانیه‌کی زۆریان هه‌یه سه‌باره‌ت به کارهێنانی "شریعهی ئیسلامی" وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ ئه‌م ده‌ستور که بریاره بخرێته ڕاپرسیه‌وه.
رێبازه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و به تاێبه‌تی سه‌باره‌ت به کورد قسه و باس و ره‌خنه‌یه‌کی زۆری له‌سه‌ره.
ئێران له هه‌فته‌ی رابوردوو مه‌نسور ئاروه‌ند که زیندانیه‌کی کورد بوو له سێداره دا، به‌ڵام نه دۆسیه‌که‌ی وا رۆماڵ کرا و نه لایه‌نه کوردیه‌کانیش به‌و جۆره هاوسۆزی و هاو خه‌می خۆیان نیشان دا.
کمسیۆنێک بۆ ناوچه کوردیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دامه‌زراوه به‌ڵام ده‌مێکه بێده‌نگن و هێچیان لێ نابیستین ئاخۆ کاروباره‌کانیان به کوێ گه‌یشتووه؟
زیاتر نیشـان بده