به‌رێوه‌بردنێکی ته‌ندرووست له کاروباره‌کانی هه‌ر وڵاتێک کاریگه‌ره له پێشخستنی ئه‌و وڵاته، ئاخۆ کاروباره‌کان له دام و ده‌زگاکانی هه‌رێمی کوردستان به چ شێوه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌درێن و چۆن به‌رێوه ده‌چن ؟
هه‌فته‌ی رابوردوو یه‌کمین ساڵیادی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی موسڵ دا بوو له لایه‌ن رێکخراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه. ئاخۆ ساڵێک ماوه‌یه‌کی زۆر زۆر نییه که هێشتا ئه‌و شاره رزگار نه‌کراوه له عێراقیکدا که خاوه‌نی لهشکهرێکه به نوێترین چه‌کی ئه‌مه‌ریکایی پڕ چه‌ک کراوه و وڵاتێک له‌سه‌ر ده‌ریایه‌کی نه‌وت دا دانیشتووه؟
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له ماوه‌ی ساڵێکدا چه‌ندین سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌کات، به‌ڵام زۆری لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌کانیان و هاوڵاتیان گومانیان هه‌یه ئاخۆ ئه‌م سه‌ردانانه چۆن و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک ئه‌نجام ده‌درێن.
خانه‌قین وه‌کو هه‌ر کام له شاره پشت گوێ خراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به ده‌م جۆره‌ها کێشه و گرفته‌وه ده‌ناڵێنێ، ئاخۆ نوێنه‌رانیان له ئه‌نجومه‌نی ئوستانی دیالێ چی‌یان له ده‌ست دێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان؟
له ده‌می پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیادا گه‌رچی زۆری کوردستانیان به زۆری پشتێوانی خۆیان بۆ هه‌ده‌په ده‌ربری، به‌ڵام ئه‌و ره‌خنه‌ش هه‌یه که به‌شێک له لایه‌نه‌کان له هه‌ر چوار به‌شی کوردستان یان بێده‌نگیان نواند وه یاخود لایه‌نگیری خۆیان له ئه‌ردوگان و ئاکه‌په ده‌ربری.
له شاری خانه‌قین هه‌ڵمه‌تێکی واژوو کۆکردنه‌وه ده‌ستیپێکردووه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی سه‌عدیه( قزره‌بات) و جه‌له‌ولا(قه‌ره‌غان) بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
هه‌ر وه‌کو بینیمان پێش و پاشی هه‌ڵبژارده‌نه په‌رله‌مانیه‌کانی تورکیا توند و تیژی، نا ئارامی و ته‌قینه‌وه له باکوری کوردستان به تاێبه‌ت له شاهی ئامه‌د رووی دا و هه‌ر لایه‌ک تاوانباری لایه‌نه‌که‌ی تر ده‌کات. ئاخۆ گومان له کی هه‌یه دستی له‌و توند و تیژیانهدا هه‌بێت؟
هه‌ر وه‌کو بینیمان ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا ئاشکرا بوون، ئایا هه‌ده‌په زانی له‌م ده‌ریا شڵه‌ژاوه‌دا چۆن مه‌له بکات و خۆێ بگهێینێته که‌ناره‌کانی ئاسایش؟
ئه‌مرۆ جیهان هه‌موو چاوی له کورده و شیانی هه‌یه هه‌ده‌په مێژوو تۆمار بکات، ئاخ‌و خه‌ون و ئاره‌زوه‌کانی ئه‌ردوگان له به‌رامبه‌ر مه‌ترسی و شکهستدان؟
له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی که بریاره سبه‌ی له تورکیا به‌رێوه بچێت، کورد وه‌کو ئه‌وه‌یه له لێواری شاخێکدایه یان سه‌ر ده‌که‌وێ وه یاخود ده‌که‌وێته دۆڵێکه‌وه. ئه‌گه‌ر هات و هه‌ده‌په سه‌رکه‌وت چ واتایه‌کی بۆ کورد وه یاخود بۆ تورکیا به گشتی هه‌یه؟
دیاره هه‌ر سبه‌ی و دووشه‌ممه ماوه بۆ ئه‌وه‌ی به روونی رابگه‌یندرێت وه یاخود دیار بێت ئاخۆ هه‌ده‌په ئه‌و %10 که به نیازه به‌ده‌ست دێنی یان ئاکه‌په ده‌باته‌وه؟
که‌سانێک ئه‌و ره‌خنه ده‌گرن گوایه BDP به گۆرینی ناوکه‌ی بۆ HDP رێبازهکانیشی گۆڕاوون و پشت له ئامانجه بنه‌ره‌ته‌کانی کردووه.
جارێکی تر و به‌لای که‌م بۆ سیه‌مین جار له کۆنفراسانێک که راسته‌وخۆ به کورده‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه، لایه‌نی کوردی پشت گوێ خران و بانگهێشت نه‌کران، مرۆڤ چی له‌م جۆره هه‌ڵوێسته ده‌گات.
گومانی تێدا نییە کۆمەڵگای هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر دەیەکانی رابوردوودا پاریزکارتر بوەتەوە. ئەوەی تێبینی دەکرێ رۆڵی ژنان لە بەشەکانی تری کوردستان بە تاێبەت لە باکور و رۆژئاوا دیارترە تاکۆ باشور و تا رادەیەک رۆژهەڵات. ئاخۆ هۆێ چییە؟
ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له ناوه‌ندیه‌کی ته‌ندرووستیدا له شاری قامیشلو به‌لای که‌م 23 که‌س کوژراوون و ده‌یانی تریش بریندار بوونه.
شاره‌زایان و لێکۆڵه‌ران باس له شه‌ری درێژ خایه‌نی دژ به داعش ده‌که‌ن و له په‌یوه‌ندی دا به کێشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی فه‌لستینیه‌کان و کورد.ئایا شیانی هه‌یه ئه‌م شه‌ره‌ی دژ به داعش چ بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان وه یاخود بۆ کورد سوودی هه‌بێ؟
زۆری له چاودێران و لێکۆله‌ران له‌و بروایه‌دان ئه‌م شه‌ره‌ی دژ به داعش به‌لای که‌م 10 ساڵ ده‌خایه‌نێ و هه‌ندێکی تریش پێشبینی 30 – 40 ساڵ ده‌که‌ن ناوچه‌که به‌و جۆره بمێنێته‌وه. ئاخۆ بۆ ئه‌و جۆره بیر کردنه‌وه و ئه‌و جۆره به‌د بینیه؟
له ده‌مێکدا ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌کانی تورکیا، گومانی تێدا نییه که هه‌ر لایه‌نێک به بێ پاێداری و پشتێوانی هاووڵاتیان شیانی نییه له کاروباره‌کانیدا سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بهێنێ. هه‌ده‌په که ئێستاکه له خه‌بات و تیکۆشانیدا له قوناغێکی زۆر گرنگ دایه به تاێبه‌تی له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی هه‌ره گرنگ، ئاخۆ ئه‌مرۆ چ جوره پایه و پشتێوانیه‌کی هه‌یه له باکوری کوردستان؟
ده‌زگاکانی میدیا وه‌کو کابرای پۆسته‌چین که رۆژانه له رێگای نامه‌کانه‌وه ده‌نگ و باسی خۆش و ناخۆشت وه‌کو خۆێ و بێ ده‌سکاری پێیت ده‌گه‌ینێ، ئاخۆ ئه‌و شته له میدیاکاندا و له کاری رۆژنامهوانیادا ره‌چاو ده‌کرێت؟
باسکردنی رووداوه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و حیزبی دیوکراتی کوردستان، سه‌ره رای شیانی ده‌رخستنی راستیه‌کان، له هه‌مان کات باسکردنی ئه‌م رووداوه نه‌خوازراو و ناپه‌سه‌نده، هه‌ر ئه‌وه‌یه که دارێژراوانی به دوواییدان و به لاریدا بردنی رووداوه‌کان.
زیاتر نیشـان بده