گومانی تێدا نییه ئه‌مرۆ تورکیا رۆلێکی سه‌ره‌کی ده‌بینێت له گه‌مه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، به‌ڵام ئاخۆ بۆ جیهان ئاشکرا بوه چ نیازێکی هه‌یه له سوریا؟
بێگومان بۆ هه‌ر کوردێکی دڵسۆز کوردستان یه‌ک پارچه‌یه ئه‌گه‌ر چی له‌ت له‌ت کراوه و شکه‌ست و سه‌رکه‌وتنه‌کان له هه‌ر به‌شێکدا کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شه‌کانی تر هه‌یه. رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌و نشێوێیهی که له ده‌یه‌کانی رابوردوودا به خۆیه‌وه بینیوه وه گۆشه‌گیری رێکخراوه‌کانی له باشور، چ رۆڵێکیان هه‌یه له‌م باره‌ی که له کۆبانی و رۆژئاوای کوردستان به‌رێوه ده‌چێت؟
هه‌رچه‌ند دره‌نگ بوو به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له کۆتاییدا بریار درا هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی رۆژئاوای کوردستان بکه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێ له میدیاکانی هه‌رێم و میدیاکانی سێبه‌ر گومان له ناو هاووڵاتیاندا درووست ده‌که‌ن.
کۆبانی و هاووڵاتیانی کۆبانی له‌م سه‌رده‌مه نوێه‌دا مێژوویان تۆمار کرد و مێژوویان درووستکردو بونه نموونه‌ی به‌رخۆدان له سه‌رانسه‌ری جیهان، به‌ڵام له هه‌موو گرنگتر ژنه گه‌ریلاکانی YPJ که ئه‌مرۆ ناویان له‌سه‌ر تیتر و لاپه‌ره‌ی یه‌کمی رۆژنامه و گۆڤاره‌کانی جیهانه.
له ده‌یه‌کانی رابوردوودا دام و ده‌زگاکانی جیهانی رۆژئاوا ده‌یانروانیه تورکیا وه‌کو گه‌دا یان سواڵکه‌ری به‌ر ده‌رگای ئه‌مه‌ریکا، به‌ڵام به هۆێ پرۆسه‌کانی ئاشتی و راگرتنی شه‌ری نێوان گه‌ریلاکانی په‌که‌که و ده‌وڵه‌تی تورکیا له لایه‌ک وه باشوری کوردستان وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌کی ئابوری، تورکیا به په‌له گه‌شه‌ی کرد و بوه ئابوریه‌کی به‌هێزی ئه‌وروپا.هه‌ڵویسته نیگه‌تیڤه دژه‌به‌ره‌کانی تورکیا وه‌کو باس ده‌کرێت به‌رامبه‌ر به کورد، شیانی هه‌یه ئه‌م ره‌وته بگۆرێت؟
وه‌کو شیکه‌ره‌وان و میدیاکان باس ده‌که‌ن، تورکیا هێشتا کێوی ئاسته‌نگه له به‌رامبه‌ر هه‌ر چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ کێشه‌ی کورد له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستاندا. چ چاره رێگایه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی تورکیا ده‌ست له‌م رێبازه دژه به‌رانه به‌ردات؟
له هه‌فته‌ی رابوردوو میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان وایان بڵاوکرده‌وه که په‌رله‌مانی کوردستان دانی به کانتۆنه‌کانی رۆژئاوا داناوه، به‌ڵام ئێستاکه ئاژانسی ئهنادۆلیا له زاری سه‌فین دزه‌یی ووته بێژی هه‌رێمی کوردستانه‌وه راده‌گه‌ێنێت گوایه په‌رله‌مانی کوردستان دانی به کانتۆنه‌کاندا دا نه‌ناوه !
هه‌ر به‌و شێوه‌ی لایه‌نه توند ره‌وه‌کانی جیهانی عه‌ره‌ب و ئیسلام و هه‌ندێ له وڵاتانی عه‌ره‌بی و موسڵمان یارمه‌تی رێکخراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ده‌ن، تا چه‌ند ئه‌و یارمه‌تیه‌ی که بریاره له باشوره‌وه ره‌وانه‌ی رۆژئاوا بکرێت گرنگه.
شاندێکی ئیزیدی به سه‌رۆکایه‌تی باب شێخ سه‌ردانی واشنتن کرد و له خۆپێشاندانێکدا له‌به‌رامبه‌ر کۆشی سپی داوای پشتێوانی سه‌رۆک ئۆبامایان کرد بۆ پرۆژه‌ی ئۆتۆنۆمی ئیزیدیه‌کان.
له کۆبۆنهوهکهی دهۆک نێوان سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و هاوسه‌رۆکی PYD به رێکه‌وتنێک گه‌یشتن، که دیاره یه‌کێک له خاڵه‌کانی ناردنی یارمه‌تیه بۆ رۆژئاوای کوردستان له نێوانیان هێزی پێشمه‌رگه، هه‌رچه‌ند ژماره‌یان به ووردی دیار نییه به‌ڵام باس له ناردنی 200 پێشمه‌رگه ده‌کرێت. ئاخۆ ئه‌و ژماره که‌مه چ کاریگه‌ریه‌کی هه‌یه له هاریکاری کردنی هێزه‌کان له کۆبانی؟
ئاخۆ چ هه‌ڵسه‌نگاندنێک هه‌یه بۆ رۆڵی لایه‌نه ئیسلامیه‌کان له هه‌رێمی کوردستان له‌م شه‌ره‌ی که تیرۆریستیه‌کانی رێکخراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تووشی کوردی کردووه؟
بۆ ماوه‌ی فه‌ره‌تر له یه‌ک مانگه کۆبانی به هاووڵاتیان و گهریلاکانیهوه له به‌رامبه‌ر هێڕشه‌کانی تیرۆریستانی رێکخراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا راوهستاوون، به‌ڵام سه‌ره‌رای هێڕشه ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌ێمانان به رێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان تیرۆریستانی داعش هێشتا له هێڕش بردندان.
نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌که دنگۆێ ئه‌وه بڵاو بوه‌ته‌وه گوایه که‌سانێک، به‌رپرسانێک،بازرگانانێک به کرین و فرۆشتنی نه‌وت و ئۆتۆمۆبیله‌وه له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا تێگلاوون. له‌به‌ر چاو گرتنی کرداره‌کانی ئه‌و رێکخراوه تیرۆریستیه دژ به گه‌لی کورد، شیانی کارێکی وا هه‌یه؟
هه‌ر وه‌کو ده‌بینین لایه‌نه‌کانی باشوری کوردستان سه‌باره‌ت به کۆبانی بۆچوونی جۆرا و جۆریان هه‌بوه، وه سه‌ره‌رای مه‌ترسیه‌کان له لایه‌ن چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وه کۆ ده‌نگیه‌ک به‌دێ ناکرێت. ئاخۆ چ روانینێک هه‌یه سه‌باره‌ت به رۆلی لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له باره‌ی ناکۆکی لایه‌نه‌کانی باشوری کوردستان سه‌باره‌ت به کۆبانی و شه‌ڕڤانانی په‌یه‌ده؟
تا چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش هه‌ر وه‌کو باس ده‌کرا وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ئاماده نه‌بوو کاریگه‌رانه‌تر له کۆبانی دا رۆڵی هه‌بێت و جان کێری ووتی کۆبانی هه‌ره کار و ئه‌رکی ئێمه نییه، به‌ڵام ئهمرو ده‌بینین وڵاته یه‌کگرتووه‌کان چه‌ک، ته‌قه‌مه‌نی و که‌ره‌سته‌ی مرۆڤایه‌تیانه ده‌گوازێته‌وه کۆبانی. ئاخۆ چی بوو له پڕدا ئه‌م گۆڕانه له رێبازی ئهمهریکاداهاته کایه‌وه؟
چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هێزێکی زۆرتری ره‌وانه‌ی جه‌له‌ولا کرد. ئاخۆ ئێستا ناوچه‌که له چ بارێکدایه، ئاخۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له به‌رگری کردندان وه یاخود له هێرش بردن؟
له رۆژانی رابوردوودا کۆمه‌ڵێک له رێکخراوه سڤیلیه‌کان و هاووڵاتیانی کوردستان به هۆێ هه‌ڵوێسته‌کانی تورکیا چ به‌رامبه‌ر به رۆژئاوای کوردستان وه یاخود باشور داوای مانگرتنیان کرد له کڕینی شت ومه‌کی تورکی.
له چه‌ند رۆژی رابوردوودا شتێ زۆر له په‌ێوه‌ندی به کۆبانی و رۆژئاوای کوردستان رووی دا. کۆبانی پاش ئه‌و به‌رخۆدان و خۆراگریه، ئێستاکه به‌ره‌و کوێ ده‌روات؟
هه‌ر وه‌کو باس ده‌کرێت ئه‌مرۆ هه‌موو چاوه‌کان له ئیمرالیدایه ئاخۆ ئۆجه‌لان رێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان چ فه‌رمانێک ده‌دات سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا، له په‌ێوه‌ندی به باری کۆبانی ورۆژئاوای کوردستان.
بۆ ماوه‌یه‌که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له جه‌له‌ولا و سه‌عدیه له روبهرووبۆنهوهدان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ئاخۆ ئه‌مرۆ داعش له کوێ جێگیره و هێزی پێشمه‌رگه له کوێ، وه تا چه‌ند ئه‌م تیرۆریستانه شیانی هه‌یه مه‌ترسی بۆ سه‌ر خانه‌قین درووست بکه‌ن؟
زیاتر نیشـان بده