هه‌ر وه‌کو ده‌بینین 24 کاتژمێر ماوه بۆ ئه‌و کاته‌ی ئۆجه‌لان رێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ تورکیا داێناوه له په‌ێوه‌ندی دا به کێشه‌ی کۆبانی و پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا.
هه‌ر به‌و شێوه‌ی میدیا چه‌کێکی کوشندده و کاریگه‌ره بۆ خه‌بات و تێکۆشان، له هه‌مان کاتتدا هونه‌ر وه به تاێبه‌تی هونه‌ری به‌رگری تاێبه‌تی خۆێ هه‌یه له جۆش و خرووشاندنی مه‌ردوم. کرماشانیهکان به هونه‌ری به‌رگری پێشانیان دا که کرماشانیش کۆبانیه.
هه‌ر وه‌کو دهبینیمن ئه‌مرۆ شاری کۆبانی له رۆژئاوای کورستان له بارێکی ناڵهباردایه به هۆێ هێڕشه‌کانی تیرۆریستانی رێکخراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی. کرماشان یه‌کێک له شاره‌کانی باشوری کوردستانه که له چه‌ندین چالاکیدا پشتێوانی و هاو سۆزی خۆیان به‌رامبه‌ر به کۆبانی پێشان داوون.
برا، دۆست و هاورێ راسته‌قینه له رۆژانی ته‌نگانه‌دا ده‌ر ده‌که‌ون، هه‌ر به‌و شێوه‌ی گه‌ریلاکانی YPG و PKK به هانای باشوری کوردستان له شه‌نگاڵ دا گه‌یشتن، رۆژهه‌ڵاتیش له چه‌ند رۆژی رابوردوودا نموونه‌یه‌کی بێ وێنه‌یان پێشان دا له پشتێوانی کردنیان بۆ کۆبانی رۆژ ئاوا.
کۆبانی له رۆژئاوا نموونه‌یان له خۆڕاگری به جیهان پێشان دا و ئه‌مرۆ کۆبانی به کۆبانیگراد و ستالینگراد ناو ده‌برێت، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ووترێت کۆبانی ته‌نها نییه له کرداردا که‌س به هانای نه‌گه‌یشتووه، ئه‌گه‌ر بێگانه‌کان به دادی کۆبانی نه‌گه‌ن ئه‌وه راوه‌ستاوه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان، به‌ڵام ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ی له کورد ده‌کرێت له بێگانه ناکرێت.
بێگومان میدیا یەکێک لە هەرە بەهێزترین چەکانێکە لە ئاراستە کردنی هاووڵاتیان، بۆچوونەکان، رێبازەکان، شەڕ. دەتوانێ بۆ شەڕ و ئاژاوە هانمان بدات وە یاخود بەرەو ئاشتی. ئەمرۆ کورد لە دوو بەشی کوردستان روبەرووی رێکخراوەیەکی تیرۆریستی ئیسلامی بوە، ئاخۆ میدیای کورد تا چەند بە ئەرکەکانی خۆێ بەرامبەر بە کۆبانی لەشەڕی دژ بە داعش هەستاوە وە یاخود جێ بە چێ کردووە؟
دیارە هەر وڵاتێک لە دیدی بەرژەوەندیەکانی خۆیانەوە دەرواننە ئەو رێکخراوانەی کە ئەمرۆ لە گۆڕەپانەکەدان چ ئەوانەی بۆ مافی گەلانیان تێدەکۆشن وە یاخو رێکخراوانێکی تیرۆریست وەکو القاعدە و دەوڵەتی ئیسلامی. چ روانینێک هەیە سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی ئەمەریکا و وڵاتانی رۆژئاوا بۆ دەوڵەتی ئیسلامی – داعش.
له زۆر وت‌و وێژهکانماندا له‌گه‌ڵ به‌رپرساندا له هه‌رێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به شه‌ڕی دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی باس له فه‌رمانی سه‌رۆکێ هه‌رێم ده‌که‌ن، گوایه فه‌رمانی نه‌داوه. ئایا هێزه‌کانی پێشمه‌رگه هێشتا له به‌رگری دان، ئایا هێشتا چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی سه‌رۆکن بۆ هێڕش بردنه سه‌ر داعش؟
بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌که کورد له کۆبانی زۆر دلێرانه له شه‌ڕێکی نابهرابهریدا ده‌جه‌نگن، به‌ڵام وه‌کو ده‌رده‌که‌وێت تیرۆریسته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی گه‌یشتونه‌ته لێواری شاره‌که. ئایا ده‌کرا رێگایان پێی نه‌درابا و ئه‌وه‌نده پێشه‌وه چوونیان نه‌کردبایه و نه‌گه‌نه لێواری کۆبانی؟
له کاتێکدا رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له سه‌رانسه‌ری جیهانی عه‌ره‌ب و ئیسلامی دا به هانایانه‌وه دێن و له درنده‌ترین کردارهکانیاندا دژ به کورد به تاێبه‌ت له کۆبانی هاریکاریان ده‌که‌ن، له‌ملاوه رۆژئاو وجیهانی ئازاد، سۆسیالیسته‌کان، ئهنارکهکان، چه‌په‌کان، ئه‌وانه‌ی هاواریان ده‌کرد کرێکارانی جیهان یه‌کگرن نه‌یانتوانیوه به هه‌مان ئه‌ندازه پشتێوانی خۆیان بۆ کورد پێشان بده‌ن.
کۆبانی له ژێر ئاگر بارانه‌کانی تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدایه و به‌رخۆدان به‌رده‌وامه، ئاخۆ ره‌وته‌که به چ ئاقارێکدا ده‌روات؟
هه‌ر وه‌کو باس ده‌کرێت یه‌کێک له هه‌ره سه‌رچاوه گرنگه‌کانی داهاتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نه‌وته، وه ئه‌و نه‌وته‌ش که له عێراق و سوریا به ده‌ستیان ده‌که‌وێت ره‌وانه‌ی جیهانی ده‌ره‌وه ده‌که‌ن. ده‌وله‌تی ئیسلامی – داعش چۆن پێی ده‌کرێت وا به ئاسانی ئه‌و نه‌وته ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بکات؟
کاک عه‌بدوڵا حیجاب له سه‌ر لاپه‌ره‌ی فه‌ێس بوکهکهێدا به شێوه‌یه‌کی گاڵته‌جاریه‌وه یان ته‌نز ئامێز ده‌نووسێت" تورکیای" دۆست و دڵسۆزی" کورد لە مێژە هەوڵ دەدا کە کوردی هەژار بە جێگایەک بگەیەنێ، بەڵام پ ک ک ڕێگای نادا"
ئه‌مرۆ کۆبانی له بارێکی زۆر هه‌ستیار دایه و بوه‌ته نموونه‌یه‌ک له به‌رخۆدان و تا ئێستا له به‌رامبه‌ر تیرۆریسته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا خۆڕگری هه‌بوه. ئه‌مرۆ کۆبانی گه‌مارۆ دراوه، ئایا شیانی شکاندنی ئه‌و گه‌مارۆیه هه‌یه؟ به‌شدارانی مێزگردی ئه‌م جاره‌مان کاک حاتم مه‌نبه‌ری لێکۆڵه‌ری لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری وه کاک حه‌سه‌ن جودی چاودێری کار‌و باری رامیاری.
ئه‌گه‌ر جاران هه‌ر وا باس ده‌کرا که تورکیا یارمه‌تی و هاریکاری گروپه تیرۆریسته‌کان له نێوانیان ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌دات، ئێستاکه جێگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان جۆ باێدن راشکاوانه تورکیا له‌و کارانه‌دا تاوانبار ده‌کات.
ئه‌مرۆ وه‌کو کورد هه‌ر که‌سێک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وایه‌تی له سه‌ر شان دایه سه‌باره‌ت به رۆژئاوای کوردستان، ئاخۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چیکردووه و چی پێ ده‌کرێت بۆ به هانا گه‌یشتنی کۆبانی و رۆژئاڤا؟
هه‌ندێ شیکه‌ره‌وان باس له‌وه ده‌که‌ن ئه‌مه‌ریکا زۆر جار خۆێ ده‌خاته ناو کێشه و گرفتانێکدا که له کۆتاییدا به ئاسانی پێ ناکرێت سه‌ری لێ ده‌ر بکات.
ئایا قه‌ت ئه‌و پرسیاره‌تان بۆ هاتوه‌ته پێشه‌وه بۆ هێزێکی چه‌ند هه‌زار که‌سی وه‌کو رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به چه‌ک و سه‌رچاوه و سنورێکی سنورداره‌وه وا ئه‌مه‌ریکا و جیهانی رۆژئاوا خۆیان پێیانه‌وه خه‌ریک کردوون و له‌به‌رامبه‌ریاندا هاوپه‌ێمانی درووست ده‌که‌ن؟
له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌و رووداو و کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر کوردا هاتوه و دێت، وا دیاره کورد قه‌ت نابێت دڵنیا بێت که بتوانێت به ئاسایش بژێت. ئه‌مرۆ له کاتێکدا کورد له دوو به‌شی کوردستان تووشی رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوه و توند ره‌وان و لایه‌نه ئیسلامیه‌کان و هاوپهێمانانیان دژ به کورد یه‌کیان گرتوون، کورد هێشتا نه خاوه‌نی هه‌ڵویستێکی یه‌کگرتو و نه پهێڤێکی یه‌کگرتووی هه‌یه !
ئه‌مرۆ کۆبانی له مه‌ترسی و ته‌نگه‌ژه‌دایه، تا دوێنی هاوار ده‌کرا کۆبانی ته‌نیا نییه به‌ڵام ئێستاکه له هه‌موو لایه‌که‌وه ره‌خنه‌یه‌کی زۆر هه‌یه که ده‌یانه‌وێ کۆبانی به ته‌نیا بهێلنه‌وه.
زیاتر نیشـان بده