بە گویرەی ئەو گرتە ڤیدئۆیانەی کە لە سەر تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بەردەوام دادەنرێن، دارستان و لێڕەوارکان لە کوردستانی ئێران دەسووتین و ژمارەیەک لە باڵندە و بوونەوەرەکانی کێوی لە ناوچوونە.
سەرۆک تڕامپ لە لێدوانەکەی دووشەمە دا گوتی کە هەندێک لە ئەیالەتەکان هەنگاوی پێویستیان بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ ئاژاوە و ئاشوب هەڵنەهێناونەوە
خۆپێشاندانەکان لە گەلێک لە شارەکانی ئەمەریکادا هەر وا بەردەوامن دوای ئەوەی ووڵاتیەکی ڕەش پێستی ئەمەریکا لە لایەن پولیسێک لە شاری مینە ئەپلس لە ئەیالەتی مینەسۆتاو گیانی لە دەستدا.
کاربەدەستانی حکومەتی لە شاری مینی ئەپلێس سەر بە ئەیالەتی مینە سۆتا ڕایانگەیاند کە بۆ نەهێشتنی زیاتری ئاڵۆزی و سووتانی شوێنەکانی کار و پیشە و هەروەها جێگیرکردنەوەی دۆخی ئاسایی ژمارەی پاسەوانانی نیشتمانی لە دوو شاری ئەو ئەیالەتە هەروا زیاد دەکەن
ڕوومینا ئەشڕەفی، پاش ڕۆیشتنی لە ماڵ لە گەڵ دەسگیرانی، لە لایەن پولیسەوە تەسلیمی ماڵێ دەکریتەوە، بەڵام بابی لە خەودا بە داس سەری ڕوومینا دەبڕێت.
مولانیا دەڵێت بڵاوبوونەوەی پەتای کوڕۆنا، کەمتەرخەمی ئاژانسی پەناخوازانی یو ئێن، ڕاگرتنی ڕەوتی پەسند کردنی پەناخوازان و گوازتنەوەیان بۆ وڵاتانی سێهەم، پەناخوازانی زۆر بێ دەرەتان کردوون.
رێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو دەڵێت کرداری کۆماری ئیسلامی لە سەر پێکهاتەی زەبر و زەنگ، لێدان، هەڕەشە و کوشتن دامەزراوە و ئەم کردەوەیە پێ شێلکردنی جارنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤە.
دوکتور حەقی پێی وایە، ئەگەر نەتەوەیەک خاوەنی وڵات و سنووری خۆی بێت، ئەو دەرفەتەی بۆ دەڕخسێت کە لە بەرامبەر هەڕەشەکان بۆ سەر جیهان دا باشتر پارێزگاری لە خۆی بکات.
بە گوێرەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ- هەنگاو، ئەکبەر ڕەشیدی ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵ بەندی لە لایەن دادگایەکی کۆماری ئیسلامییەوە بە سەردا سەپێنراوە.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو ڕاپۆرت دەکات کە لە ماوەی کەمتر لە دوو حەوتووی ڕابردوودا دەیان کەس لە لایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شارەکانی پیرانشار و بانە و دەورووبەر گیراون.
پۆلێک لە بەپەنابەرانی خێرخۆاز لە شاری وان دەستیان بە هەڵمەتێکی خۆبەخشانە بۆ یارمەتی دان بە ئەو پەنابەرانە کردووە کە ئێستا لە تورکیادا زۆر بێ دەرەتانن.
بە گوێرەی ئاژانسی ئاسۆشتیەتێدپریس دوو ئەندامی پیشووی دەزگاکانی ئاسایشی سەرۆکی سوریا بەشار ئەل ئەسەد تاوانی ئەشکەنجە دان و پێ شێل کردنی مافەکانی مرۆڤیان لە سەرە.
کۆماری ئیسلامی ئێران سەرلە بەیانی شەمە، رۆژی ٢٣ی خاکەلێوە (١١ی ئاپریل) مستەفا سەلیمی، بەندکراوێکی سیاسی کورد لە بەندیخانەی شاری سەقز لە سێدارە دا.
ئەو ڕووداوە لە دەمێکدا دێت کە مانگی ڕەشەمەی ساڵی رابردووی هەتاوی لە بەیاننامەیەک دا بڕیاری ئازادکردنی ئەو بەندکراونە درا کە ماوەی حوکمیان کەمتر لە ٥ ساڵە.
حکومەتی دانمارک دەیەوێت ئەو بەربەستانە کەم بکاتەوە کە بۆ بەربەرەکانی لە گەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرووسی کۆڕۆنا وەک ئەرک خستوویەتە پێش خەڵک، ئەگەر بۆیان دەربکەویت کە ڕێژەی ئەو کەسانەی بە ڤایرووسەکە مردوون یان تووشی دەبن، بەرز نابێتەوە.
گرووپێک لە چالاکان و خۆبەخشانی شاری سەقز دەوری مانگێکە دەستیان بە هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ بنەماڵانەکانی بێ دەرەتان کردووە کە بە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا ناتوانن کار بکەن.
دووشەم سەرۆکی حکومەتی نەمسا، سێباستیەن کورز Sebastian Kurz لە کۆنفڕانسێکی هەواڵنێری لە گەڵ وەزیری تەندروستی ولات تێیدا ئاگاییان سەبارەت بە ڕێبازێکی نوێ بۆ فرۆشگاکانی ئەو وڵاتە دا بۆ ئەوەی پێشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بگرن.
ئیبراهیم جەهانگیری دەڵێت ناوەندی شاری تۆڕنتۆ و هەندێک شوێن کە زۆربەیان پەنابەران تێیدا دەژین هێشتا لە مەترسی ڤایرووسی کۆڕۆنا نەگەیشتوون
سەرۆک وەزیری فەڕانسە ئیدوارد فیلیپ چەند ڕۆژ پێش ڕایگەیاند کە دوو حەوتووی دابێت بەربەرەکانی بەرامبەر بە نەخۆشی کۆڕۆنا لە وڵات دا هەرە سەختترین قۆناخ دەبێت.
لە مەسەلەی هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە ئەو نەخۆشیە، وەک ئاگری دەڵیت، ئەو حکومەتە "هەر لە سەرەتای دەسەڵاتی خۆیەوە خۆرافاتێکی زۆری هێناوەتە نیو سیاسەتەوە."
زیاتر نیشـان بده