له ڕاپۆرتێکی کۆمیته‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسان ناوی عێراق وه‌کو دووهه‌مین کوشنده‌ترین وڵاتانی جیهان بۆ ڕۆژنامه‌نووسان له ساڵی 2010 دا هاتووه.
به‌هۆی سه‌قامگیربوونی ڕه‌وشی ئاسایش و ئارامی له هه‌رێمی کوردسـتان، له‌م سـاڵانه‌ی دوایـیدا ژماره‌یه‌کی زۆری کۆمپانیا بیانیـیه‌کان ڕوویان تێـکردووه بۆ وه‌گه‌ڕخسـتنی سه‌رمایه‌کانیان.
پرۆگرامی ناو‌کی ئێران یه‌کێکه له کێشه هه‌ره ئاڵۆزه‌کانی جیهان. له‌و ده‌مه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکی و ئه‌وروپی هه‌وڵ ده‌ده‌ن قه‌ناعه‌ت به ئێران بکه‌ن پرۆگرامی ناو‌کی ڕابگرێت و تاران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ئاماده نیـیه ده‌ست له مافی خۆی بۆ پرۆگرامی ناو‌کی هه‌ڵبگرێت.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان دوابخرێت که واده‌که‌ی 5/12/2010 بۆ دانرابوو. ئه‌مه چه‌ند جارێکه له‌وه‌تای ساڵی پاره‌وه به‌ڕێوه‌چونی ئه‌و پرۆسه‌یه داوابکهوێت .
عه‌بدولڕه‌حمان زێباری ده‌ڵێت: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندبوون به‌هۆی راپه‌ڕینه‌كانی عێراقه‌وه، ده‌توانن سکاڵای یاسایی تۆمار بكه‌ن له بنكه‌یه‌کی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
رێكخراوی ئاكیفی ئه‌ڵمانی به هه‌ماهه‌نگی تۆڕی ئافره‌تانی كوردستان و به چاودێری و ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێر و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان و ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان و فیمینیستان، كۆنفرانسێك به ناوی نا بۆ توندوتیژی له‌ناو خێزان و دژ به ژنان، له شاری هه‌ولێر سازکرا.
دوابه‌دوای ده‌سـتنیشـانکردنی نوری ئه‌لمالیکی به سه‌رۆک وه‌زیری ڕاسپـێردراو بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق، ئایا هه‌تا ئێسـتا ڕوونبووه‌ته‌وه کابینه‌ی حکومه‌ت چه‌ند وه‌زاره‌ت له‌خۆده‌گرێت؟
توێژینه‌وه نوێـیه‌کان ڕوونی ده‌که‌نه‌وه تیشکی به‌تینی خۆر و هه‌روه‌ها ڕاده‌ی زۆری تیشکی ئامێره پـزیشکیـیهکانی وه‌ک تیشـکی مه‌مۆگرام و سیتی سـکان و تاقیکردنه‌وه‌کانی ددان زیانێـکی گه‌وره به ته‌ندروسـتی ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌رچه‌ندێـکه هێشـتا زانیان بۆیان ڕوون نه‌بۆته‌وه ئایا ڕاده‌ی چه‌ندی ئه‌و تیشـکانه خه‌ته‌رناک ده‌بن.
به‌خێرهاتنه‌وه بۆ به‌رنامه‌ی ناوداره‌کانی ئه‌مه‌ریکا که چه‌ختی به‌رنامه‌که‌مان له‌م جاره‌دا له‌سه‌ر (دی دی مهیهرس) ده‌بێت که یه‌که‌مین ژنی وته‌بێژی کۆشکی سپی بووه و یه‌کێك له کاربه‌ده‌سته هه‌ره گه‌نجه‌کانی سه‌رده‌می به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سه‌رۆك کلنتن.
له 19 تا 21 ی ئه‌کتۆبه‌ر ناوه‌ندی ڕۆشنبیری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له واشنتن میوانداری شه‌ش تیمی پـسپۆرانی ده‌روونی عێراقی کرد که باسیان له هه‌وڵه‌کانیان کرد بۆ به‌هێزکردنی سیستمی خزمه‌تی ته‌ندروستی ده‌روونی له وڵاته‌که‌یاندا
ئازاد ڕه‌فیق چالاك ئه‌ندامی پێشوی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانی عێراق پێی وایه گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌یه‌کی ڕێکخراوتر ئه‌نجام ده‌درێت. به‌پێی ڕاپۆرتێکی ئه‌م ساڵی ڕێکخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وله‌تی که 178 وڵاتانی له خۆ گرتووه ناوی عێراق له ڕیزی وڵاتانی هه‌ره گه‌نده‌ڵدا هاتووه.
له ئه‌نجامی لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پـزیشـکیدا که له‌م دوایـیه‌دا له ئنته‌رنێت بڵاوبۆته‌وه و 299 که‌س به‌شـداریان تێدا کردبوو، ده‌رکه‌وتووه ڕۆیشتنی ڕۆژانه له نێوان 6 تا 9 میل له هه‌فته‌یه‌کدا ڕێ له پـووکانهوهی مێشـک ده‌گرێت و ئه‌نجامه‌که‌ی پاراستنێتی له نه‌خۆشـیه‌کانی له‌بیرچوونه‌وه و خڵه‌فاوی له کاتی به ساڵاچوودا.
ناکۆکیـیه‌کانی نێوان لیسته‌کانی ئۆپۆزسیۆن و لیستی ده‌سه‌ڵات له سه‌ر پرۆژه یاسایه‌ک سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ی هه‌ڵبژادنه‌کانی هه‌رێم یه‌ک لا نه‌بۆته‌وه. خاڵی جێی ناکۆکی ئه‌وه‌یه که ئۆپۆزسیۆن داوایان کردووه که به دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌و ده‌سته‌یه دابنرێت.
به‌پـێی لێـکۆڵینه‌وه زانسـتیـیه‌کان ده‌رکه‌وتووه زه‌یتون به ده‌رمانێـکی پـزیشکی ناوده‌برێت وه‌ک خۆراک، یاخود به به‌کارهێنانی زه‌یتی زه‌یتون بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئازار له نه‌خۆشـدا.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق حسێن شه‌هرسـتانی له‌م دوایـیه‌دا ڕایگه‌یاند وا مه‌زه‌نده ده‌کرێت نه‌وتی ئیحتیاتی وڵاته‌که به‌ره‌و نزیکه‌ی 143.1 ملیار به‌رمیل زیادبووبێت، واته به ڕێژه‌ی 25% زیاتر له جاران که ئه‌وه ده‌گرێته‌وه ئه‌و وڵاته له شه‌ڕ ده‌رچووه هه‌نووکه دووهه‌مین گه‌وره‌ترین ئیحتیاتی نه‌وتی هه‌یه له جیهاندا له دوای عه‌ره‌بسـتانی سـعودی که 264.6 ملیار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵین چه‌کداران کاربه‌ده‌ستێکی باڵای پۆلیسیان کوشتووه که به‌رپرسی یه‌که‌یه‌کی لێکوڵینه‌وه بوو له شاری موسڵ له باکوری عێراق.
ژاپـۆن هوشیاری دا به هاوڵاتیانی سه‌باره‌ت به شیانی هێرشی تیرۆریستی له ئه‌وروپا و چووه پاڵ به‌ریتانیا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه له ئاگادارکردنه‌وه‌ی گه‌شـتیاران له‌مه‌ڕ مه‌ترسیه‌کانی هێرشێـکی پـێشبینی لێـکراو.
شیکه‌ره‌وانی سیاسی پـێـیان وایه بنبه‌ستی سیاسی عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی سێـیه‌وه بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ، ڕووه‌و کۆتایی بێت به تایبه‌تی دوای پشتگیریکردنی ئیتیلافی نیشتیمانی له مالیکی بۆ ئه‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام هێشـتا هه‌ڵوێستی لیستی عێراقیه ئاشکرا نه‌بووه.
له وه‌تای ڕاپه‌ڕینه‌وه کورده‌کان خۆیان فه‌رمانڕه‌وایی خۆیان ده‌که‌ن له باکوری عێراق، به‌ڵام هێشتا شوناسی سیاسی کوردستانی عێراق دیاری نه‌کراوه له‌و هه‌رێمه‌ی که به هه‌رێمێکی خودموختار دێته به‌رچاو.
زیاتر نیشـان بده