رێکەوتنی نێوان هێزەکانی سوریا دیموکرات و رژێمی بەشار ئەسەد لێکەوتەی زۆری دەبێت، بەڵام مەسەلەی ئەوەی کەوا بیربکرێتەوە روژئاوا بەتەواوی لەدەستچووە و هەموو شتەکان دەکەونە دەست رژێمی دیمەشق، من وای نابینم
حزبە کوردستانیـیەکان بەیەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پاریزگاکان دەکەن، لەو پارێزگایانەی بە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان ناسراون. هەتا ئێستا نزیکەی 16 لایەنی سیاسی بڕیاریان داوە لەو لیستەدا بن
وەزیری دەرەوەی روسیا کاتێک باسی دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا دەکرێت دەڵیت که ئەو کارە پێشێلی سەروەری خاکی سوریا دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرکەوت ئەحمەد، بەرپرسى راگەیاندنى پۆلیسى سلێمانى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ دوێنێ چوار کەس بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە جەستەى مرۆڤ و فرۆشتنى گورچیلە دەستگیر کران.
سەرۆک ترەمپ بەردەوامە لە خۆهەڵکێشانی بە ئابوریەکی بەهێزی وڵاتەوە، ئەمەش وێڕای ئاگاهیدانەکانی ژمارەیەک لە ئابوری ناسان بەوەی کە ئابوری وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە ساڵی 2020 مل بەرەو داڕمان دەنێت
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی جیهانی درووست بوو ، بەڵام لەدوای یازدەی سەپتەمبەرەوە پەیوەندیە نێودەوڵەیەکان لەنگەری تێکچووە و لەنگەری ئەو کەشتیە لاسەنگ بووە ئەوەی پێدەگوترێت پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکان.
بانگەواز بۆ جیهاد لە پاکستان دژ بە دەسەڵاتی هیندستان لە هەرێمی کشمیری بەشی هیندستان رووی لە زیادبوون کردووە ، ئەمەش فشارەکانی لەسەر حکومەتی ئیسلام ئاباد بەرەو هەڵکشان بردووە
وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی وڵات میوانداری هاوتایانی روسی و ئێرانی بۆ کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی لە ئەنکەرە دەکات و بڕیارە لە 16 ی مانگی نۆ ئەنجامبدرێت
ئەو کوڕە لاوە سورییەی کە ساڵی پار بە کوشتنی هاوڵاتیەکی ئەڵمانی بە چەقۆ تۆمەتبارکرا، ئەمڕۆ دادگای ئەڵمانیا حوکمی دەدات بەو تاوانەی کە ساڵی رابردوو کاری توندوتیژی نەژادی وەک ناڕەزایی راستڕەوەکانی ئەڵمانی لێکەوتەوە لە شاری "کیمنتس" لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.
دوو بەرپرسی تورکی ئەمڕۆ بە ئاژانسی هەواڵەکانی رۆیتەرزیان گوتووە ؛ کە هێزەکانی حکومەتی سوریا دەسترێژی گولەیان لە بنکەیەکی چاودێریکردنی تورکی لە باکوری رۆژئاوای سوریا کردوە و دەشڵین تەقەکردنەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتەوە.
ئێران ئەمڕۆ سیستمێکی موشەکی بەرگری مەودا دووری دروستکراوی خۆماڵی ئاشکراد ، هاوکاتی ئەوەی گرژیەکانی نێوان ویلایەتە یەگرتوەکانی ئەمەریکا و تاران لە زیادبووندایە.
وەزارەتی ناوخۆی میسر ئەمڕۆ راگەیاند هێزەکانی ئاسایشی وڵات یازدە ملیتانی ئیسلامی سەر بە گروپێکی نێوخۆی دەوڵەتی ئیسلامیان لە ناوچەی باکوری نائارامی سینا کوشتووە.
مۆسکۆ و پەکین ئەمڕۆ سێشەممە سەرزەنشتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکایان کرد بۆ تاقیکردنەوەی موشەکێکی مەودا مام ناوەند. ئەمەش یەکەمین تاقیکردنەوەیە ئەمەریکایە لە دەمی کۆتایی هاتنی جەنگی ساردەوە ئەنجامی بدات
ئۆپۆزسیۆنی نێوخۆی تورکیا رەخنەی توند لە سیاسەتەکانی رەجەب تەیب ئەردوگان دەگرن سەبارەت بە سوریا و سیاسەتی دەرەوەی بە گشتی، ئەوانەی کە ئەنجامەکانی بە پێچەوانەی ئەوە بوون کە ئەردوگان باسیان لێوە دەکات
ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس دەڵێت ؛ وەزارەتی نێو خۆی روسیا ئەمڕۆ دووشەممە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە دوای ئەو ناڕەزاییەی کە گرتەیەکی ڤیدیۆیی نایەوە و تێدا پۆلیس بە تووندی دەکێشێت بە سکی خانمێک لە میانەی خۆپیشاندانێکدا لە مۆسکۆ ئەمەش لەسەروبەندی سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆنی وڵات.
دکتۆر کامەران بەرواری دەڵێت عەبدوڵڵا ئۆجەلان هزری فەلسەفە و بیروباوەڕە و هەرخۆشی پرۆژەیە بۆ سیستمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیانە . دەشڵێت ناوبراو تەنها هەر بڕیاردەری PKK نییە.
واشنتن و سیئۆل رۆژی دووشەممە دەستیان بە مانۆڕی ساڵانەی هاوبەشی نێوانیان کرد وەک بەرانگەربوونەوەیەکیان لە دژی ئاگاهیەکانی پیۆنگ یۆنگ کە دەڵێت ئەو جۆرە مانۆڕە سەربازیانە هەڕەشە لە چارەنووسی دانوسانەکان دەکات ئەوانەی سەبارەتن بە دۆسییەی ئەتۆمی نێوان وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا و کۆریای باکور.
دکتۆر جەبار قادر دەڵێت لە کوردستاندا هیچ دەزگایەک بە شێوەیەکی قانونی و دامەزراوەیی کار نەکات بە هێندی گەندەڵێ دەشڵێت ئەوانەشی خەریکی گەندەڵین دەزانن هەموو هەنگاوەکان چین بۆ ئەوەی بتوانن گەندەڵی بکەن
لایەنە سیاسیەکان لە سوریا دەبوو وەک نوێنەرانی کورد بەشداریان لە جڤین و دانوستانەکاندا سەبارەت بە روەش و ئایندەی سوریا بکردایە لەمەڕ چارەنوسیان.
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆف ئەمڕۆ هەینی دەسەڵاتدارانی لوبنانی سەرزەنشت کرد بە هۆی روخاندنی ئەو ژورانەی پەنابەرانی سوریای لە نێو کەمپی پەنابەران لە لوبنان بە کۆنکرێت بنیاتیان ناوە و ئەم هەنگاوەشی بە فشارێکی نا رەوایانە لە قەڵمدا
زیاتر نیشـان بده