حوکمەتی ئێران ئەمڕۆ هەینی بەفەرمی داوایکرد کە بەریتانیا ئەو کەشتی نەوت هەڵگرەی کە دەستی بەسەرداگرتوە دەست بەجێ ئازادبکات، ئەوەی لە گەروی جەبەل تارقدا دەستی بەسەردا گرتبوو .
دوای نزیکەی 20 ساڵ لە دەستوەردانی لەشکری وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان ، وا ئێستا ئەمەریکا پێشبڕکێ دەکات بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێک لەگەڵ بزوتنەوەی تالیبان .
ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس رایگەیاند و گوتی بۆ نۆهەمین هەفتەی یەک لە دوای یەکە خوێندکاران و مامۆستایانی جەزائیری خۆپیشاندانی نارەزایی دژ بە دەسەڵاتی وڵات دەکەن ، بەشداربووان داوای ئازادکردنی بەندکراوانی سیاسی دەکەن لە نێویاندا ئەوانەشی بەمدوایانە دەستگیرکراوون
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی قوبرس رایگەیاند وڵاتەکەی شکایەتی یاسایی دژ بە سێ کۆمپانیا پێشکەش کردوە و تۆمەتباریان دەکات بە هاوکاریکردنی تورکیا لە گەڕانی بەدوای نەوتی خاو و گازی خۆڕسک لە نێو ئاوی قوبروسدا.
بە گوێرەی لێدوانەکەی موحەمەد تاهیر سیالە کە گوتی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی لیبیا ئەو خۆی بە دواداچونی بۆ ئەم بابەتە کردوە. هەروەها سیالە گوتیشی ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان بەهۆی یەکێک لە گروپی میلیشیاکانەوە دواخرا.
دپلۆماتکاران و شیکاران دەڵێن هەوڵەکانی وڵاتانی ئەوروپا بۆ دارشتنی پلانێکبۆ کارداران بۆ خۆلادانیان لە گەمارۆ دووبارە سەپێندراوەکانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکای سەر ئێران ، پێناچێت سەرکەوتوو بێت.
بەرۆژێک دوای ئەو تەقینەوە بەهێزەی کابولی پایتەختی ئەفغانستانی هەژاند، خوێندکاران لە کابوڵ رۆژی سێ شەممە بەوردی بەنێو داروپەردووی خوێندنگەکاندا دەگەڕان بۆ کتیب و جانتا و کۆڵەپشتەکانیان و هەروەها کەلوپەلی دیکەیان
دکتۆر خالید تەوەکولی لە میانەی گفتوگۆیەکی لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە گرنگی ئەرکی دپلۆماسی دەکات بۆ خاوکردنەوەی گرژیەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران.
من پێم وایە بەڕێوەبەرایەتی دۆناڵد ترەمپ بەدوای ئەوەدا نییە کە شەڕ سازبکات، بەڵام کاتێک هێز رەوانەی ناوچەی کەنداو دەکات بۆ خستنی گوشاری زیاترە بۆ سەر ئێران و بەمەبەستی ترساندنێتی
بە فرمانی بەڕێوەبەری خوێندنگەکەی ، کچێکی خوێندکار لە بەنگلادیش سوتێنرا و گیانی لەدەست دا بەهۆی ئەوەی ئەم کچە خوێندکارە شکایەتی لە بەڕیوەبەری خوێندنگەکەی کردبوو کە گێچەڵی سێکسی پێکردبوو.
رابەرانی نارەزاییەکان لە سودان ئەمرۆ چەند پلانێکیان رایانگەیاند سەبارەت بە ئاشکراکردنی دەستەیەکی سیڤیلی بۆ ئەوەی دەسەڵاتی وڵات لە ئەنجومەنی سەربازی دەسەڵاتدارێ هەنوکە وەرگرێتەوە.
حوکمەتی روسیا ئەمرۆ هەینی جارێکی تر راپۆرتەکەی مولەری رەتکردەوە و دەڵیت مولەر شکستی هێنا لەوەی کە بەڵگەی روون و رەوان بخاتە بەردەست سەبارەت بە هەر دەستوەردانێکی روسیا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2016 لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا
ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی ؛ ئەنکەرە نیگەرانیەکانی هاوپەیمانی ناتۆ بە هێند وەردەگرێت سەبارەت سەودای کڕینی ئەو جۆرە موشەکە لەلایەن وڵاتەکەیەوە لە روسیا ئەو کارەی ئاڵۆزیەکانی نێوان واشنتن و ئەنکەرەی بەرەو هەڵکشان بردوە.
ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس دەڵێت هەتا دێت کاردانەوەی جیهانی بەردەوامە بۆ دەربڕینی نیگەرانی و پەژارەیان سەبارەت بە رووداوی سوتانی کڵیسەی نۆتردام ی دێرینی مێژوویی لە پاریس.
ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس دەڵێت ؛ وەزیری دەرەوەی ئێران موحەمەد جەواد زەریف ئەمرۆ گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا و لەگەڵ وەلید ئەلموعەلیم ی هاوتای سوریایی کۆبوەوە و وتوێژیان لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندیە دوو قۆڵیەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد
حوکمەتی کازاخستان ئەمڕۆ گوتی لە 25 و 26 ئەم مانگەدا میوانداری خولێکی نوێی وتوێژ لەسەر سوریا دەکات ، ئەوەی ئێران و روسیا و هەروەها تورکیا پشتیوانی لێدەکەن.
وەزیری دەرەوەی قەتەری "موحەمەد بن عەبدورەحمان الثانی" داوای پیادەکردنێکی توندی گەمارۆی نەتەوەیەکگرتوەکانی بۆ چەک کردووە لە سەر هەردوو لایەنی بە شەڕهاتوو لە لیبیا.
زانایان ئ لە ئیسرائیل ئەمڕۆ کۆپی وێنەیەکی سێ رەهەندی دڵیان خستوەتە روو کە تەواوی شانە و دەمارەکان پیشان دەدات.
ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس دەڵیت ؛ بە پێی زانیارییەکی نهێنی ئەوەی ئەمڕۆ لەلایەن میدیای فەرنساوە ئاشکارکراوە و بە پێچەوانەی دەنگۆکانی پێشوی حوکمەتی فەرەنساوەیە و ئاماژە بەوەدەکات چەکی دروستکراوی فەرەنسایی لە جەنگی یەمەندا لەلایەن ئیمارات و شانشینی سعودییەوە بەکار دەهێنرێن.
ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پریس دەڵێت یاسادانەرێکی ناوداری دیموکراتەکان ئەمڕۆ لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان گوتی؛ وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا نایەوێت بە پەلەو بە هەڕەمەکی لە ئەفغانستان بکشێتەوە.
زیاتر نیشـان بده