ژمارەی ئەو بیانیانەی لە ئەڵمانیا دەژین ، ساڵی رابردوو بە رێژەی لەسەدا 2.7 زیادیکرد، ئەم رێژەیەش کەمترە لە ساڵانی پێشووتری.
ئەمڕۆ دوای تەواو بوونی نوێژی هەینی بە هەزاران لە ئێرانیەکان رژانە نێو جادە و بانەکانی وڵات و دەستیانکرد بە سوتاندنی ئاڵای هەر یەک لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا. ک
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغڵو رەخنەی لە راگەیاندنەکەی فەرەنسا گرت بەهۆی ئەوەی فەرەنسا 24 ی ئەم مانگەی بە رۆژی یادەوەری کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان دیاری کردوە و جاوش ئۆغڵو دەڵیت پێوستە لەسەر فەرەنسا تەماشای مێژووی رەشی خۆی بکات.
بە گوێرەی بڕیارێکی نوێ بەریتانی سزای زیندانی هەتا دەساڵی ئەو کەسانە دەدرێت کە دەچن بۆ هەندێ ناوچەی جەنگ ،مەبەستیش لەم بڕیارە بۆ رێگریکردنە لە کاری تیرۆر و هەروها پاراستنی سنوری وڵاتە.
نیاز عەبدوڵا دەڵیت هۆکاری هاوردەکردنی مادە هۆشبەرەکان بە رێژەیەکی زۆر بە هۆی دروستبوونی بۆشایی زۆری ئەمنیەوە یە و ئەمەش وادەکات کە بتوانرێت لە رێگەی ناوچە سنوریەکانەوە قاچاغچێتی بە مادە هۆشبەرەکانەوە بکرێت.
وەزارەتی ناوخۆی شانشینی سعودی رایگەیاند ئەمڕۆ دوو شەممە سزای مەرگ بەسەر چوار کەسدا جێبەجێکران بە تاوانی قاچاخچێتی بە مادە هۆشبەرەکان و یەکێک لە کەسەکان خانمێکە .
حوکمەتی ئوستورالیا پلانی هەیە کە ببێتە یەکەمین وڵاتی جیهان بۆ سەپاندنی سزای زیندانی و غەرامە بە بڕی چەندان ملیۆن دۆلار بەسەر ئەو ماڵپەڕە مەزنانەی سۆشیال میدیا ئەوانەی بە خێرایی بابەتەکانی هاندەری رقوکینە لە سەر ماڵپەڕەکانیان لانادەن
وەزیری دەرەوەی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا مایک پۆمپەیۆ هیوای خواست کە کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور و سەرۆک دۆناڵد ترەمپ لە چەند مانگی داهاتوودا جارێکی تر کۆببنەوە و پێشڕەوی بەرچاو تۆماربکەن بۆ کۆتایی هێنان بە مەسەلەی پرۆگرامی ئەتۆمی پیۆنگ یۆنگ.
پارتی داد و گەشپیدانی دەسەڵاتداری رەجەب تەیب ئۆردۆگانی سەرۆکی تورکیا دووچاری پاشەکشێیەکی گەورە بووەوە دوای ئەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی شارەوانیەکان ئەوەیان دەرخستوە کە ئاکپارتی شکستی هێناوە لە هەریەک لە شارەکانی ئەنکەرە و ئەستەمبول ، ئەمەش دوای پتر لە 15 ساڵی لە حوکمڕانی ئاکپارتی لە تورکیا.
حوکمەتی روسیا ئەمڕۆ گوتی هیواخوازە کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئۆکرانیا کەسێک نەهێنێتە سەر دەسەڵات شەڕخواز بێت ، هاوکات مۆسکۆ هیچ ئاماژەیەک نادات لەسەر پێشکەوتنی " ڤۆڵۆدیمیر زێڵنیسکی" لە خولی یەکەمدا.
نێردەی تایبەتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا زاڵمای خەلیل زاد ئەمڕۆ دووشەممە گوتی؛ ئەو لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بووە بۆ کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەفغانی بەر لە خولی داهاتووی وتویژەکانی لەگەڵ گروپی تالیبان کە بەمەبەستی کۆتایهێنانە بە پتر لە 17 ساڵ لە جەنگی نێو خۆی ئەو وڵاتە.
سەرۆک وەزیرانی ئسرائیل بنیامین نەتەنیاهوو بە خێرایی کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ دوو شەممە هێنا ، بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە وڵات و رێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر بەرامبەر ئەو موشەکەی لە کەرتی غەزەوە گیرایە ئسرائیل
بانکی ناوەندی تورکیا ئەمڕۆ دوو شەممە پەیمانیدا هەموو توانایەکی خۆی بخاتە گەڕ بۆ راگرتنی بەهای دراوەکەی ، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو نرخی لیرەی تورکی کەمیك دابەزینی بە خۆیەوە بینی.
ڕوسیا لە رێی میدیای دەوڵەتەوە کاردانەوەی خۆی بەو وتەیە پیشان دەدات و دەڵێت " ئەی پێم نەگوتیت" ئەمەش دوابەدوای بڵاوکردنەوەی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی ئەمڕۆ دوو شەممە ی ڕاوێژکاری تایبەت ڕۆبیرت مۆلەر سەبارەت بە دەست تێوەردانی مۆسکۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا .
سەرۆک وەزیرانی نیوزلاندا جەسیندا ئاردرین ڕۆژی 2 شەممە لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر ئاستێکی باڵای ڕاگەیاند سەبارەت بە هێرشەکەی کرایە سەر دوو مزگەوتەکەی شاری کرایست چێرچ کە کوژرانی 50 کەسی لێکەوتەوە.
ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس دەڵێت " یەنس ستۆڵنبێرگ" سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ ئەمڕۆ وابەستەیی هاوپەیمانەکەی دووپاتکردوە بۆ گورجستانی کۆماری پێشوی یەکێتی سوڤیەت کە دەرئەنجام مافی ئەندامێتی لەنیو هاوپەیمانی ناتۆدا ی پیدەدرێت ، وەک دەڵیێت ئەمەش وێڕای بەرهەڵستیەکی توندی مۆسکۆ لەو بارەیەوە.
ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس دەڵێت ؛ رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان ئەمڕۆ رایگەیاند کە نزیکەی 110 هەزار حاڵەت بە گومانی توشبوونیان بە نەخۆشی کۆلێرا تۆمارکراوە لە سەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵەوە، لەوانە 190 یان بە هۆی نەخۆشیەکەوە گیانیان لەدەستداوە لە وڵاتی یەمەنی گرفتاوی بە جەنگ.
دەرئەنجام پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە نیوەی پشکەکان لە هەرێم بۆ خۆی دەبات و ئەوی تریش دەدات بە گۆڕان و یەکێتی . یەکێتیش نایەوێت بکەوێتە نێوان گۆڕان و پارتیەوە بەڵکو دەیەوێت لە ئاستی پارتیدا بێت و گۆڕانیش پاشکۆی هەردووکیان بێت.
دەڵێت تورکیا پێی وایە جۆرێک لە سەنگەربەندی تازە لە ناوچەکەدا دێتە کایەوە کە لە قازانجی ئەودا نییە و هەروەها تورکیا دەشزانێت ئەوانەی هەتا ئێستا لە چوارچێوەی ناتۆدا هاوپەیمانی ئەو بوون ئێستا بە شێوەیەکی تر هەڵسوکەوت دەکەن.
ئێران هەمیشە هەوڵیداوە لە بواری ئایدۆلۆژی خۆیدا کار بکات لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ، هەر وەک چۆن سوپای پاسدارانی لە ئێران و هێزی حەشدی شەعبی لە عیراق پیک هیناوە. لەسەر هەمان بنەماش هەوڵدەدات هێزێکی ملیشیایی سەر بە خۆی لە سوریاشدا دروستبکات.
زیاتر نیشـان بده