دۆخی تەندروستی ئەو گەنجەی کە لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و مایکی ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان خۆی سوتاندووە سات بە سات خراپتردەبێت چونکە ڕێژەی سوتانەکە لەسەدا 91 ە وەک کاربەدەستانی کەرتی تەندروستی باسی لێوە دەکەن و دادوەرێکیش ئاماژە بەوە دەکات کە سەرجەم ئەو پەیامنێر و وێنەگرانە دەدرێنە دادگا.
شاندێکی ئەمەریکی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە لایەن سەرۆک و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیـیان لێکرا. بەپێی ڕاگەیەنراوێک باسی کەیسی حوکمدراوانی پارێزگای دهۆکیش کراوە
خوێندکاران و قوتابیان دەگەڕێنەوە بۆ نێو هۆڵەکانی خوێندن و درێژە بە خوێندنی ئەمساڵی خۆیان دەدەن، سەرپەرشتیارێکی پەروەردەیی دەڵێت" خوێندنی ئەلیکترۆنی سەرکەوتونەبوو".
ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی دادوەری ڕاگەیەندراو و ڕوونكردنەوەیان لەوبارەیەوە بڵاوكردووەتەوە، هەروەها ژمارەیەكی زۆر لە كاربەدەستان و سیاسەتمەداران و ئەندامانی حزبەكانی هەرێمی كوردستانیش لەسەر ئەو دۆسێیە ناڕەزایەتی و بۆچوونی جیاجیا و دژ بە یەكیان خستووەتەڕوو
لە نامەیەکدا کە ئاراستەی دادگای هەولێر کراوە 29 پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان داوا لە دادگاکە دەکەن بڕیاری شەش ساڵ زیندانیکردن بۆ پێنج لە چالاکوان و ڕۆژنامەنووسی پارێزگای دهوک هەڵبوەشێنێتەوە.
دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دادگای تاوانەکانی دووی هەولێری پەسەند کردووە کە بەشەش ساڵ زیندانی کردن بۆ پێنج لە چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانی پارێزگای دهۆک دەرکراوە. پارێزەری ئەو ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانە ئەم هەواڵە پشتڕاست دەکاتەوە.
ڕۆژی سێشەممە ژمارەکی زۆر لە چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان و پەرلەمانتاران هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان سزای زیندانی شەش ساڵ بەسەر ئەو پێنج چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانەی بادینانی پەسەندکردووە کە پێشتر لەلایەن دادگایەکی هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانیان بۆ دەرچوو،
ڕۆژی سێشەممە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بهئامادهبوونی کوێستان محەمەد وهزیرى کاروكاروبارى كۆمهڵایهتی حكومهتی ههرێمی كوردستان کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو سەبارەت بە خستنهڕوو و گفتوگۆكردن لەسەر كێشهكانى منداڵان و هاوڵاتیانی خاوهن پێداویستی تایبهت و خانهوادهكانیان.
ڕێڤینگ هرۆری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لەم لێدوانە تایبەتەیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا دەکات بۆ سەر ناوچە سنورییەکان لە هەرێمی کوردستاندا.
خەڵکێکی زۆر لە هەرێمی کوردستاندا ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە و پزیشکان و کاربەدەستانی کەرتی تەندروستیش داوا لە هاووڵاتیان دەکەن کە ئەو ڤاکسینە بەدەست بێنن و خۆیان بپارێزن و رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن چونکە ئێستا ڤایرۆسەکە لە لووتکەدایە.
بەپێی کاربەدەستانی کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان خەڵکێکی زۆر خۆیان ناونوس کردووە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆڤید-19 و چاوەڕوانی گەیشتنی وەجبەی تری ڤاکسین دەکەن لەبەرامبەریشدا بەشێک لە خەڵکی هێشتا لە دلەڕاوکێدان
ژمارەیەك لە هونەرمەندان و ڕوشنبیران بۆ هاندانی خەڵك سەردانی بنكەیەكی تەندروستی هەولێریان كرد بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا و داوا لە خەڵك دەكەن ڕوو لە وەرگرتنی ڤاكسین بكەن.
ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر 9:45 خولەک بە کاتی هەولێر بەپێی سەرچاوەکان بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان (درۆن) هێرش بۆ سەر بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرا
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە لە هەولێر گرووپێکی سەر بە داعش ئامادەکارییان دەکرد بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تێرۆریستی لەناو شاری ھەولێر.
ڕۆژی پێنجشەممە لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و نوێنەری حزب و هێز و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، یەکێک لە تەوەری کۆبوونەوەکەش هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق بووە.
ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بەڵام لەو کۆبونەوەیەدا بەهۆی قسە و هەڵویستەکانی دوو ئەندام پەرلەمان لە فڕاکسیۆنە جیاجیاکان کاردانەوە و نیگەرانیەکی زۆر دروست دەکات.
دوای چاوەڕوانیەکی زۆری لایەنە سیاسیەکان و خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان وەک خۆیان باسیان لێوە دەکرد لەمەڕ پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە
ڕۆژی سێشەممە دانیشتنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو کە تایبەت بوو بە خستنە ڕووی کێشە و گرفتەکانی پارێزگای هەڵەبجە بە مەبەستی چارەسەرکردنیان بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان
زیاتر نیشـان بده