لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق، کێشمەکێشێکی گەورە لەنێوان هێزە شیعیەکان دروستبووە. ڕەوتی سەدر جەخت لەسەر پێکهێنانی حکومەت دەکاتەوە، بەو پێیەی براوەی هەڵبژاردنە و سەرووی 70 کورسی بەدەستهێناوە،
بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، ڕێژەی دەنگدەری زۆربەی حزب و لایەنە کوردیـیەکان دابەزیووە، چاودێرانیش، هۆکارەکەی بۆ توڕەیی خەڵک لە حزب و لایەنەکان و هەڵکشانی ڕێژەی بایکۆت دەگێڕنەوە.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لایەنە کوردیـیەکان لە پارێزگاکانی کەرکوک، دیالە و سەڵاحەدین، 8 کورسیان بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراقدا، 7 کورسیان لەو 3 پارێزگایە بەدەستهێنابوو.
ڕێژەی بەشداریکردنی هێزە سەربازی و ئەمنیەکانی کەرکوک لە دەنگدانی تایبەتدا، بەراورد بەهەڵبژاردنەکانی ڕابردوو زۆر دابەزیووە، بەرپرسانی لایەنە سیاسیەکانیش، نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن لە کەمی بەشداریکردنی ڕێژەی دەنگدەرانی تایبەت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا.
لە کاتژمێر 7 ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە، دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەرانی تایبەتدا کرایەوە، کە لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا، جگە لە هێزە ئەمنیە جۆراوجۆرەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان،
هاوکات لەگەڵ تەواو بوونی وادەی کارکردنی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق ، دەزگای مەدارک، کە ساڵانە چاودێری کارەکانی پەرلەمان دەکات، ڕاپۆرتێکی لەسەر ئەدای پەرلەمانتاران بڵاوکردەوە و بەپێی ڕاپۆرتەکە، لەکۆی 329 پەرلەمانتاری عێراق، 57 پەرلەمانتاریان، لەهیچ دانیشتنێکی پەرلەماندا بەشداریان نەبووە،
ڕاوێژکارێکی پێشووی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، نائومێدبوونی خەڵک لە هەڵبژاردن، پەیوەندی بە خراپی ئەدای پەرلەمانەوە هەیە، کە نەیتوانیووە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خەڵک بکات.
بڕیارە لە ڕۆژی 10 ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بۆ پارێزگای کەرکوک 13 کورسی دانراوە، پێکهاتەکانی کورد، عەرەب و تورکمان لەسەر 12 کورسی ڕکابەری دەکەن و کاندیدی کۆتاکانیش ململانێ یانە لەسەر کورسیە کۆتاکەی پارێزگاکە.
لەهەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراقدا، 5 کورسی کۆتا بۆ مەسیحیەکان دانراوە، کورسیەک لە بەغدا، هەروەها پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، کەرکوک و موسڵیش سەر و کورسیان بۆ دانراوە، بەم پێیە عێراق بۆ کورسی کۆتای مەسیحیەکان یەک بازنەیە و ئەوانەشی مەسیحی نین، دەتوانن دەنگ بە کاندیدە مەسیحیەکان بدەن.
سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، کێشەکانی نێو یەکێتی سەرەتا کاریگەری گەورەیان هەبووە لەسەر حیزبەکەی، بەڵام لە ئێستادا کێشەکانیان کۆنترۆڵ کردووە و ئەنجامی هەڵبژاردن نزیک دەبێت لە خواستەکانیانەوە.
لایەنە شیعەکان، هەوڵەکانیان بۆ هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق دەستپێکردووە، لەکاتێکدا لایەنە کوردیەکان دژی ئەو هەوڵانەن و پێیانوایە ئامانج لە دەستبردن بۆ دەستور، کەمکردنەوەی مافە دەستوریەکانی هەرێم و زیان گەیاندنە بە سستمی فیدراڵی لە چوارچێوەی عێراق دا.
لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان، ڕەتیکردەوە حیزبەکەی دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بێت.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حیزبەکەی چاوی لە ئەنجامدانی ساختەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نییە و بڕواشیان بە ساختەکاری نییە، جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە ئەو ئامێرانەی بۆ هەڵبژاردن بەکاردەهێنرێن، بە حیزبی کوردی خەرق ناکرێن
ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیەنێت، لەو بازنانەی هەڵبژاردن کە کاندیدیان هەیە و ژمارەیان 5 بازنەیە، بە چڕی چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن دەکەن
جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کە بە هێزێکی نزیک لە پەکەکە هەژمارد دەکرێت ڕایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی لە ڕۆژی 17 ی ئەم مانگە، لەگەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی،
بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، پێچەوانەی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو، کورد لە پارێزگای سەڵاحەدین کورسی پەرلەمانی بەدەست نەهێناوە، بەڵام لەهەڵبژاردنی ئەمجارەدا، چانسی بەدەستهێنانی کورسییەکیان لەو پارێزگایەدا هەیە، گەر ڕێژەی بەشداریکردنی کوردەکان لە ڕۆژی دەنگدان بەرز بێت.
وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک- گەرمیان ی پارتی ڕایدەگەیەنێت، لەکاتی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە کەرکوک، هێرش ناکەنە سەر هیچ لایەنێکی کوردی و بۆ ئەو مەبەستە ڕێنماییان بۆ هاتووە، چونکە لەسایەی یاسای نوێی هەڵبژاردندا، دۆخی کورد لەناوچە کێشەلەسەرەکان باش نییە.
کاندیدیێکی تورکمانی شیعە لە پارێزگای کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، تورکمانەکانی کەرکوک بە سەر بەرەی شیعە و سونەدا دابەشبوون، ئەنجامی هەڵبژاردن دەریدەخات، کام بەرەیان بەهێزن، ڕەخنەش لە لەبەرەی تورکمانی دەگرێت بەوەی نەیتوانیووە نوێنەرایەتی تورکمان بەگشتی بکات.
کاندیدێکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان لە کەرکوک، کە هاوپەیمانێتیەکە لەلایەن یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕانەوە پێکهێنراوە ڕایدەگەیەنێت، گەر هێزە کوردیەکان بە یەک لیستی و یەک دەنگی بەشداری هەڵبژاردنیان کردبا لەکەرکوک، شەڕی بەدەستهێنانی 8 کورسیان دەکرد،
کاندیدێکی عەرەبی سونە لە قەزای حەویجەی ڕۆژئاوای کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، گەر دەنگی پێویست بۆ پەرلەمانی عێراق بەدەست بهێنێت، هەوڵی لابردنی ستەم لەسەر حەویجەییەکان دەدات کە بە چاوی داعشیەوە لێیاندەڕوانرێت
زیاتر نیشـان بده