پشتگیری مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانی عێراق بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، تاڕادەیەکی زۆر ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیەی لەمانگی 6 ی ساڵی داهاتوو یەکلایی کردەوە، گەرچی بەشێک لە لایەنە عێراقیەکان دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختن و ئامادەگیان بۆ پرۆسەکە نیە
هێزێکی سەربە حەشدی شەعبی، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەسنوری قەزای خانەقینی پارێزگای دیالە، چوونەتە سەر چەند خاڵێکی سەربازی پێشمەرگە و هەوڵیانداوە بەزۆر خاڵە سەربازیەکانیان پێ چۆڵ بکەن، دواتر پێشمەرگەش هێزی زیاتری ڕەوانەی سنورەکە کردووە و کێشەکە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.
ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەبەوەدەکات مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو چاوی لەسەر هەرێمی کوردستانیشە، بۆیە یەک لیستی یان هاوپەیمانێتی ناوبراو لەگەڵ هەندێ هێزی تازەی هەرێم، یەکێکە لە ئەگەرەکان.
وتەبێژی میحوەری باکوری عێراقی حەشدی شەعبی، ئاماژەبەوەدەکات هێزی پێویست لەو ناوچانە بوونی هەیە، کە داعش جم و جۆڵی تێیاندا هەیە و هێرشیان تێدا ئەنجام دەدات، بەڵام گرفت نەبوونی هەماهەنگیە لەنێوان هێزەکان
فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەفتای پێشمەرگە، ئاشکرایدەکات تا ئێستا چەندین جار لە گەڵ فەرماندەکانی عێراق دا بۆ ئەنجامدانی هەماهەنگی لە ناوچە کێشەلەسەرەکان کۆبوونەتەوە، چونکە لەو ناوچانە بۆشایی ئەمنی هەیە
حکومەتی عێراق لە هەنگاوەکانی بۆ لاوازکردنی گروپە چەکدارە میلیشیاکان بەردەوامە. لە نوێترین بڕیاریدا، جگە لە ئاڵای عێراق، هەڵکردنی هەموو جۆرە ئاڵایەکی لەسەر دامودەزگا حکومیەکان قەدەغەکرد، بەم پـێـیە هەڵکردنی ئاڵای هێزەکانی حەشدی شەعبی لەمەودوا ڕێگەپێدراو نابێت.
بەرپرسی مەڵبەندی حەمرین ی یەکێتی، ئاشکرایدەکات تا ئێستا دۆخی قەزای خورماتووی پارێزگای سەڵاحەدین ئاسایی نەکراوەتەوە و هێشتا کاریگەری ناکۆکی نێوان کورد و تورکمانی بەسەرەوە ماوە، جەختیش دەکاتەوە داعش جم و جۆڵێکی زۆری لەسنورەکە هەیە.
بەرپرسی لقی کەرکوکی ڕێکخراوی ئەمەلی عێراقی، ئاماژەبەوەدەکات بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مانەوەی ئەندامانی خێزان لە ماڵەکانیان، توندوتیژی بەرامبەر بە کچان و ژنان ڕووی لە هەڵکشان کردووە
هێرشە چڕ و بەردەوامەکانی چەکدارانی داعش بۆ سەر ناوچەی شێرک ی ڕۆژاوای قەزای خانەقین ی پارێزگای دیالە بەردەوامن، دۆخی ئەمنی ئەو ناوچەیە بەتەواوەتی تێکچووە، کەم شەو هەیە، داعش لەو ناوچەیە هێرش ئەنجام نەدات، بەرپرسانی ئەمنیش لێکدانەوەی جیاوازیان بۆ بەئامانج کردنی ئەو ناوچەیە لەلایەن داعشەوە هەیە.
تێرۆریستانی داعش لە چەند ناوچەیەکی جیاوازدا هێرشدەکەنە سەر هاوڵاتیان و هێزە سەربازییە عێراقییەکان و زیانی گیانیش هەیە.
لە گفتووگۆیەکەیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا،جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت"ناکرێت گرژیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوام بن، چاوەڕوان دەکرێت هەردوولا گفتووگۆ بکەن، چارەسەر بۆ کێشەکانی نێوانیان بدۆزنەوە."
سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق جم و جۆڵێکی فراوانیان لە سەر ئاستی نێوخۆ و دەرەوە دەستپێکردووە، هۆکاری ئەو جوڵانەش بۆ نزیکبوونەوە لە وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت و هەوڵەکانیان بۆ زامنکردنی داهاتووی سیاسی خۆیان دەگێڕدرێتەوە.
هەرچەندە هەرێمی کوردستان و بەغدا بۆ ماوەی سێ مانگ ڕێککەوتوون، بەڵام بەشێک لەبەرپرسان پێیانوایە گەر هەردوولا بەرامبەر بەیەکتری نەرمی نەنوێنن، دوای تپەڕبوونی ئەو ئەو سێ مانگە، جارێکی تر گرفتە داراییەکانی نێوانیان سەرهەڵدەداتەوە
پـرۆژە یاسای ڕێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان، کە لەلایەن چەند ڕاوێژکارێکی پەرلەمان و لیژنەی ڕۆشنبیریەوە ئامادەکراوە، ناڕەزایەتی لەنێو ڕۆژنامەنوسان و ڕۆشنبیران و توڕە کۆمەڵایەتیەکان دروستکرد
بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک، ئاشکرایدەکات داعش لە عێراق خۆی ڕێکخستووەتەوە، بەرپرس و پێکهاتەی ڕێکخراوەکەی لە ناوچەکان بەتەواوەتی گۆڕیووە و خەڵکی تازەی داناوە.
گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ کەرکوک جارێکی تر بۆتەوە بابەتی مشتومڕ لە نێوان حکومەتی عێراقی و هەرێمی کوردستان. کوردەکان دەخوازن ڕێککەوتنێک لەسەر ئەو بابەتە بکەن بەڵام نوێنەرانی عەرەب و تورکمان گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک ڕەت دەکەنەوە.
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، ئاماژە بەوەدەکات هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق، حاڵەتیان تێپەڕاندووە و بوون بە دیاردە،
لیژنەکانی هەماهەنگی وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە ناو بەناو کۆدەبنەوە، یەکێک لەو تەوەرانەی گفتووگۆیان لەبارەوە کردووە، هەماهەنگی و ئەنجامدانی کاری هاوبەشە لەناوچە کێشەلەسەرەکان.
دکتۆر مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق، پێیوایە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق ئاسان نییە، بەو پێیەی زۆربەی لایەنەکان لەگەڵ تەواوکردنی خولی ئێستای پەرلەماندان و دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختن.
کێشەی خاوەندارێتیکردنی هەزاران دۆنم زەوی لە ناوچە کێشەلەسەرەکان لە نێوان جوتیارانی کورد و عەرەب جارێکی تر سەریهەڵداوەتەوە، عەرەبەکان هەوڵی گەڕانەوە بۆ ئەو ناوچانە دەدەن کە لە ساڵی 2003 جێیانهێشتووە، کوردەکانیش ئامادەنین ناوچەکەیان بۆ جێبهێڵن، بۆیە ناو بەناو شەڕ و ئاڵۆزی ڕوودەدات.
زیاتر نیشـان بده