کورد بە شپرزەیی لە دانیشتنەکەی شەوی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە مستەفا کازمی دەرچوو، هۆکاری ئەمەش بۆ یەکدەنگ نەبوونی لایەنەکان لەسەر کاندیدەکان
جگە لە دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتی مالیکی و کوتلەکەی ئەیاد عەلاوی، زۆربەی کوتلەکانی تر تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، پشتگیری خۆیان بۆ کازمی دەربڕیووە، گەر پاشگەز نەبنەوە.
هێزە عێراقیەکان لەتەواوی ناوچە کێشە لەسەرەکان، خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی زیاتری داعش ئامادەکردووە، کە پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا هێرشەکانیان چڕتر بکەنەوە.
وەفدێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتووگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی کێشە دارایی و ئابوریـیەکانی نێوان هەرێم و عێراق، ماوەی چەند ڕۆژێک بوو لە بەغدا بوو
جموجۆڵی داعش لەتەواوی ناوچەکێشەلەسەرەکان ڕووی لە هەڵکشانە، بەشێوەیەک هێرش و پەلامارەکانیان بۆ سەر هێزە عێراقیەکان چڕکردووەتەوە، هێرشەکانیشیان زۆربەی کات بەئاشکراو لە ڕۆژدا ئەنجام دەدەن
مستەفا کازمی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت، هۆشداری داوەتە لایەنە شیعیەکان گەر فشارەکانی سەری بەردەوام بن، هاوکات ناکۆکیەکانی نێوان هەرێم و بەغداش لە سەر بودجە هێشتا بەردەوامیان هەیە
مستەفا کازمی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهپێنانی حکومەت، لەلایەن کوتلە سیاسیەکانەوە ڕووبەڕووی گرفتی نوێ دەکرێتەوە، بەڵام ناوبراو بەردەوامە لەدانوستان و سورە لەسەر پێکهێنانی کابینەکەی.
سەرجەم سەرچاوە داراییەکانی هەرێم، بەهۆی گرفتی ئابووری و ڤایرۆسی کۆرۆناوە توشی قەیران بوون، بۆیە حکومەتی هەرێم توشی گرفتی گەورە بووە و چارەسەرکردنی گرفتەکان ئاسان نابێت بۆی.
نهێنیبوون و سنورداری جموجۆڵەکانی داعش لەڕابردوودا، پەیوەندی بەهەبوونی ترسیانەوە لە هێزە عێراقیەکان نەبوو، بەڵکو پەیوەندی بەو ترسەوە هەبوو لە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان هەیانبووە.
مستەفا کازمی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق بوو، پێشتر ناوی وەکو یەکێک لە پاڵێوراوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت هەبوو، بەڵام ئەوکات بەشێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی تەگەرە بوون لەبەردەم کاندیدکردنیدا.
وتەبێژی پارتی ئازادی کوردستان دەڵێت گەر خوانەخواستە سەلما موستەفا سەلیمی ڕادەستکراوەتەوە، ئەوا ڕێی یاسا دەگرینە بەر، لای ڕێکخراوەکان و کونسوڵخانەکان شکات دەکەین.
موستەفا سەلیمی دوای هەڵاتنی لەگرتووخانەی سەقز، جارێکی تر دەستگیرکرایەوە و دواتر لەسێدارە درا، دەستگیرکردنەوەکەی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان مشت و مڕی زۆری دروستکردووە.
بەختیار شەریف دەشڵێت"کاریگەریەکانی ڤایرۆسەکە، تا دوای سێ ڕۆژ لەچوونم بۆ نەخۆشخانە، لەسەرم دیاربووە، دواتریش توشی کۆکەیەکی زۆر توندبووم."
دەستدرێژیکردنە سەر ژنێکی کەم ئەندامی دانیشتووی ناحیەی پردێی سەر بە شاری کەرکوک و تۆمارکردنی گرتەی ڤیدیۆیی دەستدرێژیکردنەکە لەلایەن دەستدرێژیکارەکانەوە، دەنگدانەوەیەکی گەورەی دروستکردووە، بەرپرسانی هەرێم داوای لێکۆڵینەوە دەکەن و حکومەتی عێراقیش لیژنەی بۆ پێکهێناوە.
تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە ماوەی 4 ڕۆژە نەخۆشخانەی جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە نێو خانەوادەکەی، چۆنیەتی تووشبوونی خۆی و خێزانەکەی بە ڤایرۆسەکە بۆ دەنگی ئەمەریکا دەگێڕێتەوە،
ئەگەرچی لایەنە شیعیەکان بەچڕی لەسەر هێڵن بۆ دروستکردنی یەکدەنگی و شکست پێهێنانی زورفی، بەڵام هەندێک زانیاری ئاماژە بەوەدەکەن، هێشتا عەبادی و سەدر نەچوونەتە ژێر باری کشانەوە لە پشتگیری کردنی عەدنان زورفی.
پسپۆڕێکی نەخۆشیەکانی سنگ و بۆری هەوا، ئاماژەبەوەدەکات تا ژمارەی توشبووان بەکۆرۆنا زیاد بکات، ژمارەی گیان لەدەستدان زیاتر دەبێت، دەڵێت"گەر ژمارەی توشبووان لەهەرێم زیادبکات، ئەوا هاوشێوەی وڵاتان دۆخەکە مەترسیدار دەبێت."
زۆرێک لەوانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، سەردانی دەرەوەی وڵاتیان نەکردووە، بەڵکو لەنێوخۆ توشی ڤایرۆسەکە بوون، ئەمەش بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان مایەی ترس و نیگەرانیە.
ئەمریکا لە بنکەی سەربازی کەی وەن دەکشێتەوە لە کاتێکدا بوونی ئەو سەربازانەی ئەمریکا لە کەرکوک بۆ کورد جێی دڵنیایی بوو.
زیاتر نیشـان بده