یەکینەکانی پاراستی گەل یەپەگە سەربارەت بە ڕووداوەکانی ساڵی 2013 ی شاری عامودێ، کە لە ئاکامی ئەو ڕووداوانە ژمارەیەک خەڵکی سڤیل کوژران، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو تیایدا داوای لێبوردن دەکات.
جێگری نێردراوی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دەستخۆشی لە لایەنە کوردیـیەکانی سوریا کرد کە وەک دەڵێت توانیویانە هەنگاوێکی باش بنێن بە ئاڕاستەی گەیشتن بە ڕێکەوتن
هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێن کۆتایـیان بە قۆناغی یەکەمی هەڵمەتیەکەیان هێناوە، ئەوەی لە 4 ی مانگی شەشەوە دەستیانپـێکرد بۆ دەستگیرکردنی پاشماوەکانی داعش لە ناوچەکانی نزیک سنووری عێراق
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕۆژی پێنجشەممە لە قامشلۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی دوواترین پەرەسەندنەکان.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند هێرشەکانی لەشکری تورکیا پاش ڕێککەوتنی ئاگربەستیش هەر بەردەوامە. ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریاییش ڕایگەیاند تورکیا هێرشەکانی خۆی ڕانەگرتووە.
لەوەتای لە شەوی ڕابردووەوە ئاگربەست لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیەندرا، زیاتر لە 30 کەس بەهۆی بەردەوامبوونی هێرشی تورکیا گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکە برینداربوون
دەڵێت هەموو ئەو 11 هەزار شەڕڤانەی لە شەڕی دژی داعش گیانیان لەدەست دا و ئەو 24 هەزار شەڕڤانەی برینداربوون و ئەو 5 ساڵ هاوکاریـیەی نێوان هێزە کوردیـیەکان و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی خستە ژێر پـێوە
ئەنجومەنی دیوانی دادوەری هەرێمی جەزیرەو یەکێتی پارێزەران لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خۆپیشاندانێکیان سازدا بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر هەڕەشەو پێشێلکارییەکانی حکومەتی تورکیا بۆ هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
کاربەدەستانی ئاسایش دەڵێن ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو ئەمڕۆ چوارشەممە لە شارۆچکەی تربەسپی قامیشلو تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا بەلایەنی کەم 3 منداڵ کوژراون
ڕۆژی شەممە بە دروشمی " عەفرین ناسنامەی خوێن و ئەزمونی ژیانە" شەشهەمین میهرەجانی یەکگرتنی ڕۆشنبیرانی ڕۆژئاوای کوردستان ناسراو بە (HRRK) لە قامشلۆ دەستیپێکرد.
سێ تەقینەوەی دوای یەک ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە شاری حەسەکەی زۆرینە کوردی سوریا ڕوویان دا و هەرسێکیان بە ماتۆرسکیل ئەنجامدراون
نوێنەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هێزەکانی هاوپەیمانان و سەرۆک عەشرەتەکانی ناوچەکە لە بارەگای ئەلعومەر کۆبوونەتەوە تا بە فەرمی سەرکەوتن بەسەر داعش ڕابگەیەنن
شەڕ و پـێکدادان لە دوایـین ناوچەی خەلافەتەکەی داعش لە ڕۆژهەڵاتی باشوری سوریا بەردەوامە و بوونی خەڵکی سیڤیل لەو ناوچەیە کە داعش وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاریاندەهێنێت هێشتا گرفتی سەرەکیـیە لە بەردەم هێزەکانی سوریای دیموکرات و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان
هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێن 5 کەسی بیانیان دەسـتگیرکردووە کە ئەندامی داعش بوون و هەوڵیان دابوو هێرشبکەنە سەر ئەو خەڵکە سیڤیلەی لە ناوچەکانی ژێر دەستی داعش لە پارێزگای دێرزور هەڵدێن
لە ساڵی 2018 لە ڕۆژئاوا و باکوری سوریا ژمارەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن زیاد بوون و ژمارەی ڕۆژنامەوانەکانیش زیادیان کردووە.
ئەنجومەنی کانتۆنی قامشلۆ بە مەبەستی وتووێژکردن لەسەر ڕێوشوێنەکانی هاوکاریکردنی هاووڵاتیان لە دەمی کارەساتە سروشتییەکاندا کۆبونەوەیەکی لە ناوەندی ئەنجومەنەکە لە قامشلۆ ئەنجام دا.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە کانتۆنی جەزیرە لە ڕێی چوار نێوەند لەسەر ئاستی جەزیرە دەستی کردووە بە کڕینی بەرهەمی پەموی جوتیاران.
بەهۆی شەڕی ناوخۆی سوریا گەنجە کوردەکانیش هاوشێوەی گەنجانی تری سوریایی بەڕێژەیەکی زۆر کۆچیان کرد بۆ ئەوروپا.
لە وتووێژێکی تایبەتیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات و یەکێک لە ئەندامە باڵاکانی شندەکەیان بۆ دیمەشق زانیاری گرنگی لەو بارەیەوە ڕاگەیاند.
زیاتر نیشـان بده