کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە لە سیاسەتەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەمەش سەرەڕای باس لەوە دەکرێت حکومەتی حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئێران خوازیاری پەیوەندی باشە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بە گشتی
سەرکردایەتی مەڵبەندی سێی بادینانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕۆژی پـێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا سەبارەت بە دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتان کە تیایدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پـرۆژەی هه‌موارکردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم کرا
ڕۆژی سێشەممە ڕێکخراوی نێونەتەوەیی بۆ کۆچ و کۆچبەری سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی ژمارەی ئاوارەکان لە ناو خودی عێراقدا بە هۆکاری توندوتیژی و شەڕی داعش 3 ملیۆنی تێپەڕاند
وتووێژی نێوان زلهێزانی جیهان و ئێران لە بارەی بەرنامە ناوکیـیەکە تەنها هەفتەیەکی ماوە و هێشـتا هیچ ئاماژەیەک نیـیە بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێـکی هەمیشەیی لە نێوانیاندا. هاوکات حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئێران دەڵێت وتووێژەکان گەیشـتوونەتە قۆناغێـکی هەسـتیارەوە
بەپـێی ڕاپـۆرتێـکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 2 مانگ و نیوی ڕابردوو زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە شاری ڕومادی پارێزگای ئەنبار ئاوارەبوون و ژمارەیەکی زۆریش لەوانە ڕوویانکردووەتە ناوچەی گەرمیان. ئێستا ڕاپۆت هەن ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو ئاوارانە لە بارودۆخێـکی خراپ‌دا دەژین
هەرچەندە ئەنجامە فەرمیـیەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکەی تورکیا ڕانەگەیەندراوە، بەڵام ئەوەی یەکلابووەتەوە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەنگەکانی ڕێژەی 10% ی تێپەڕکردووە و بەمەش دەبێتە یەکەم جار لە مێژووی تورکیا پارتێـکی زۆرینە کورد بچێتە پەرلەمانەوە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا براک ئۆباما ڕۆژی چوارشەممە بڕیاری دا نزیکەی 500 سەربازی دیکەی لەشکری وڵاتەکەی ڕەوانەی عێراق بکرێن بۆ ڕاهێنان بە هێزە عێراقیـیەکانی شەڕی دژی داعش دەکەن
ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەیەکی دوو ڕۆژی 19 پارێزگاری عێراق لە سلێمانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردسـتانی عێراق لە وتاری ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕەکە حکومەتی فیدراڵی بە پـێشـلکردنی دەسـتوری عێراق گوناهبارکرد
دەڵێت بەو ستراتیژیـیەی ئێسـتای ئەمەریکا داعش لە ناوناچێت، چونکە لە ڕێگەی بەکارهێنانی هێزی سەربازی بیروبۆچون و ئایدیۆلۆجیا لە ناوناچن
یەکشەممەی داهاتوو پـرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکەی تورکیا بەڕێوەدەچێت کە زۆرێـک لە ناو ئەو وڵاتە و لە دەرەوەش بە گرنگیـیەوە لێی دەڕوانن
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا دڵنیایی به عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه بدات که‌وا عێراق ده‌روازه‌یه‌ک یان ڕێڕهوێـک نیـیه بۆ ئێران و به‌شداری ناکات و یاخود لایه‌نێـک نابێت له کێشه‌کانی نێوان ئێران و سعودیـیه
به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کانی میدیا هێزه عێراقیـیه‌کان خه‌ریکی خۆئاماده‌کردنن بۆ هێرشێـکی مه‌زن بۆ سه‌ر داعش له ڕومادی که له‌وانه‌یه دهسـتیپـێکردبێت، ئینجا به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌زمونه‌کانی له‌شکری عێراق له به‌رامبه‌ر داعشدا وه‌ک ئه‌وه‌ی له موسڵ و ئه‌نبار ڕوویاندا
له‌وه‌تای مانگی نۆی سـاڵی ڕابردووه‌وه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش پـێـکهێنرا به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا که چه‌ندان وڵاتانی زلهێزی وه‌کو فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا تیایدا به‌شدارن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک وڵاتانی عه‌ره‌بی، له‌وانه سعودیـیه و کوه‌یت و ئیمارات و ئوردن و به‌حره‌ین
بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ کۆببنه‌وه بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر به‌شی ئاست به‌رزی دانوساندنه‌کان له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی ئێران
له‌م کاته‌ی شه‌ڕی داعش به‌رۆکی ماڵی کوردی گرتووه و هه‌تا ئێستا زیاتر له 1300 له ڕۆڵه‌ی کورد ته‌نها له کوردستانی عێراق له‌م شه‌ڕه‌دا گیانیان له‌ده‌سـتداوه و به هه‌زارانی تریش برینداربوون، گرژی و ئاڵۆزی له نێوان حزبی دیموکراتی کوردسـتانی ئێران و پارتی کرێکارانی کوردسـتان دروسـتبووه
پاش تێپه‌ڕبوونی نزیکه‌ی سـاڵێـک به‌سه‌ر ئه‌و شکسته گه‌وره‌یه‌ی دووچاری حکومه‌ت و له‌شکری عێراق بوو له داگیرکردنی شاری موسڵ له لایه‌ن داعشه‌وه، وا جارێـکی دیکه هه‌مان سیناریۆ له شاری ڕومادی دووباره بووه‌وه
کۆنترۆڵکردنی شـاری ڕومادی له لایه‌ن داعش پـرسیاری لای زۆر که‌س دروسـتکردووه که چۆن وه‌ها به‌و شێوه‌یه هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق لێی کشانه‌وه و ئه‌و هه‌موو چه‌ک و ئامێره لهشـکریـیانهیان به دوای خۆیاندا له‌و شاره جێهشت
داگیرکردنی شاری ڕومادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه له لای هه‌ندێـک که‌س له داگیرکردنی شاری موسڵ ئاکامی خراپـتری بۆ سه‌ر عێراق ده‌بێت
له‌گه‌ڵ گرتنه ده‌سـتی پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی، هیوایه‌ک له ناو وڵاته‌که و ده‌ره‌وه‌ش دروسـتبووه که سه‌رۆک وه‌زیری نوێ هه‌وڵ بدات ناکۆکی و کێشه‌کانی نێوان پـێـکهاته‌کانی عێراق چاره‌سه‌ر بکات
شه‌وی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پـێنجشه‌ممه توندتیژیـیهکی تایفی خوێناوی ناوچه‌ی ئهعزهمیـیهی زۆرینه سووننه‌ی به‌غدای پایته‌ختی عێراقی گرته‌وه و له ئاکامدا 4 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا و چه‌ندان که‌سی دیکه برینداربوون و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کیش ده‌سـتگیرکران و چه‌ندین چوێن سووتێنران
زیاتر نیشـان بده