یەکێک لە دیاردەکانی بێزاری دەربرین بەرامبەر بە دەسەڵات، سیستم، کەسایەتیەکان وە یاخود لایەنێک یا لایەنانێک رژانە سەر شەقام و خیابانەکانە. ئایا باشوری کوردستان گەیشتوەتە ئەو رادە ئیتر هاووڵاتیان بڕژێنە ناو شەقام و خیابانەکان.
پاش ئەوەی جارێکی تر هەستی هەردوو کورد و تورک هاتە بریندار کردن، شەر درووست بوو، کوشت و کوشتار، سەرباز، گەریلا و هاووڵاتیانی سڤیل هاتنە کوشتن، جەزیرە وێران کرا و باری کوردستانی باکور ئاڵۆزتر بوەوە، پاش ئەو هەمووە، ئایا هێشتا دەرفەت بۆ دیالۆگ ماوە؟
لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بە تاێبەت و جیهانی سیەم بە گشتی،گرفتی سەرۆک و رێبەران هەیە، ئەوەیە کاتێک کەسێک دەگاتە شوێن و پلە و پایەیەک بە ئاسانی دەست بەرداری ئەو پلە و پایە نابێت.
هاتنی ئەوەندە پەنابەر بۆ سنوورەکانی وڵاتانی ئەوروپا و وا لە پڕدا و بەو شێوە لای زۆر کەسان گومانێکی درووستکردووە.
لە دەستپێکردنی راپەرینی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی تر بۆ دەربرینی دلسۆزی و پشتێوانیان بۆ گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان پەیوەندیان بە پەیەدەوە کردووە و چوونەتە رێزەکانی یەپەژە و یەپەگەوە
لەو رۆژەوە شەڕ لە نێوان لەشکەری تورکیا و یارتی کرێکانی کوردستان دەستیپێکردووە، تورکیا سەدان هێڕشی ئاسمانی بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە ئەنجام داوە، بە پێی رۆژنامەی حوریەت دەیلی نیوز تەنها لە شەوی رابوردوو 9/11 ، 21 فرۆکەی تورکی لە هێڕشەکاندا بەشداریان کردووە.
شرۆڤەکاران دەڵێن تورکیا لە مەترسی گەرانەوەدایە بۆ سەرەتای ساڵانی 90 بە تاێبەتی لە بەر چاوگرتنی رووداوەکانی جەزێرە.
هەر وەکو باس دەکرێت لە کاتێکدا جیهان خەریکی شەری داعش دایە، لەولاوە تورکیا لە جیاتی هێڕشەکانی بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان تا دێت چڕتر دەکاتەوە و لە دەرئەنجام زیانێکی زۆر لە هاووڵاتیانی سڤیل کەوتووە و تازە لە چوونە ژورەوەی هێزە زەمینیەکانی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان باس دەکرێت. کۆمکاری عەرەبی ئەو کارەی شەرمەزار کردووە و نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێچەوانەوە پشتێوانی خۆێ بۆ تورکیا دەربریوە. ئاخۆ هەڵویستی حکومەتی هەرێمی کوردستان چیە؟
لە سەر ئەنجامی پێکدادانەکانی رۆژانی رابوردوودا لە نێوان لەشکەری تورکی و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە دەڤەری گەڤەری حەکاری لاشەی 16 سەربازی تورک لە ناوچەکەدا بە جێ مان.
بە هۆێ دەستپێکردنەوەی شەر لە نێوان لەشکەری تورکیا و گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و دەستگیرکردنی سەدان کەس جارێکی تر بارەکە لە باکوری کوردستان ئاڵۆز بوە و دەوڵەتی تورکیا باری نە یاسایی وە یاخود رەوشی ئاورتەی راگەیاندووە.
ئەگەر بنواڕین ئەمرۆ لە هەر سوچێکی ئەم جیهانەدا کەسانێک هەن کە وڵاتانی خۆیان بە جێ دێڵن و بەرەو وڵاتانی تر سەر هەڵدەگرن. ئەگەرلە دیدێکی رەوانیەوە لێ وورد بینەوە، ئاخۆ چی لە مێشکی ئەو کەسانەدا دەگوزەرێ؟
لەم دوایانەدا کێشەی کۆچ و کۆچبەری و ئاوارەیی بوەتە گرفتێک کە زۆری جیهان وە تاێبەتی یەکێتی ئەوروپا بە دەمیەوە دەناڵێنێ، ئاخۆ سەرچاوەی ئەم کۆچ و پەبانەریەوە لە کوێەوە هەڵقوڵاوە؟
بێگومان کەس لە خۆشێدا وڵاتی خۆێ بە جێ باهێڵی ئەگەر فیشارێک نەهاتبیتە سەر بۆ ئەوەی مل بنێتەوە دەریایێکەوە کە چارەنووسی دیار نەبێت. ئەگەر لایەنە بەرپرسەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دەسەڵاتداری جیهان گرنگیەکی زۆرتر و لایەکی زۆرتریان لەو ئاوارانە بدابایەوە کارەساتێکی وا روو ئەدا؟
دیارە یەکێک لە هەرە گرفتە گەورەکان کە روبەرووی وڵاتانی ئەوروپایی بوەتەوە کێشەی کۆچبەری و پەنابەرانە. وەکو لێکۆڵەران باس دەکەن ئەمەریکا کە راستەوخۆ دەستی هەیە لەو وڵاتانەی گیرودەی شەرە و بەرپرسیاریەتیەکی زۆرتری لە ئەستۆدایە، هۆێ چیە ئەڵمانیا باوەشی بۆ ئەو کۆچبەرانە کردوەتەوە.
پرسی سەرۆکایەتی هەرێم سەرەرای ئەوەی لایەنەکان تا ئێستا چەندین جار کۆبونەتەوە بەڵام دەر ئەنجامێکی دڵخۆشکەری لێ نەکەوتوەتەوە. ئایا لایەنەکان بە نیازی سازان یان سازشن لەسەر مانەوەی بارزانی بەرامبەر کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی وە یاخود گەرانەوە بۆ پەرلەمان بۆ ئەوەی بریاری خۆێ بدات؟
لە کاتێکدا زۆربەی وڵاتانی دیمۆکراسی لە جیهان بەرەو پتەوکردنی سیستمی پەرلەمانی هەنگاو دەنێن و خۆ دوورخستنەوە لە فەرمانرەوایی تاکە کەسی، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەردوگان تازە تازە لە هەوڵی پتەوکردنی فەرمارەوایی و دەسەلاتی تاکە کەسیدایە. ئاخۆ هۆێ چیە ئەردوگان بە پێچەوانەی ئەو شەپۆلە هەنگاو دەنێت؟
ئەمرو دووشەمبە 31/8 سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ شاندێکدا کە پێکهاتبوو لە ئارام شێخ مەحەمەد جێگری سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری کۆچ و کۆچبەران و وەزیری بەرگری سەردانی خانەقینیان کرد بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە رەوشی پەنابەرەکان لە شارەکەدا.
لە کۆتاییدا لە تورکیاحکومەتێکی کاتی تا کاتی هەڵبژاردن لە تورکیا پێکهێنراوو و هەدەپە بە دوو وەزیر تێدا بەشداری کرد، لە پێشدا گومان هەبوو کێ لەو حکومەتە نوێەدا بەشداری دەکات و بگرە هەدەپەش.
ئەوەی ئەمرۆ لە هەرێمی کوردستاندا دەگوزەری دەمە و دەست لە رێگای ئامرازە ئەلیکترۆنیەکان و تۆرە کۆمەڵایەتیەکانەوە دەگاتە جیهانی دەرەوە ، ئەوەی لەوێ دەگوزەرێ تا چەند کارێکی ئاساییە کە شیانی هەیە لە هەر وڵاتێکی تردا روو بدات؟
لێکۆڵەران، میدیاکاران و رۆژنامەوانان هەمیشە رەخنە لەو رێبەر و سەرکردە و نوێنەرانە دەگرن، جا چ لە ئاستی ئەو کۆبونەوانەی کە سەرۆکی هەرێم و بەرپرسە باڵاکانی تر لە دەرەوەی وڵات ئەنجامی دەدەن وە یاخود لە ناوەوە بە تاێبەتی لەم کاتە هەستیارەدا کە لە هەر کۆبونەوەیەکدا بەشداری دەکەن بێ ئەوەی ناوەرۆکی کۆبونەوەکان باس بکری بە دوو ووشە کۆتایی پێی دێنن.
زیاتر نیشـان بده