پاش ئەوەی هێزێکی ئاسایشی عێراق لە بەغدا دکتۆر حامد ئەللامی دەستگیرکرد، بە تۆمەتی لێدوانی نازانستی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڤاکسینەکەی، خێڵی ئەللام ناڕەزایی خۆیان دەربڕی
4 ئەندامی ئەنجومەنی لەشکریی میانمار و 7 وەزیر و سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن کە لەشکر کۆنترۆڵی کردووە و هەروەهاش سەرۆکی بانکی نێوەندی میانمار، لە نێو ئەوانەدان کە ناویان خراوەتە لیستی ڕەشی وەزارەتی خەزێنەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا هێڵی ئاسمانی ئەلئیتیحاد بنکە لە ئەبو زەبی دەڵێت ئەلئیتیحاد بۆ ماوەیەکی کاتیی خزمەتگوزارییەکانی خۆی بۆ تەلئەڤیڤ ڕادەگرێت بەهۆی بەردەوامیی قەیرانەکانەوە.
ئانگێلا مێرکڵ، لەو پەیوەندییە تەلەفونییەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا داوای کۆتاییپێهێنانێکی خێرای کردووە بۆ ئەم قەیرانەی ئێستای نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان کە بە خراپترین قەیران دادەنرێت لەوەتای چەند ساڵێک لەمەوبەرەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لە هەڵوێستی واشنتۆن کردەوە بۆ "پشتیوانیکردن لە بەرگری لەخۆکردنی ئیسرائیل" و دەشڵێت "هیچ بەراوردێک ناکرێت لە نێوان هێرشی هەڕەمەکیانەی موشەکیی ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بۆسەر خەڵکی سیڤیل و داکۆکییەکانی وڵاتێکیش دەیانکات بۆ پاراستنی گەلەکەی لەو هێرشانە."
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆپینهاگن لەگەڵ ڕێبەرانی دانیمارک و هەروەهاش لەگەڵ گەورە کاربەدەستانی گرینلاند و دوڕگەکانی فیرۆ کۆدەبێتەوە بەرلەوەی بڕوات بۆ ئایسلاند و بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی جەمسەرە بەستەڵەکەکان.
کۆن مانیەت مەتیۆک، جێگری بەڕێوبەری ناوچەی ئابیی دەڵێت شوانکارە کۆچەرییەکانی سودان بەر لە بەرەبەیان پەلاماری گوندی دۆنگوبیان داوە و دەشڵێت "لە سێ لاوە پەلاماری ئەو ناوچەیەیان داوە و 12 کەس لە ئاکامی ئەو پەلامارە کوژراون و 7 کەسیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە."
ئەم پەیوەندییە تەلەفونییەی ئەمڕۆ دووشەممەی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و پاپا فرانسیس، هاوکاتە لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماسییە چڕ و پڕەکانی تورکیادا بۆ کۆتاییهێنان بە خوێنڕشتنەکان کە لە ڕۆژی 10ی ئەم مانگی پێنجەوە بۆتە مایەی کوژرانی 197 فەلەستینی و هەروەهاش 10 هاوڵاتی ئیسرائیلی.
پۆلیسی لەندەن دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە کردن لەو دیمەنە ڤیدیۆییەی لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیادا بڵاوبۆتەوە و تیایدا لە ئۆتۆمبێلێکەوە هاواری دژە جوو دەکرێت لە باکوری لەندەن.
بەر لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بۆ چەند خولەکێک دەیان فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیل بۆردومانی ناوچەیەکی چڕی دانیشتوانی فەلەستینییەکانیان کردووە لە کەنار دەریا، ئەو ناوچەیەش لەژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوی حەماسدایە.
ئەو ئاگربەستەی لە نێوان تاڵیبان و هێزە ئاسایشییەکاندا هەبوو، تاڵیبان داوای کردبوو و حکومەتی ئەفغانستانیش دەستبەجێ پەسەندی کرد، بەڵام لەگەڵ کۆتاییهاتنی سێهەم ڕۆژی جەژندا، ئاگربەستەکەش کۆتاییپێهات.
پاپا فرانسیس داوای ئاشتی دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بورما و ئاگاهیش دەدات لە "گێژاوی مردن و وێرانکاری" لەو پێکدادانانەی لە نێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکاندا ڕوودەدەن.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئیرنا، 592 کەس کە 40 کەسیان ژنن، خۆیان ناونوس کردووە تا ببنە کاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەڵام ژمارەی ڕکابەرەکان بۆ ئەو هەڵبژاردنە زۆر کەمتر دەبێت چونکە ئەنجومەنی نیگەهبان تاووتوێی ناوەکان دەکات و ئەوجا بڕیار دەدات کام یەکێک لەو ناوانە دەتوانن ببنە کاندید.
خاچی سوور لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت بۆردومانە بەردەوامەکان، وەهایان کردووە خاچی سوور و ڕێکخراوە مرۆییەکانی تریش نەتوانن بگەنە شوێنە پێویستەکان بۆ گەیاندنی یارمەتی و کۆمەکەکان.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وتارێکی پێشکەش کرد لە بارەی ڕاپـۆرتی ئەمساڵی وەزارەتەکەی سەبارەت بە ڕەوشی ئازادی ئاینی لە جیهاندا لە ماوەی ساڵی 2020.
کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاپـۆرتێکی 20 لاپەڕیی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەڵێت ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەرتەسککراوەتەوە و ئەمەش جێی نیگەرانیـیەکی زۆرە
هەواڵی شەڕ و پـێکدادانی ئەم جارەی نێوان ئیسرائیلیـیەکان و فەلەستینیـیەکان لەوەوە بوو بە باسی میدیاکانی جیهان، کاتێک گەیشتە مزگەوتی ئەلەئەقسا، بەڵام لە بنەڕەتدا لە ڕەفتارێکی سەرکێشانەی گەنجێکی فەلەستینی تەمەن 17 ساڵەوە دەستیپـێکرد
کەریم ئەحمەد خان، ڕاوێژکاری تایبەت ڕایدەگەیەنێت "لە تەواوی لێکۆڵینەوە سەربەخۆکانی یو ئێندا لە تاوانەکان، بەڵگەی ئاشکرا و متمانەپێکراو هەن کە داعش ژینۆسایدی ئێزدییەکانی کردووە وەک کۆمەڵەیەکی ئاینی."
ئەمیستی ئینتەرناشناڵ دەنوسێت "دادگای تاوانەکانی هەولێر بڕیاری زیندانکردنی 6 ساڵی داوە بەسەر 5 ڕۆژنامەوان و چالاکواندا کە بە ئاشکرایی ناڕەوا بووە پڕ بووە لە قسە و باسی ڕژد و ترسناک سەبارەت بە ئەشکەنجەدان و بەد ڕەفتاریکردن لەگەڵ گیراوەکاندا و بڕیارەکەش پێدەچێت لەسەر بنچینەی تاوانی هەڵبەستراو بووبێت.
کاردانەوەی ئێرانیـیەکان لەسەر تۆمارە دەنگیـیەکەی جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بەردەوامن و ئەم جارە لە ناو پەرلەمانی ئێران ڕەخنەی توند لە زەریف گیرا.
زیاتر نیشـان بده