تا دێت بارگرژکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران تاودەسەنێت، هەر ئەمڕۆ فاکس نیوزی ئەمریکایی و گاردیان باس لەوە دەکەن کە سەرکردە باڵاکانی ئێران بەتایبەتی قاسم سولەیمان داوای کۆبونەوەیەکی گەورەی کردووە لەگەڵ میلیتانە شیعەکانی عێراق
رەوانەکردنی کەشتی گەلی زەبەلاحی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکایی بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوکات بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێن ئەمەریکا چوار بۆمب هاوێژی دیکە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
دەنگۆی دروستبوونی بەرەیەکی جیاواز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دژی ئەو بەرەیەی کە تورکیا و ئێران و چەند گروپێکی ئیسلامی توندڕەو لەکۆمەڵێک ستراتیژی هاوبەشدا کۆدەکاتەوە بۆتە جێی مشتومڕ
دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی شارەوانی تەواوی شارو هەریمەکانی تورکیا گۆڕانکارییەکی گەورە بوو لەنەخشەی سیاسی ئێستای تورکیادا. بەتایبەتی پاش کودەتاکەو دەستگیرکردنی هەزاران کەس و لەسەرکاربردنی زیاد لە سەد هەزار کەس
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاپـۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتانی جیهاندا بڵاوکردەوە کە تیایدا باس لەو پـێشێلکاریـیانە دەکرێت لە ماوەی ساڵی 2018 ڕوویانداوە
ماوەی چەند ساڵێکە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆمەڵێک گرفتی ئابوری و سیاسی و ناڕوونی و شەفافیەتەوە لەئاستێکی خراپدا بووە
بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر کۆمەڵێک خاڵی گشتی رێکەوتوون کە پەیوەندی بە بارودۆخی ئابوری و بژیۆی ژیانی خەڵک و پاشەکەوتی موچەوە هەبوو
وابڕیارە بەمزوانە هێڵە ئاسمانییەکانی تورکیا دەستبکەنەوە بە گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی
داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان چی بەسەر دێت؟ ئایا شەفافیەت هەیە لە داهات و هەناردەکردن و دەستکەوتی سامانەکانی نەوتی هەرێمدا؟ گەندەڵی کەوتۆتە کوێی ئەو پانتاییە گەورەیی داهاتی نەوتەوە؟
سەرباری ئەو ناکۆکی و بارگرژییانەی دوابەدوای 16 ی ئۆکتۆبەر و ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان بۆ شاری کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان هاتنەگۆڕێ
ئهو خانمه ههروهها جهخت دهکات که "پێویستمان بە گۆڕانکارییەکی ریشەیی هەمەلایەن هەیە، واتە پرسی ژن پێویستە ببێتە پرسێکی دامەزراوەیی زیاترو پرسێکی کۆمەڵگایی."
ئایا کاریگەرییە ترسناکەکانی ئەم شێوازە هێرشانە چین لەبەکارکهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ سەر ژیانی گشتی و کۆمەڵایەتی و شارستانی هاوڵاتیان؟
بە وتەى داواکاری گشتی ئیتالیا مەلا کرێکار لە پشت تۆڕی ڕەوتی شاخە کە هەوڵ دەدات لە ڕێگەی توندوتیژیـیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕوخێنێت و لە شوێنی خەلافەتێکی ئیسلامی "توندڕەو" شوێنی بگرێتەوە، بەڵام مەلا کرێکار ئەو تۆمەتە ڕەتدەکاتەوە
سەرباری ڕاگەیاندنی شکستی داعش لەلایەن هێزەکانی عێراق و هاوپەیمانان بەتایبەتی ئەمریکا، بەڵام تا ئەوڕۆکە جمجۆڵ و چالاکییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی داعش بەردەوامەو جێی نیگەرانین.
گۆڕانکارییە سیاسییەکانی دە ساڵی رابردووی هەرێمی کوردستان تێکڕا جێی پرسیارو رەخنەی رژدی رۆشنبیران و شارزەیان بووە، ئەکادیمیست و رۆشنبیرە سەربەخۆکانی دەرەوەی کایەی دەسەڵات تەنها رەخنەیان لە پارتەکانی ناو دەسەڵات نەگرتووە
زیاد لە دوو هەفتەیە خۆپیشاندانی ناڕەزایی زۆرێک لەشارەکانی فەرەنساو بەتایبەتی پاریسی پایتەختی گرتۆتەوە، داواکاری خۆپیشاندەران لە سەرەتاوە لابردنی ئەو باج و زیادکردنە بوون بۆ نرخی سوتەمەنی و کرێی کارەبا و هاتوچۆی گشتی
ساڵانە زۆرێک لە رێکخراوەکانی ژنان و حکومەت و ئەو دەزگاو بەڕێوبەرایەتیانەی کە پەیوەندیان بە پرسی ژنانەوە هەیە ئەو یادە بە ئاهەنگێڕان وکۆبوونەوە بەسەردەکەنەوە
کەمال چۆمانی دەڵێت "ئەردۆغان هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی کە لەتورکیادا دروستبووبوو لەڕووی ئابوری، سیاسی و کۆمەڵایەتی و لەڕووی پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی تورکیاشەوە هەمووی تێکدا."
دەنگدەرانی ئەمەریکایی کە بە ئەندازەیەکی زۆر دابەشبوون، رۆژی سـێشەممە ڕوویان کردە بنکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێ بۆ کۆنگرێس
نزیکەی 27 ساڵە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دامەزراوە، بەڵام ئەم پەرلەمانە تا ئەم سەروەختە نەیتوانیوە دەستور بکات بە پڕۆژەیەکی یاسایی و کاری لەسەر بکرێت
زیاتر نیشـان بده