کۆنگرەکە له سه‌ر ڕۆڵى كه‌رتى تايبه‌ت له پێشوه‌چوونى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان بوو. له‌مباره‌يه‌وه به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌به‌رهێنه‌ر و توێژه‌ران ڕاوبۆچوونی خويان خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به چونيه‌تى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى قه‌يرانى دارايى له هه‌رێمى كوردستان.
به مه‌به‌ستى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕاگه‌ياندن و ڕۆژنامه‌نووسان هه‌ر يه‌ك له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و به‌رگرى عێراقى و نوێنه‌رى هاوپه‌يمانان ، شانه‌يه‌كى هاوبه‌شى راگه‌ياندنى جه‌نگيان پێكهيناوه كه هه‌رسێ لايه‌نه‌كه كۆده‌كاته‌وه رێگرى له لێدوان و زانيارى جۆراو جۆر ده‌گيرێت به تايبه‌تى له شه‌ڕى كونترۆڵكردنه‌وه‌ى موسڵدا ،
27 ى مانگ خوپيشاندان و گردبوونەوە لە چەندين شار و شارۆچکەى هەرێمى کوردستان بەرێوەچوو، تێدا هاوڵاتيان بە گشتى و فەرمانبەر و مامۆستايان داواى موچە و باشترکردنى ژيانيان دەکرد
ڕۆژى يه‌كشه‌ممه له شارى هه‌ولێر هاوشێوه‌ى شاره‌كانى تری هەرێمی کوردستان مامۆستایان گردبوونه‌وه و خوپێشاندانيان دژى نه‌بوون و بڕين و دوواكه‌وتنى موچه ئەنجام دا.
له شارى هه‌ولێر ژماره‌يه‌ک له چالاكوانان رايانگه‌ياندووه كه هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنيان لێ ده‌كرێت و چالاكوانێكيش بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا ده‌ڵێت هه‌ڕه‌شه له يازده چالاكوان كراوه به‌وه‌ى كه نيازى خوپێشاندان
ڕۆژى يه‌كشه‌ممه له ميحوه‌ره‌كانى باشيک و خازر و گوێر چه‌كدارانى داعش هێرشيان كردووەته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌م هۆيه‌وه چه‌ند پێشمه‌رگه‌يه‌ك گيانى له ده‌ستدا و چه‌ندى تريش برينداربوون و زيانى زۆرى ماددى و گيانيش به‌ر چه‌كدارانى داعش كه‌وت.
ئه‌مڕۆ پـێنجشەممە شاندێكى ئه‌مه‌ريكى كه له ئه‌نتۆنی بلينكن جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا و هه‌روه‌ها برێت مه‌كگورك نوێنه‌رى تايبه‌تى سه‌رۆک ئۆباما بۆ شه‌ڕى داعش و شاندێكى ياوه‌ريان گه‌يشتنه شارى هه‌ولێر
له شارى هه‌ولێر ژماره‌يه‌كى زور له ڕێكخراوه‌كانى سڤيل و چالاكوانان و كه‌سايه‌تى و ڕۆژنامه‌نووسان کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەگەرییان سازكرد و تیایدا داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى نوێنه‌رانى كورديان له به‌غدا ده‌كرد.
داعش ڤيديۆى پێنج كوردى تر‌ى بڵاوکردۆتەوە كه له لايه‌ن پێنج منداڵه‌وه دەستڕێژی گوللهيان ده‌كرێته سه‌ر. چه‌كدارانى داعش ڤيديۆى 10 ديلیان بڵاوكردۆتەوە كه له لايه‌ن منداڵه‌كانه‌وه ده‌ستدرێژى گوللهيان ده‌كرێته سه‌ر و دواتر سه‌ريان ده‌بڕن به‌شێكيان كوردن و له لايه‌ن پێنج منداڵه‌وه ئه‌نجامدراون كه يه‌كێك له‌و مندالانه‌ش كورده.
كاتژمێر پێنج بۆ شه‌شى به‌يانى ڕۆژى هه‌ينى دوو چه‌كدارى داعش توانيان خۆيان بگه‌يه‌نه كه‌مپى مه‌خمور كه خه‌ڵكى باكورى كوردستان و گهريلاكانه په‌كه‌كه‌ى تێدايه ، له ئه‌نجامدا چه‌كدارێكى داعش خوى به پاسه‌وانه‌كانى كه‌مپه‌كه‌دا ته‌قاندووته‌وه
دواى له خوگرتنى ژماره‌يه‌كى زور له ئاواره و په‌نابه‌رانى عێراق و سوريا و ناوچه‌كه له شارى هه‌ولێر هه‌ردوو وه‌زاره‌تى تهندرۆستى حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له باره‌ى بارۆدوخ و چونيه‌تى ژيانى ئاواره و په‌نابه‌ران كۆبوونه‌وه
سه‌نته‌رى ئاشتى و ئاسايشى مرۆڤايه‌تى زانكۆى ئه‌مه‌ريكى له كوردستان ڕاپرسيهكى كردووه له هه‌ر چوار پارێزگاکەى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه كوردستانيیهكانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێمى كوردستان. تیایدا پرسيارى گشتپرسى و سه‌ربه‌خۆيى بۆ هه‌رێمى كوردستان كراوه شارى دهۆک زۆرترين ده‌نگى به‌ڵێی بۆ سهربخۆيى هه‌بووه و سلێمانيش كه‌مترين ده‌نگى به‌ڵێ.
ناكوكى له نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق له سه‌ر ئه‌و گوند و ده‌ڤه‌رانه هه‌يه كه له لايه‌ن پێشمه‌رگه‌وه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێنه‌وه ، حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت به‌شێكن له هه‌رێمى كوردستان و ده‌ست بهرداريان نابين
دواى ئه‌وه‌ى كه ئه‌مڕۆ ڕۆژى يه‌كشه‌ممه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه هێرشيان كرده سه‌ر چه‌كدارانى داعش له ميحوه‌ره‌كانى خازر و گوێر توانيان نۆ گوند ڕزگار بکەن په‌يامنێر و كاميرهمانێكى كوردستان تيڤى له لايه‌ن داعشه‌وه ده‌ستدڕێژى گوله‌يان ده‌كرێت
له تويتێكدا كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردۆتەوە برێت مه‌كگورك نوێنەری تايبه‌تى باراک ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش، ڕايگه‌ياندووه كه ئێستا له هه‌ولێره و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه سه‌باره‌ت به پرسى شه‌ڕى داعش و ئۆپه‌راسيۆنى ئازادكردنه‌وه‌ى موسڵ.
ڕێژه‌يه‌كى زۆر له ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌ن و پێويستيان به هه‌موو جۆره هاوكارییەک هەیە و حكومه‌تى هه‌رێميش چه‌ندين جار ڕايگه‌ياندووه له به‌ر زۆرى ڕێژهكهيان له تواناى ده‌رچووه كه وه‌كو پێويست هاوكاريان بكات. بويه چه‌ندين جار داواى له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تيه‌كان و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ى كردووه بۆ هاوكاري كردنيان و چه‌ندين جۆرى هاوكارى مرۆیش گه‌يشتووته هه‌رێمى كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێردا متمانه به چوار كه‌س دراوه بۆ وه‌رگرتنى پۆستى چوار قايمقاميهت له‌وانه قايمقامى شه‌قلاوه و چومان و خه‌بات
له شارى هه‌ولێر چه‌ند ڕۆژێكه ڕێ و شوێنى ئه‌منى گيراوهتهبهر و چه‌ند شوێنێک داخراون. شه‌قامى ئيسكان كه به يهكێک له قهلهبالغترين شه‌قام داده‌نرێت له هه‌ردوو لاوه قه‌ده‌غه كراوه ئۆتۆمبێل هاتوچۆى تيدا بكات و هه‌روه‌ها شه‌قامى سه‌ره‌كى بۆ به‌رده‌م قه‌ڵاى هه‌ولێر و بازاڕى گه‌وره و چه‌ند شوێنێكى تريش به به‌ربه‌ستى كۆنكريتى داخراون.
له شارى هه‌ولێر بە بەشداری زیاتر لە 100 رێکخراو و ئەکادیمی و شارەزای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کۆنفرانسی رۆڵی کۆمەڵی مەدەنی لە چارەسەری قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو و تێدا هەڵواستە لەسەر پێنج تەوەری گرنگ كرا ئه‌وانيش قەیرانەکانی، ئابووری، سیاسی، یاسایی، کەرتی تایبەت و کۆمەڵی مەدەنی بوون.
ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستى نيه‌تێكى خێرى هه‌بوايه دهبوايا سه‌ره‌دانى ههولێريشى بكردبا چونكه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ى سه‌ره‌دان بێت منيش سه‌ره‌دانى مالكيم كردووه
زیاتر نیشـان بده